شه‌ڕی رۆژئاوا دژی ئابوریی چین به‌ره‌و كوێ ؟

چین و كۆرۆنا.. سیناریۆكانی داهاتوو بۆ ئابوریی چین و جیهان

هه‌ڵـۆ ساڵـح 2020.03.09 03:27 PM
1697 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ڵـۆ ساڵـح

نوسه‌ر و توێژه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان

ڕابەرایەتیکردنی ئۆردەری سیستەمی جیهانی هەمیشە هێزە جیهانیەکانی بەیەکداداوە و تووشی ململانیەی قوڵ و خوێناوی کردون. لەم قۆناغەی سیستەمی جیهانیدا کە چین بەردەوام هەڵدەسێتەوە هاوشانی ئەمە ڕۆژئاوا و ئەمریکاش دەکەونە کێشەی گەورەوە. چونکە لێرەدا دەبێت لەوە تێبگەین کە ڕۆژئاوا بە درێژای ٥۰۰ ساڵ شەریکی ڕۆژهەڵاتی گەورە و نوێی وەک چینی نەبووە لە جیهاندا و ئەمەش لە تێڕوانینی ڕیالیستەکانەوە دەبێت ئەمریکای ڕابەر ئەم سیستەمە نوێیە، تاکتیکیک بۆ ئەم هەڵکشانانەی چین دابنێت و ڕێگری لەگەشەسەندنی زیاتری بکات. لە ڕاستیدا ئۆردەری جیهانی زۆر بەخێرای دەگۆڕدێت، بۆ سەقامگیرکردنی و پاراستنی ئۆردەر لە لەقەلەق دەبێت ئەمریکا بکشێتە ڕوبەرەکانی ئۆرائاسیا و پلانە ئابووریەکانی خۆی لەوێدا بکشێنێت و بڵاوبکاتەوە، کە ئەمەش ئەستەمە چونکە ئەزموونی ڕابردووی ئەمریکا لە ۳ دەیەدا ئەوەی سەلماندووە کە ئەمریکا بەشێوەیەکی تازەپێگەشتوانە کاردەکات بە دەسەڵاتەکیەوە و هەر بۆیە چین ڕۆژهەڵاتی هەڵساوەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە جەمسەری باڵانسڕاگری.
زۆرینەی توێژاران و ئەکادیمیستانی ڕۆژئاوا، بڕوایان وایە کە باڵانسی هێز گۆڕانی بەسەردا هاتووە و چین لە دەرگای ئۆردەری جیهانی هاتۆتە ژوورەوە و قۆناغی پاسەوانی بەجێشتووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم پرۆسەیە زۆر خاوەو و کاتی زۆر دەوێت تا چین ببێتە جەمسەرێکی وەک ئەمریکا، چونکە مێژووی شارستانێت ئەوەی سەلماندوە کە هەڵسانەوەی ئیمپراتۆرتێکی هەرێمی چەند ماوەیەکی درێژی دەوێت، بۆ نمونە هەستانەوە فەڕەنسا لە کۆتایەکانی سەدەی ۱٦ بۆ سەدەی ۱۷ بەردەوام بووە، یان هەستانەوە ئەمریکا بۆ لوتکەی هەڕەمی جیهانی نیو سەدەی خایاندوە تا لە دوایەکانی سەدەی ۲۰، بەتەواوەتی درەوشایەوە. مێژوو دەرخەری ئەوەیە کە چۆن هێزەکانی سەدەی ناوەڕاست و هێزە کۆنەکان دووچاری وەستان و پووکانەوەی سەربازی و ئابووری و گەشەی دانیشتوان بووتەوە نەیانتوانیەوە بگەن پێگەی دڵنیای خۆیان.
