دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر جێگیركردنى هه‌ردوو بڕگه‌ى كه‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى و دانه‌وه‌ى قه‌رزى فه‌رمانبه‌ران رێككه‌وتن و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش په‌سه‌ندى كرد.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان دواین راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى پڕۆژه یاسایى چاكسازى پێشه‌كه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، وابڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دواین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامبدات.
به‌پێى زانیارییه‌كان حكومه‌ت و په‌رله‌مان زۆر په‌له‌یانه له تێپه‌ڕاندنى ئه‌و پڕۆژه یاسایه، فشاریشیان له لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه، كه ئه‌مڕۆ له‌ماوه‌ى دوو كاتژمێر دواین راپۆڕتى خۆى پێشه‌كه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكات، بۆئه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ 6 لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارى په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌دات، هه‌ر ئه‌مڕۆش بانگهێشتى په‌رله‌مانتاران بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ى دوووه‌م بۆ پڕۆژه یاسایى چاكسازى.
ئه‌و بڕگه‌یه‌ى كه تایبه‌ت به دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وت و كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى بانكى بۆ فه‌رمانبه‌ران هیچ گه‌ره‌نتییه‌كى تێدانییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان، سپێردراوه به قه‌ده‌ر و داهاتوو، بڕگه‌ى كه‌مترین موچه‌ى خانه‌شینیش به هه‌مان شێوه‌یه.
له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى ئه‌و یاسایه 16 یاسایى دیكه‌ى به‌ركارى هه‌رێمى كوردستان نابێت كاریان پێبكرێت
پارتى له ژێره‌وه به‌ڵێنى به یه‌كێتیى داوه كه به‌شێك له‌و كێشانه‌ى كه رووبه‌رووى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و حزبه ده‌بێته‌وه به‌هۆى یاسایى چاكسازى بۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، گۆڕانیش خوا خوایه‌تى به‌هۆى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به خه‌ڵكیان داوه، كه ئه‌وان به‌هۆى تێپه‌راندنى یاساكه‌وه هاتوونه‌ته نێو حكومه‌ت، ده‌یانه‌وێ زوو ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕببێت و له‌و ئیحراجى و رووگیریه‌ى تووشى بوون رزگاریان بێت.