ئه‌مریكا وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كه به‌چه‌كه پێشكه‌وتوه‌كانی و به ئابووریه به‌هێزه‌كه‌ی به‌رده‌وام خۆی به‌سه‌ر هه‌موو جیهان ده‌سه‌پێنێت به‌تایبه‌تیش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات له‌ژێر سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بێت وپه‌نجه‌ی هه‌ركه‌سێكیش ده‌قرتێنێت كه ده‌ست به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بگرێت،هه‌روه‌ها بڕیاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك و هه‌ر گرووپێكی تیرۆرستی كه بزانێت ده‌بێته هۆكارێك بۆ تێكچوونی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌ش له پێناو چاوه جوانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه نییه به‌ڵكو له پێناو خێر و بێره به پیته‌كه‌یتی كه دیارترینیان(نه‌وته).
ساڵی 2003 ئه‌مریكا بڕیاری جه‌نگی دا له دژی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام حسێن و به‌ڵام بۆ دواجاریش له‌ناوی برد و عێراقی ڕزگار كرد له ده‌ستی حكومه‌تێكی دیكتاتۆر به‌ڵام له‌پاشان عێراق پێنایه قۆناغێكی ڕه‌شی حوكمڕانی ئاڵۆز كه به چه‌ندان دیكتاتۆر هاتنه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.
ساڵی 2014 گرووپێكی تیرۆرستی سه‌ری هه‌ڵدا به‌ناوی داعش كه جارێكی تر ئه‌مریكا بڕیاری جه‌نگی دا دژی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرستیه كه به‌هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سووپای عێراق بۆ دواجار توانیان شانه زیندوه‌كانیان له‌ناوببه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌پاش كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌یان به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه.
به‌ڵام درێژترین جه‌نگی ئه‌مریكا كه بۆماوه‌ی بیست ساڵ به‌رده‌وام بوو ئه‌ویش جه‌نگی ئه‌مریكا و تاڵیبان بوو له ئه‌فغانستان كه ئه‌مریكا له‌و جه‌نگه سه‌دان سه‌ربای كوژراو و ملیاره‌ها دۆلار زیانی ئابوریی پێگه‌یشتووه.
سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2001 كه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ری ئه‌و ساڵه كه له‌له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كه‌وه هێرش كرایه سه‌ر چه‌ندین تاوه‌ری گرنگی بازرگانی ئه‌مریكا كه به هێرشێكی تیرۆرستی له قه‌له‌م درا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه بلادن سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده ئه‌نجام درابوو، له‌و كاته‌وه جۆر بۆش سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا بڕیاری جه‌نگی دا دژی ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كانی ئه‌فغانستان له‌نێویشیاندا تاڵیبان كه ئه‌م ڕێكخراوه له‌ساڵی 1994 دامه‌زرابوو، ئه‌گه‌رچی ئوسامه بلادن پاش چه‌ند ساڵێك له ڕووداوه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر بۆ دواجار له ساڵی 2011 كوژرا به‌ڵام جه‌نگ كۆتایی نه‌هات له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و تاڵیبان به‌ڵكو جه‌نگه‌گه زیاتر گه‌رمی پێوه دیاربوو، به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ئه‌فغانستان ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و دواكه‌وتوترین وڵات هه‌نگاوی ده‌نا له ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه بێ ئامانجه.
دواجار له به‌رواری 29 ی شوباتی 2020 له شاری ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئاشتیانه مۆركرا له‌نێوان (تاڵیبان وئه‌مریكا) ئه‌مه‌ش دوا به‌دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا له له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020 وه كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تیرۆكرد له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد ئه‌ویش قاسم سوله‌یمانی بوو زه‌برێكی كووشنده‌ی له ئێران و سیاسه‌ته‌كه‌ی وه‌شاند، واته ده‌توانم بڵێم حكومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تڕا‌مپ زۆر جیاوازتر بوو له حكومه‌ته‌كانی پێشووی ئه‌مریكا كه توانی زۆر به شێوه‌یه‌كی بوێرانه سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه سیاسی و ئابووری و گرووپه تیرۆرستیه‌كان به‌تایبه‌تیش له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، كه له‌پێشتردا به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می ویلایه‌تی باراك ئۆباما نه‌یده‌توانی هیچ كام له‌م دوو كاره ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌رچی هێشتا نازانرێت دۆخی ئه‌مریكا و دۆنالد ترامپ و به‌تایبه‌تیش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت هه‌تاوه‌كو پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه ئاخۆ بۆ جارێكی تر تڕا‌مپ دێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی یاخود ماڵئاوایی ده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی بۆ كه‌سێكی تر و بۆ سیاسه‌تێكی نوێ به‌جێ ده‌هێلێته‌وه ....
ئه‌گه‌رچی ڕێكخراوی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌گرنگترین ڕێكخراو داده‌نرا بۆ هاوكاریه‌كانی داعش له عێراق و سوریا له سه‌ره‌تای ساڵی 2014، كه‌چی خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا تاڵیبانیش هه‌ر به ته‌واوكه‌ری فكری داعش و قاعیده و گرووپه تیرۆرستیه‌كانی تر داده‌نرێت به‌ڵام له‌ژێر ناوێكی تره‌وه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا، كه ئه‌فغانستانی خستبووه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵاتیه‌تیه‌وه، له نێویشیاندا ئافره‌تان له ئه‌فغانستان گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستی ئه‌و ڕێكخراوه بوون، چونكه ڕێكخراوه‌كه له‌سه‌ر فكری ئاینی ئیسلام بنیات نراببو كه ئه‌مه‌ش وای كردبوو به‌ناوی ئاینه‌وه ئافره‌ت له كونجی ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه زیندانی بكرێن، یاخود جیاواز له‌وانه ئافره‌تان و كچان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست درێژی سێكسیان به‌سه‌ره‌وه بوو له ئه‌فغانستان، به‌ڵام دوا به‌دوای ڕێكه‌وتنامه‌كه‌یان له قه‌ته‌ر، ئومێدێك به‌دی ده‌كرێت كه بارودۆخی ئه‌فغانستان و فكری تیرۆر كۆتایی بێت له ئه‌فغانستان و ته‌واوی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی فكرێكی نوێتری تیرۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌فغانستان ئه‌و ناوچانه ده‌كات به‌ڵام به به‌رگێكی جیاوازتره‌وه بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دیمه‌نه‌كانی داهاتوو بكه‌ین كه بزانین چیمان بۆ ده‌خاته ڕوو.
لێره‌دا پرسیارێك درووست ده‌بێت كه ئاخۆ به هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه و له‌پاشان ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتن چ ده‌سكه‌وتێكیان به‌ده‌ست هێنا؟