ئەوە ئاساییە، کە ئەمڕۆ شنەی ئەو بای گۆڕانانەی ئۆردەری جیهانی لێمانبدات، و دەبێت لەوەش تێبگەین لە ڕاستیدا زۆر سەختە ئەم مۆدێڵەی ئۆردەری جیهانی لە کەوتن بپارێزن چونکە ڕۆڵی چین لە جیهاندا هاوشانی ئەمریکای ئەمڕۆ کاریگەرە. لێرەدا پرسێک دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە ڕۆژئاوا و ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژە لە لوتکەی هەڕەمی جیهانی دانیشتوون و لە ئێستاشدا چین لە کازیوەی دەرکەوتنی خۆیدا، بۆیە دەکرێت ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەو هەموو میکانیزمە سیاسی و ئابووری و سەربازی و میدیایەوە، بتوان چارەسەرێک بۆ ڕاگرتنی ئەم مۆدێڵەی ئۆردەری جیهانی بکەن و ئاسوودەی خۆیان بەسەر دەسەڵات و کۆدەکانی سیستەمەوە بهێڵەنەوە، من لێرەدا لینکێک دروست دەکەم لەنێوان "ئۆردەری سیستەمی جیهانی و ئابووری جیهان و کرۆناڤایرۆس لەتێڕوانینێکی پلانگێڕیەوە و ئەمریکای خاوەن ئۆردەر" کە چۆن دەکرێت بەشێوەیەکی ڕێژەی لۆجیکی چەند سەرەداوێک خڕبکەین بۆ سەلماندنی ڕاگرتنی چین لە بەرزخوازیەکانی، هەرچەندە تیۆری پلانگێڕی جێگای باوەڕنیە بەڵام لە ئێستادا دەکرێت بخرێتەڕوو و مێشکمان لەم جەنجاڵیە ڕزگاربکەین.
جیهان پێکەوە سەرقاڵی مەترسیەکن!، دووژمنێکی نادیار!، جیهان پێکەوە پێویستە ڕوبەڕوویبێتەوە!، چەندین دەستەواژەی دیکە کەلەلایەن میدیای زۆرێک لە وڵاتانەوە فڕێدەدرانە گوێچکەی ڕای گشتی جیهانیەوە، کە ئەویش بۆ پێناسەکردنی ڤایرۆسی کرۆنا بوو، ڤایرۆسی کرۆنا بووە بە پەتایەکی ترسناکی جیهانی و لەو دەمەی جیهان ئفلیجن لە دۆزینەوە چارەسەر بۆ ئەم پەتا مەترسیدارە دەکرێت ئابووری جیهانی بووەستێنێت؟. درم و پەتایەک کە لە قوڵای شاری هوانی چینەوە دەستپیکرد و بەخێرای و سنوورنەناسانە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ڕەوشێکی شکاوەی لە جیهاندا دروستکردوە لە کۆریای باشوورەوە بۆ ئیتاڵیا و ئێران و ناوچەکانی کەنداو و بەم دوایەش یەکەمین مردن لە ئەمریکا تۆمارکرا. ئەم پەتایە دەکرێت شیکاریەکی گەورەتر لە مەترسیەکی بایلۆجی بۆ بکرێت و زیاتر مەترسیەکە ببەینەوە بۆ سیستەمی جیهانی هەڵچنراو بە کۆدە ئابووریەکان، کە دەکرێت ئەم پەتایە ببێتە هۆی پاشەکشە و پەکەوتنی ئابووری جیهان لە ئەمریکا و ڕووبەرە ئەوروپیەکان و ژاپۆن و کۆریای باشوور و چین، چونکە لە کازیوەی بڵاوبونەوەیدا سەرجەم دەوڵەتە پێشکەوتۆکانی جیهانی تۆقاندوە، توانای زیانگەیاندنی خۆی گەیاندۆتە ۲،۷ ترلیۆن دۆلار. کە دەکاتە کۆی گشتی داهاتی ئابووری وڵاتێکی وەک بەریتانیا.

