هه‌ردوولایه‌نی سه‌ره‌كی رۆژئاوای كوردستان كه نزیكه‌ی 10 ساڵه كێشه‌یان هه‌یه و له ناكۆكیدان دواجار به هه‌وڵ و نێوانگیریی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی سیاسیی له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش پشتیوانی رێكه‌وتنه‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی جڤاتی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) په‌یه‌ده لایه‌نی سه‌ره‌كییه تیایدا و ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستانیان به ده‌سته‌وه‌یه، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە)ش كه نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ماوه‌یه‌كه له دانوستاندان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك تاوه‌كو هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان رۆڵیان هه‌بێت له به‌رێَوه‌بردنی خۆرئاوای كوردستان له داهاتوودا، له ناوخۆی خۆرئاواش مه‌زڵوم كۆبانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه دۆستێكی نزیكی لاهور شێخ جه‌نگییه هه‌وڵێكی زۆریداوه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان.
مه‌زڵوم كۆبانیش به فه‌رمی داوای لە هەموو پارت و هێزە سیاسیەکانى ڕۆژئاوای كوردستان کردووه کە پشتگیری لەم رێكه‌وتنه بكه‌ن له پێناو یه‌كێتی و یه‌كریزیی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سوریا.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی كاریگه‌ر له رۆژئاوای كوردستان وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، پشتیوانێكی به‌هێزی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و نێچیرڤان بارزانی بوون بۆ به ئه‌نجام گه‌یشتنی ڕێكه‌وتنه‌كه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئه‌وپه‌ڕی خراپیدا بوو، ئه‌نه‌كه‌سه، په‌یه‌ده و ته‌ڤده‌می به خۆسه‌پێن و تاكڕه‌و له ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كرد، له به‌رامبه‌ریشدا ته‌ڤده‌م، ئه‌وانی وه‌ك دارده‌ستی توركیا و مه‌سعود بارزانی و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی خۆبه‌رێوه‌به‌ریی خۆرئاوای كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كرد.
پێشتر چه‌ند جارێك هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی نێوانیان دراوه، به تایبه‌ت له لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه، رێكه‌وتنێكیشی له نێوانیان مۆركرد كه به "رێكه‌وتننامه‌ی دهۆك" ناسراوه، به‌ڵام وه‌ك حیبری سه‌ركاغه‌ز مایه‌وه و هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌كرا.
رێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه، لاهور شێخ جه‌نگی و نێچیرڤان بارزانیی هه‌وڵێكی زۆریان بۆداوه تاوه‌كو بگاته ئه‌نجام و بۆ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر خه‌ت بوون، بۆیه ئه‌وان به ئه‌ندازیاری ئه‌م رێكه‌وتنه و هه‌وێنی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی له رۆژئاوای كوردستان داده‌نرێن.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ش بریاره ئه‌نه‌كه‌سه وازبهێنی له دژایه‌تی خۆبه‌رێوه‌به‌ریی رۆژئاوا و باره‌گای سه‌ره‌كیشى له توركیاوه بگوازێته‌وه بۆ وڵاتێكی تر، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م تاوه‌كو له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا باره‌گا و خه‌باتی سیاسیی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان و به‌شداریی بكات له داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی.
هه‌روه‌ك به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌نه‌كه‌سه له ئه‌ندامێتی (هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ـ ئيتلاف) كه سه‌ر به توركیان دێته ده‌ره‌وه، به‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها باڵی سه‌ربازیی ئه‌نه‌كه‌سه كه به (له‌شكری رۆژ) ناسراون، بڕیاره به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه بگه‌رێنه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان و دواتر له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌رك و رۆڵیان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده گفتوگۆی ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن.
له ماوه‌ی پێشوو، لاهور شێخ جه‌نگی و نێچیرڤان بارزانى له چه‌ند پرسێكی گرنگدا هه‌ماهه‌نگیان هه‌بووه كه چاودێران به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی داده‌نین بۆ یه‌كریزیی كورد، له‌وانه‌ش هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ كۆتایهێنان به كێشه‌ی زینی وه‌رتێ، له ئاستی عێراقیش هه‌ردووكیان هه‌رزوو ده‌ستپێشخه‌ربوون بۆ پشتیوانیكردن له مسته‌فا كازمی كاتێك راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.