كاروان گهزنهیی
ئهندامی پهرلهمانی كوردستان ـ یهكێتى
وەکو ئەندامی پەرلەمان و ئەرکی پیشەیی خۆمان، دەستمان کردووە بە لێكۆڵینەوەی ورد و تا ئێستا گەیشتووین بەم دەرەنجامانە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیایەک بەناوی (گروپی کۆمپانیاکانی ئابوور) لە هەرێمی کوردستان بەناوی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بە هاوبەشی لەگەڵ کەسێکی دیکە لە ئۆفیسێک لە گوندی ئیتاڵی (١) و دواتر لە بلۆکی (٣٧٨) لە دریم ستی و دواتر لە گوڵان تاوەر، لە شاری هەولێر، گوایە کاریان لە بوارەکانی (وزە، بازرگانی نێودەوڵەتی، بنیاتدنان و چەندان بواری دیکە) کردووە، و کۆمپانیای ناوبراویش لە ساڵی ٢٠١٠ تۆمارکراوە لە لیستی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە!
کۆی پارەکە لە ڕێگەی (E 145, AB- Canary Wharf- BSCH Bank) نێردراوە بۆ ناوچەی کەنەدا بە واژۆی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە و تەخویلکردنی کەسێک لە ئیتاڵیا بە ناوی ( ماتیۆ سالسترۆ) کە بەڕەگەز ئیتاڵییە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٤، و پارەکەش لە ٣٠-٣-٢٠١٨ نێردراوەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
دواتر هەمان کۆمپانیا و لەڕێگەی کەسێکی بە ڕەگەز تورک لە ئۆفیسێکی تر لە گوڵان تاوەر لە سەر سەت مەتری شاری هەولێر کاریان کردووە و دواتر لقیان لە چەند وڵاتێکی دیکە کردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی دەست ئێمە کەوتوون!
بەگوێرەی دۆکیومێنت و بەڵگەکان، بەشێک لە پارەکە هی هاوبەشێتی کارکردن بووە لەگەڵ کۆمپانیای هۆکل، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و هەزاران یەکەی نیشتەجێبوونیان لە شارەکانی کوردستان دروستکردووە و چەندان شوێنیان نۆژەنکردووەتەوە و بینایەکی گەورەشیان بۆ کۆمپانیای کۆڕەک دروستکردووە، بە گوێرەی بڵاوکراوەکانی خۆیان!!
لێرەوە ئەرکی داواکاری گشتی دەستپێدەکات و دەبێت ئەوان بە ئامانەتەوە لە ڕێگەی دادگاوە دۆسیەکە یەکلا بکەنەوە
پارەکە بە چەند مەرحەلەیەک ڕۆشتووە، و گوژمەیەک بە بڕی (٥٠٠) ملیۆن یۆرۆ بە ژمارە حسابی (٩٩٤١٤٩٣) بە کۆدی (٤٠-٠٥-١٥) و بەم شێوەیە بەردەوام بووە. ئەمانە بەشێکن لە زانیارییەکان و بەش بەش هەموو زانیارییەکان بڵاو دەکەینەوە.
لێرەوە ئەرکی داواکاری گشتی دەستپێدەکات و دەبێت ئەوان بە ئامانەتەوە لە ڕێگەی دادگاوە دۆسیەکە یەکلا بکەنەوە، و لە ئەگەری ڕاستبوونی دەرچوونی پارەکە، ئەرکی حکومەتە بە زووترین کات پارەکە بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان؛ بەیانیش تەواوی بەڵگەکان ڕادەستی داواکاری گشتی دەکەین لەسەر ئەم بابەتە!
ئێمەش وەکو ئەندامی پەرلەمان ئیمەیلمان ناردووە بۆ چەند پەرلەمانتارێکی بەریتانیا و دڵنیاکردنەوە و پشتڕاسکردنەوەی تەواوی بەڵگەکان.