به‌هۆی كۆرۆناوه‌ شه‌رێكی ئابوری قورس یه‌خه‌ی چینی گرتووه‌

 

بەگوێرەی سەرچاوەی "بلومبێرگی ئابووری" کە لەڕێگای لیکۆڵینەوەیەکەوە "چوار" سینارۆی چاوەڕوانکراویان خستۆتەڕوو بۆ ئایندەی ئابووری جیهانی کە دەکرێت لێرەوە شرۆڤەیان بۆ بکەین کە پشتی بەستووە بە( کێشانی ئەزموونەکانی چین، بڵاوبوونەوەی کەیسی کرۆناڤایرۆس لە دەوڵەتانی تردا، هەڵسەنگاندنی مەترسیەکان بۆ سەر خستنەڕووی کاڵای چینی لە جیهاندا، مۆدێلی ئابووری جیهانی بەشێوەیەکی بەرفراوان لە پاش پەتاکە). لەگەڵ ئەو چارەنووسە نەزانراوانەی کە چواردەوریان گرتوین لە پاش بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام لێرەوە شیکارستە ئابووریەکان لەڕێگای ئەو داتایانەوە دەستیان کەوتووە چەند سینارۆیەکی دیاریان بۆ ئابووری جیهانی داتاشیوە. کە وەڵامەکانیان لە بزنس لۆکاڵەیەکان و حوکمەتەکانەوە هەڵێنجاوە، هەرچەندە کەش و هەوا خوێنەرانی ئابووری جیهانی ناتوان بەشێوەیەکی ورد و درشت وێنەی کۆتای بکێشن، بەڵام توانویانە چەندین وەڵامی لۆجیکی خڕبکەن لە پیشەسازی و جوڵەی بازرگانی جیهان و مامەڵەکان کە چۆن پەتاکە کاریگەری داناوە لەسەریان.
ڕاپرسیە بزنسی و بازرگانیەکان ئەوە دەردەخەن کە چۆن گەشەی ئابووری چین تووشی داکشانێکی گەورە بووە لە (٥۱،۳ بۆ ۳٥) پلە لە هێڵکاریەکاندا، لە ساڵی ۲۰۱۷ بۆ مانگی دووی ساڵی ۲۰۲۰. ڕەوشی ئابووری چین کەوتۆتە ئەم دۆخەوە، فرۆشتی ئۆتۆمۆبیل بەڕێژەی سەدا ٪٨۰ تووشی نوقوم بوون هاتووە، هاتووچۆی هاوڵاتی لەسەر شەقامەکانی بازاڕ بەڕێژەی ٪٨٥ دابەزیوە و ئابووری دەوڵەت نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکردوە و بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە. سەرچاوەی "بلومێرگی ئابووری" گەشەی بەرهەمی ناوخۆی دەوڵەتە پیشەسازیەکانی جیهانی خستۆتەڕوو کە چۆن تەنها لە ماوەی دوو مانگدا ٪۲،۱ دابەزیوە، چینیش ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر قاچەکانی بەم زوویە، بۆیە ئاڕاستەی هڵکاریەکان ڕووەو داکشانە. گەشەی بەرهەمی ناوخۆی بەم جۆرەیە لە جیهاندا لە پاش بڵاوبونەوەی پەتاکە ( چین-0,7 . ژاپۆن-0,1 . ئەڵمانیا و کەنەدا و ئەرژەنتین ڕێژەی سەدا ٪0,1 و ئەنەدونسیاش -0٫3).

