به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیى

خۆپیشاندانەکانى عێراق.. ئه‌جێندای شیعه‌ به‌ سیناریۆی روپۆشكراو

هه‌ڵـۆ ساڵـح 2019.11.20 12:31 AM
296 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ڵـۆ ساڵـح

نوسه‌ر و توێژه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان

راپۆرتی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكیی
وه‌رگێرانی هه‌ڵۆ ساڵح

پەڕلەمانی عێراق لە ۳/ نۆڤەمبەر بڕیاریدا کە لیژنەیەک پێکبێنیت بۆ هەمووارکردنەوەی دەستوور بەمەستی بەدیهێنانی خواستی خۆپیشاندەران، کە لە دەسپَکی مانگی ئۆکتۆبەرەوە ڕژانە سەر شەقام و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد دەبێت چاکسازیی ڕیشەیی بکرێت و دەستوور هەمووار بکریتەوە و دەست لەکارێشانەوە حوکمەتی عادل عەبدولمه‌هدیی ڕابگەینرێت.
پرسی هەموواركردنەوەی دەستوور پرسێکی تەواو مەترسیدارە بۆ کوردەکان و دەبێتە هۆی بچوكکردنەوەی دەسکەوتە سیاسییەکانی کورد و لە دەستووری فیدراڵیدا پێگەی کورد بەره‌و کۆتایهێنان دەچێت و ناوچە دابڕێنراوەکان بە یەکجاریی لە دەست دەدات، کەرکوک بەتایبەتی، ڕوبەری جوگرافی کوردیی دەچێتەوە یەک و بچوک دەبێتەوە.

بەرپرسە کوردەکان نیگەرانن، مەسعود بارزانی کە خۆی بەخاوەنی دۆزی کورد دەزانێت لە دوای بانگەشەکانی بۆ دەوڵەتی کوردیی، دەڵێت، دەبێت پرۆسەی هەموواری دەستووری عێراقی لە ژێر پاراستنی مافی پێکهاتەکانی دیکەدا بەڕێوەبچێت، نیچیرڤان بارزانی هەمان نیگه‌رانی دەربڕیووە، بەرهەم ساڵح سەردانەکانی ئەم دوایەی بۆ لای نیچیرڤانی بارزانی و سەرۆکی پەڕلەمان لەسەر هەمان پرسی نیگەرانی هەمووارکردنەوەی دەستوور بووە و چۆن کاریگەریی دەکاتە سەر ئایندەی هەرێمی كوردستان.

گۆره‌پانی ته‌حریر ـ به‌غداد


سەرچاوەیکی دیپلۆماسی بە ئاژانسی (ئەلمۆنیتۆر)ی راگەیاندووە، کە کۆمەڵێک بلۆکی شیعە لە پەڕلەمانی عێراقدا خواستی هەمووارکردنەوە دەستوور دەوروژین و کاری بۆ دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێگەی فیدڕاڵی کورد لە دەستوری عێراقیدا، لەوانەش هاوپەیمانی فەتح و بلۆکەکەی هادی عامریی کە هەردوو بلۆک لەژێر ئەجێندای ئێراندا کار دەکه‌ن بۆ زاڵکردنی هەژموونی ئێران لەسەرانەری عێراقدا.

حکومەتی عێراقی ئامانجی ئەوەیە، مادەی ۱٤۰ پوچەڵ بکاتەوە، کە چارەنووسی ناوچە دابڕێنراوە دەوڵەمەند بە نەوتەکانی ڕاگرتووە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق، قەدەغەکردنی هەرێم و سەروەرییەکەی بۆ ئەوەی لە جوڵەی سنووربڕ بکەوێت بەبێ پرسی حوکمەتی ناوەندیی، دەبێت هەرێمی کوردستان بۆستێت لە جوڵەی هەناردەی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆیانه‌ بۆ دەرەوە.

شوناسی کوردیی دەکەوێتە بەرامبەر موئامارەی ئەجێندای شیعی لە عێراقی نوێدا و خاک و جوگرافیا و دیمۆگرافیا و شوناسی کوردیی دەکەوێتە مەترسیەوە

تەواوی جوڵەی خۆپیشاندانەکان عێراق سینارۆی سیاسین و کۆمەڵێک ئامانجی ئەجێندای شیعەکانی عێراق دەپێکێت و بەڵام بە داواکاری خزمەتگوزاری گشتی ڕوپۆشکراوە.

بلۆکی شیعە هەژمووندار و ئەجێندای ئێرانی خواستیان لە هەموواری دەستوورە لەوەیە کە زیارتر دەوڵەتی عێراقی بەرەو " سینتراڵێت یان ناوەندگەرا" ببات، چونکە ئەمە کورد دەخاتە بەردەم تەگەری لە دەستدانی دەسکەوتە سیاسییە سەربەخۆکانی و لەوانەش بوجەی سەربەخۆ و مامەڵەکردن بە پرسی نەوت و گازەوە.
شوناسی کوردیی دەکەوێتە بەرامبەر موئامارەی ئەجێندای شیعی لە عێراقی نوێدا و خاک و جوگرافیا و دیمۆگرافیا و شوناسی کوردیی دەکەوێتە مەترسیەوە، عێراقی فیدڕاڵی میلشیای هەر سێ پێکهاتەکە سوننە، شیعە و کورد لە قاڵب دەدات بە سەرجەم دەزگا و دامەزراوە یاسایی و شەرعیی و ئاسایشییەکان شۆڕ دەبیتەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