كێشه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كان كه رووبه‌رووى جیهان بووه‌ته‌وه به تایبه‌تى عیراق، له ساڵانى پێشوتردا له باشورى و ناوه‌ڕاستى عێراق وشكه ساڵى ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكى له لادییه‌كانه‌وه ناچار كرد به گواستنه‌وه بۆ نێو شار و شاروچكه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى هه‌بوو له‌سه‌ر ژینگه‌و كشتوكاڵ و ئابوریى وڵات به گشتى.
ئه‌و كاته‌ى كه ئێران و توركیا رێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى رووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كه‌م ده‌كرده‌وه ده‌یان كێشه و گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى به تایبه‌تى له نێوان جوتیارانى باشور و ناوه‌ڕاستى عیراق ڕوویده‌دا، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا جوتیاران یه‌كتریان ده‌كوشت له‌سه‌ر به‌شه ئاوى ئاودێریى.
ته‌نانه‌ت كه وڵاتى توركیا ویستى به‌نداوى ئه‌لیسۆ پڕ بكات و ده‌ستى كرد به گرتنه‌وه‌ى ئاوى ڕووبارى دیجله هه‌مان ئه‌و كێشانه ڕوویاندا له ساڵى 2018 بۆیه حكومه‌تى عێراق داواى له توركیا كرد پڕكردنى ئه‌و به‌نداوه دوابخات بۆ ناوه‌ڕاستى 2019.
بۆیه كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو و ڕوودانى جه‌نگى ئاو ته‌نها واتاى جه‌نگ نییه له نێوان دوو وڵات‌دا به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌نگ و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى له نێوان هه‌رێمه‌كان یا پارێزگاكانیشدا ڕووبدات و ته‌نانه‌ت له نێوان جوتیاراندا له یه‌ك شوێنى جوگرافیدا.
گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا و زیادبوونى رێژه‌ى دانیشتوان خواستى له‌سه‌ر ئاو زیاتر كردووه له هه‌موو جیهاندا به تایبه‌تى له ئێران و توركیا. نه‌بوونى سه‌روه‌ریى له عێراق و كوردستان وایان كردووه كه ئه‌و دوو وڵاته به ئاسانى پلان و سیاسه‌ته ئاوییه‌كانیان كه پێشوتر دارێژرابوو جێبه‌جێێ بكه‌ن.
توركیا جگه ئاو هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى تر‌ى نییه بۆیه له مێژه‌وه دروشمى (ئاو به‌رانبه‌ر نه‌وت)ى هه‌ڵگرتووه
توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه جگه له ئاو هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى تر‌ى نییه، بۆیه له مێژه‌وه دروشمى (ئاو به‌رانبه‌ر نه‌وت)ى هه‌ڵگرتووه، له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى ڕابردوه‌وه پلانى هه‌بووه بۆ بونیاتنانى پرۆژه‌ى (GAP)ى فره‌مه‌به‌ست كه له‌رێى ئه‌و برۆژه‌یه‌وه بتوانى ئاو و شتومه‌كى كشتوكاڵیى و كاره‌با بفرۆشێته وڵاتانى ده‌وروپشتى خۆى به‌تایبه‌تى عێراق و كه‌نداو، به‌ڵام هیچ چانسێكى نه‌بوو ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات له‌به‌رئه‌وه‌ى عێراق خاوه‌ن سه‌روه‌ریى بوو و كه‌سێك حوكمى عیراقی ده‌كرد كه به‌لایه‌وه زۆر ئاسان بوو گه‌لى خۆى كیمیاباران بكات، چجا وڵاتێكى وه‌كو توركیا.
عێراق چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ى تێكشكانى به‌نداوه‌كانى توركیای ده‌كرد ئه‌گه‌ر بێت‌و توركیا به سه‌ربه‌خۆیى به‌نداوه‌كانى دروست بكات، بۆیه توركیا و ئێرانیش نه‌یانده‌وێرا پرۆژه ئاویه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن تا ساڵى 2003، ئه‌وكاته‌ى كه شتێك نه‌ما له عێراق به ناوی سه‌روه‌رییه‌وه، عێراق له گۆماوى ململانێى سیاسیى و مه‌زهه‌بییه‌وه خنكابوو، بۆیه زۆربه‌ى پرۆژه ئاودێرییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته له دواى ساڵى 2005 ده‌ستكرا به دروستكردنى.
ئێستا نزیكه‌ى 95% له پرۆژه‌ى (GAP) گاپ ته‌واو بووه و زۆربه‌ى پرۆژه ئاوییه‌كانى ئێران له ته‌واوبووندایه و عێراق له گرفتى گه‌وره‌ى كه‌م ئاوى و گه‌یشتن به (هێڵى هه‌ژارى ئاو) نزیك بوه‌ته‌وه، هیچ هه‌وڵێكى جددى نه‌داوه بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرفته له داهاتودا، هه‌مان كێشه و گرفت ڕووبه‌رووى كوردستانیش ده‌بێته‌وه.
دروشمه‌كانى توركیا وه‌ك (ئاو به‌رانبه‌ر نه‌وت) خه‌ریك دێنه‌دى كه پێشتر ئێمه‌ومانان وه‌كو خه‌ون ده‌مانبینى، ڕه‌نگه دۆخه‌كه خراپتریش بێت له داهاتوودا چونكه ئاو پێچه‌وانه‌ى نه‌وته هه‌رگیز به‌هاى خۆى له ده‌ست نادات، توركیا ئێستا گه‌وره‌ترین سودمه‌نده له سیاسه‌تى (نه‌وتى)ى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌ره‌ڕاى لاوازى یا نه‌بوونى سیاسه‌تى به‌رێوه‌بردنى ئاو له عێراق به‌ڵام له هه‌موو روویه‌كه‌وه حكومه‌تى ناوه‌ند گرنگى زیاترى به ئاو داوه، به پێچه‌وانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌ك ئاگاى له سیاسه‌تى ئاو نییه، به‌ڵكو به‌نداوه‌كانیشى به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، چونكه له 16ى ئوكتۆبه‌ر لایه‌نه كوردستانیه‌كان ئاماده بوون ناوچه دابڕێنراوه‌كان و به‌نداوه‌كان ته‌سلیمى حكومه‌تى ناوه‌ند بكه‌ن به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌نین یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى تاڵانكراو ته‌سلیمى سۆمۆ بكه‌ن.