سینارۆی یەکەم: داکشانی گەشەی چین و کاردانەوەی بەسەر جیهانەوە.
دەبێت لەوە تێبگەین، کە بۆ هەموو جیهان "چین سەرچاوەی داواکاری و سەرچاوەی خستنەڕوو و سەرچاوەی مامەڵە دارایەکانە".
- لە ساڵی ۲۰۱۹، هاوردەی چین بۆ ناوخۆی دەوڵەت، گەشتە ۲٫۱ ترلیۆن دۆلار، لە هاوردەی کۆفی کافتریاکان و مریشکی برژاو کریسپی و چەندین جۆری دیکە خواردنی سازکراو کە ئەمەش کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانی جیهان قازانجی باشیان لێکرد. و گەشتیاری چینی زیاتر لە نیشتمانی خۆیان بوون و گەڕانەوە لە دەرەوە هەر لە کەنار دەریای باشووری ئاسیاوە بۆ پاریس.
۲- چین گەورەترین وەبەرهەمێنەری پیکهاتە پیشەسازیەکان، کاتێک کارخانە چینیەکان دادەخرێت، تەوژمێکی بەرفراوان وەستێنەر هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە لە موبایلی ئایفۆنەوە بۆ کەرەستەکانی بیناسازی و بەشێکی زۆری دەوڵەتانی جیهان تووشی کورتهێنانی خستنەڕووی کاڵا دەبن.
4 - کاریگەریەکان شۆڕدەبنەوە بۆ بزنس و کاسپیە ناوخۆیەکان. لە هۆنکۆنگدا، بەشێک زۆری ئاڵتوونفرۆش و خاوەن بەردەبەنرخەکان دوکانەکانیان داخستووە و گەڕاونەتەوە قۆناغەکانی پێش-مێژوو و کەمتر دەتوانن خستەنەڕوویان هەبێت بەشێوەی خێرا، چونکە کرێکارەکایان لە دەست داوە، لە کاتێکدا لە ڕابردوودا دەیانتوانی لە یەک ڕۆژدا ۱۰۰۰ هەزار ئەڵقەی پەنجە دروستبکەن.
5 - ئەم داخورپینەی چین بڵاوبوتەوە بەهەموو بازاڕی دارای جیهاندا، چین و "یانی" دراوەکەی شکانێکی گەورەی تۆمارکردوە و تووشی نوقمبوونی مامەڵەکردن بووە، و لە ئێستادا باوەڕبوون بە مامەڵەی یانی چینی لە بازاڕە جیهانیەکاندا بەتەواوەتی دابەزیوە. شکۆی بزنسی
و سەرمایەی شکاوە.
ئەوە دەربڕینێکی گونجاو بووترێت کە چین پێش قۆناغی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا سەکۆیەکی گشتگیربوو بۆ کۆکردنەوەی جوڵەکانی هەناردە و هاوردە و خواستن و خستنڕوو و لە ئێستادا کە ئەم پەتایە بڵاوتەوە ئەم چالاکیانەی بە ڕێژەی ٪٨۰ لە دەستداوە. دەبێت چین بەخێرای بگەڕێتەوە سەر قاچەکانی، چونکە مەترسی جدی بۆ سەر پێگە تازە دروستکراوەکەی دروست دەکات و ڕکابەرەکانی لە جەمسەرەکانی دیکەوە دەرفەتەکان دەقوازنەوە و سەرباری ئەوەش چین جۆرێک لە سیستەمی تایبەت بەخۆی بونیاد نابوو کە دەبێت بەزووی دەستبکاتەوە بە ئیدارەدانی و متمانەکان دروستبکاتەوە. بەشێکی زۆری کۆمپانیا چینیەکان کە لەسەر ئاستی بزنسی ناوخۆی کاردەکەن دەیانەوێت باری ئابووری دەوڵەت لە پوکانەوە ڕاگرن و کرێکارەکان بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکایان بەڵام لە ڕاستیدا سوودێکی ئەوتۆ ناگەیەنێت.

