كێ بڕیارى‌ دابه‌شكردنی عێراق ده‌دات ؟

عێراق و کوردستان بەرەو کوێ ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.07.28 11:37 AM
814 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

د.عادل باخەوان

چەند پرسیارێکم لەسەر  ڕوداوەکانی عێراق و کوردستان بۆ هاتوە و بەشێك لە خوێنەرەکانم چاوەڕوانی وەڵامن. من بە کورتی و لەم چوارچێوەیەی خوارەوەدا ڕوداوەکان دەبینم:
1. موستەفا کازمی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات و پێیوایە ئەوە تاکە چارەسەرە بۆ دەرچوون لەو کۆڵانە داخراوە کە هەموو عێراقییەکانی تیادایە.
2. من پێموایە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، دەمانخەنە بەردەم گریمانەی جەنگێکی ناوخۆی خوێناویتر لەو جەنگەی کە لە نەوەدەکاندا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ڕوویدا.
3. جەنگێکی ناوخۆی لەم جۆرە کۆتایی بەو عێراقە دێنێ کە سەد ساڵ لەمەوبەر پرسێ کۆکس دروستیکرد.
4. بەبۆچونی من تراژیدیای عێراق لە نەبونی گرێبەستێکدایە لە نێوان هەموو ئەوانەی کە بڕیارە عێراقی بن. بەریتانیەکانی بیستەکان و ئەمەریکیەکانی دووهەزارەکان سەرکەوتوبوون لە دروستکردنی عێراقدا، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی عێراقیی دروستبکەن.

کازمی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات و پێیوایە ئەوە تاکە چارەسەرە بۆ دەرچوون لەو کۆڵانە داخراوە کە هەموو عێراقییەکانی تیادایە

 

5. ئەوەی تائێستا عێراقی وەک دەوڵەت هێشتوەتەوە، تەنها ئیرادەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە. لە گریمانەی جەنگی ناوخۆدا، ئەو ئیرادەیەش گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
6. ئەوەی جێگای تێبینیە مامەڵەکردنی سوننە و کوردە لەگەڵ ئەم گریمانەیەدا. بەبۆچونی من هیچ یەکێک لەم دوو ئەکتەرە لە ئاستی تێگەشتن و دروستکردنی ستراتیژیی نزیکە مەودادا نین لە بەرامبەر هەڵوەشانەوەی عێراقی شیعەدا.

دڵخۆشبوونی سوننە و کورد بە هەڵوەشانەوەی عێراق بێ بنه‌مایە

7. سوننە گیرۆدەیە بە دەست پرسی نوێنەرایەتیکردن و داعش و خێڵ و وردوخاشبوونی شار و گوندەکان و گەندەڵی و پاکتاوی مەزهەبیەوە.

8. کورد، تازە "دارە دارە هەستە پێبگرە بەهارەیەتی!" دوای بیست و هەشت ساڵ حکومەتی سەربەخۆ، تازە بەدوای ئەوەدا ئەگەڕێن کە چۆن مەکتەبی سیاسی ڕێگا بە پەرلەمان بدات کۆببێتەوە! 
9. لە نەبوونی ستراتیژی کارا و بەهێزی سوننی و کوردا، دڵخۆشبوونی سوننە و کورد بە هەڵوەشانەوەی عێراق بێ بنمایە، چونکە لە کۆتاییدا ئەکتەرە گەورەکانی وەک ئێران و تورکیا و سعودیە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ئەکتەرەکانی سیستمی ئەنتەرناسیۆنال، بڕیار لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی دەدەن، نەک سوننە و کورد.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