سینارۆی دووەم: شکانەوەی درمەکە دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ناوخۆی.
سینارۆی دووەم پێشبینی خراپتربوونی ڕەوشەکە دەکات، ئێمە گریمانەی ئەوە دەکەین کە ڕەوشەکە لەم دۆخەی ئێستا خراپتربێت و کێشەکان فراوانتربێت. ئەگەربێت و سەرجەم کارگەکانیش بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان هێشتا کێشەکان چارەسەر نابن. بەشێکی زۆری کارگەکان دەبێت دوبارە بڕۆنە سەر سکەی وەبەرهەمێنان و ژمارەی کاڵایان زۆر کورت دەهێنێت و کێشەی خستنەڕوو گەورە دروست دەکات و نرخی کەلوپەلەکان بەرزدەبێتەوە.

دەبێت ئەمریکا و چین بگەنە ڕێگه‌ی نێوەند چونکە ئەستەمە چین لە ئۆردەی جیهانی بێبەری بکرێت

 

ئەم دۆخە بۆ هەریەک لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئەڵمانیا، ڕاستەو چونکە ئەم دەوڵەتانەش دوای چین بەربڵاوترین دۆخیان لە ڤایرۆسەکە تۆمارکردو، بە هەر جۆرێکبێت گەشەی ئابووری جیهانی ۲٫۳٪ بۆ ۳٫۱٪ دادەبەزێت بەهۆی لە کارکەوتنی جموجوڵەکانەوە.

سینارۆی سێیەم: بەربڵاوبونی زیاتری پەتاکە.
کاتێک پەتاکە بەربڵاوتردەبێت، شۆکێکی گشتی جیهان دەگرێتەوە و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆن و بەرازیل و ئەمریکا و چین و ئیتاڵیا و ژاپۆن و کۆریا باشوور ڕادەگرێت، تەنانەت گەشەی ئابووری ئەمریکا لە ٪۰٫٥ دادەبەزێنێت بۆ ساڵی ۲۰۲۰ و ڕێژەیەکی بێکاری ڕێژەی دروست دەکات بەڵام ئۆردەری جیهانی لەژێر چەپۆکەکانی دەپارێزێت لە کاتێکدا چینی پێش کرۆنا بوو بە هاوشانی، لێرەدا ئەگەر ڕیالیستانە بیربکەینەوە ئەمریکا ئاسوودەیە، چونکە سەرجەم ۱۰ دەوڵەتە بەهێزەکەی جیهان گەشەی ئابووریان بەبەراورد بە ئابووری ئەمریکا زیاتر دادەبەزیت و "لێرەدا ئەگەر لە چەمکی پلانگێڕیەوە بیربکەینەوە دەبین، ئەمریکا ئاسوودەتر و ئابووریەکەی بەڕێژەیەکی زۆر کەم زەرمەندەبێت و لە کاتکێدا دەوڵەتانی دیکە زۆر شۆکن بەهۆی سەختی داکشانی گەشەی ئابووریەوە، بۆیە دەکرێت ئەمریکا لە پشتەوەی بیکردنەوەکان ئەم گەیمە نوێیەی داهاێناوە و جیهان تووشی وەستاوی ئابووری سەخت دەکات و خۆشی بەشێوەیەکی ڕێژەی توشی وەستاوی دەکات، بەڵام ئەمریکا لەم مەیداندا پلەیەری براوەیە چونکە توانویەتی گەشەی ئابووری جیهانی لە دەست دوژمنەکەی دەربهێنیت کە چینە. ئەمریکا قبوڵ ناکات دوژمنەکەی دەسکەوتەکانی ئابووری جیهانی بچنێتەوە، "بۆیە دەبێت ڕوڵ و یاساکانی سیستەم بگۆڕێت و خۆشی زەرمەندبکات بەشێوەیەکی ڕێژەی کەم، بەڵام گرنتی زەرەری سەرەکی دوژمنەکانی بکات بەتایبەتی چین، بۆ ئەوەی جیهان لە دەستنەداو بەشێکی جیهان نەداتە دەست چین". کەواتە " ئەمریکا چین دەبات بە تاکتیکی لە مەیداندا دەیکوژێت و گیانی خۆیشی دەدات بە خوێنەوەو لاشەکەی دێنێتەوە بۆ جیهان بۆ ئەوەی گومانی لێنەکەن".

سینارۆی چوارەم: ئەگەر پەتاکە جیهان بە خەستی بگرێتەوە.
ئەگەر پەتاکە بەسەرجە جیهاندا هاوشێوەی ئەم ڕەوشە خراپەی چین بڵاوبێتەوە ئەوا کاریگەریەکی مەترسیدار لەسەر ئابووری جیهانی دادەنێت و لە چەندین قۆناغی گەورەدا ئابووری جیهان دەستدەکات بە پاشەکشەکردن و وەستان. ئەگەر ۱۰ دەوڵتە خاوەن ئابووریە بەهێزەکەی دیکە جیهان بگەن بەم دۆخەی کە چین چەشتوویەتی و پەتاکە بنبڕنەکرێت ئەوا ئابووری جیهانی مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە بوەستێت و هەستانەوەی ئەسەتم دەبێت، لەو کاتەشدا چەندین سینارۆی مەترسیداری دیکە جیهان دەگرێتەوە، لە دۆخێکی لەم جۆرەدا کە ئابووری جیهان تووشی شەلەلبێت و دووبارە هەستێتەوە ئەوا دەبێت هەرچی پرنسپە ئەخلاقیەکانی ژینگە و مرۆڤایەتی هەیە لەبیرکرێت بۆ ئەوەی بگاتەوە بە دۆخی پێشوو، لێرەدا ژینگە کارەساتباری گەورە دەبێت. لە دۆخێکدا پەتاکە دەگاتە خراپترین دۆخی خۆی و بۆ ساڵانی ئایندە بەردەوامدەبێت لێرەدا گەشەی ئابووری جیهانی دەگاتەوە بە " زیرۆ-گرۆزز" بەرەو ناقسبوون دەڕوات، لێرەدا کێشە بۆ جیهان و دەسەڵات دێتە ئاراوە و سەرجەم فۆڕمەکانی موئەسەسەی دەوڵەت نەتەوەی جیهانیە لەلایەن دانیشتوانەوە لەبیردەکرێت و پشێوێکی گەورە جیهان دادەگرێت و دەوڵەتەکان ناچارن بەهۆی کەمی پێویستیەوە شەڕ لە دژی یەکتر هەڵگیرسن، بیربکەوە! مرۆڤ چەکی کۆکوژی پێیە.

دەرئەنجام

 

دەکرێت بۆ ئەوەی جیهان لە مەترسی بپارێزین، دەبێت ئەمریکا و چین بگەنە (میدڵ ڕەود- ڕێگای نێوەند) چونکە ئەستەمە چین لە ئۆردەی جیهانی بێبەری بکەیت، چونکە ئەگەر بێبەری ببێت، کێشەی ئاسایشی گەورە دەئافرێنت بۆ جیهان و جیهان سەقامگیری نابینیت، چونکە دەسەڵات سیراع و تاکتیک و تێکدەری دێنێتە ئاراوە، هەرچەندە ئەوە ئەستەمە بۆ هێزێکی گەورەی وەک ئەمریکا کە قبوڵی هێزێکی تازە هەستاوەی جیهان بکات لە دەسکەوتەکانی ئۆردەری جیهانی بخوات، بەڵام دەبێت ئەمریکا ڕێکەوتن بکات و میکانیزمە دیبلۆماسیەکان بەگەڕبخەن، هەرچەندە لە ڕابردودا ئەمە ڕوینەداوە هێزێکی کۆن پێشوازی دەسەڵات لە هێزێکی تازە بکات، بەڵام دەبێت چین "بەشداریەکی ڕێژەی" پێبکەن لە ئۆردەری جیهانی و لێرەشدا نیگارانیەکانی ئەمریکا دەڕوێتەوە، بەڵام ئەگەر چی ئەمریکا ڕەوشی شکاندۆتەوە؟؟؟.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