چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئیسرائیلی چه‌ندین نهێنیی ده‌رباره‌ى سه‌رۆكی كۆچكردووی میسری (جه‌مال عه‌بدولناسر) ئاشكرا كرد، كه تیایدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی (ته‌حییه) و منداڵه‌كانیان ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له هه‌ڵوێسته ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌كانی كه ڕێژه‌یه‌كی دیارینه‌كراو و زۆرن سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به تایبه‌ت دۆسیه‌ی كوردانی عێراق، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌كان چه‌ندین زانیاریی هه‌واڵگریی ده‌رباره‌ی ئه‌نوه‌ر سادات كه پاش ناسر بووه سه‌رۆكی میسر خستووه‌ته ڕوو.
تێكچوونى خێزانی
ئه‌رشیفه ئیسرائیلییه‌كه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی خستۆته‌ڕوو و ئاشكرا كردووه، كه تیایدا باس له ژیانی تایبه‌تى عه‌بدولناسر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (ته‌حییه) و منداڵه‌كانی ده‌كات. مێژووی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (13ی دیسمه‌به‌ری 1959)، كه ئاڕاسته‌كراوه له لایه‌ن هۆبه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ تۆڕی هه‌واڵگری سه‌ربازیی ئیسرائیلی (ئه‌مان)، كه گوزارشته له ده‌ركردنی (نوسینی) ده‌قێك ده‌كات كه له میانه‌ى دیمانه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی هۆبه‌كه (یوسف عه‌ده‌س) ئه‌نجامیداوه، كه به ڕه‌گه‌ز سورییه، له‌گه‌ڵ خانمێكی جوله‌كه كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه، له‌گه‌َل كچه‌كه‌یدا كه ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه، پاش كۆچكردنیان له میسره‌وه بۆ ئیسرائیل.
هه‌ریه‌ك له دایك و كچه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه له خانوویه‌كی هاوسنوری ماڵ (عه‌بدولناسر) بوون و نیشته‌جێبوون، توانیویانه زانیاری سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تى كۆبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌نامه "زۆر نهێنیی"ه‌كه‌دا هاتووه، كه (عه‌بدولناسر) زۆر به‌توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كردووه و به‌چاوی سووكه‌وه لێی ڕوانیووه. ئه‌م شێوازه‌ش لێیه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ منداڵه‌كانی كه درێخیییان نه‌كرد له سوكایه‌تی پێكردنی، ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌مدرێژی بكاته سه‌ر ئه‌وان و سه‌ر باوكیان له كاتی توڕه‌بونیشیدا پێی ده‌وتن ( دێهاتی ـ لادێی)
له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخه ناهه‌موار و ناله‌باره خێزانییه، عبدولناسر وا ڕاهاتبوو كه له ژورێكی تایبه‌تی زۆر دوور له هاوژینه‌كه‌ی بخه‌وێت، ته‌نها ئاره‌زووی له ئاماده‌كردنی خواردندا كورت بووبوویه‌وه له‌گه‌ڵیدا، به تایبه‌ت هه‌رگیز ماڵی به‌جێنه‌ده‌هێشت زۆر به‌كه‌می نه‌بێت، زۆریش گرنگی به ڕواڵه‌ت و ڕۆشنبیری نه‌ده‌دا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان عه‌بدولناسر و و منداڵه‌كانی، به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر زاری خانمه‌كه و كچه‌كه‌ی ده‌ڵێت: " عه‌بدولناسر ته‌نها گرنگی به كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ده‌دا"، به‌ڵام خانمه‌كه له‌ناوه‌كه‌یدا هه‌ڵه‌ی كرد وتی: ئه‌وه "عومه‌ره" نه‌وه‌ك "خالید". چاودێریمكرد:" جارێكیان كوڕه گه‌وره‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئه‌نجامدرا له نه‌خۆشخانه‌ى قیبتی، ناسر تاوه‌كو كوڕه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه نه‌هاته ده‌ره‌وه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌جێینه‌هێشت".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كوڕه گه‌وره‌كه‌ی عه‌بدولناسر به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ڵێن: " قوماری ده‌كرد و به‌نهێنی جگه‌ره‌ی ده‌كێشا بێ ئه‌وه‌ی باوكی بزانێت و ئاگادار بێت".
به‌گشتییش، عه‌بدولناسر، به‌پێی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه، سوور بوه له دوورخستنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی چوارده‌ورییان، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی یه‌ك هاوڕێ زیاتری نه‌بووه، سینه‌ما تاكه شوێن بووه كه ڕێگه پێدراو بووه بۆی بچێ له میانه‌ى پشوودا.
ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ى عه‌بدولناسر، به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ڵێن:"كه‌سێكی زۆرخۆر بووه، و حه‌زی له خواردنی میللی بووه، به تایبه‌ت (فول و مه‌لوخیه)، هه‌روه‌ها سوور بووه له‌سه‌ر خۆشتن له‌كاتی گه‌شتنه‌وه‌ی به ماڵه‌وه، به‌تایبه‌ت زۆر گرنگی داوه به ڕواڵه‌تی ده‌ره‌كی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌یانیان نوێژی ده‌كرد، مانگی ڕه‌مه‌زان به رۆژوو ده‌بوو، ویسكی ده‌خوارده‌وه، به‌ڵام له نێو ماڵدا، یان له نێو بازنه‌یه‌كی ته‌سك له خزم و نزیكه‌كانی".
هه‌رچی په‌یوه‌سته به سه‌ردانیكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى كه سه‌ردانی ماڵی عه‌بدولناسریان ده‌كرد زۆر كه‌مبوون، له‌وانه‌ش سه‌ردانییه‌كانی هاوڕێكه‌ی وه‌زیر جه‌نگ (عه‌بدولحه‌لیم عامر)، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌ی ئه‌مین شاكر.
شایه‌نی باسه مامۆستای لێكۆڵینه‌وه ئیسرائیلییه‌كان له ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (د.تاریق فه‌همی) پشتگیریی و پارێزگارێكی گه‌وره‌ی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و به‌ڵگه‌نامه ئیسرائیلییانه‌دا هاتووه، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی" ویستی له‌كه‌داركردن و زڕاندنی وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو ئاشكرا دیاره، ئه‌مه‌ش به ده‌وڵه‌تێك نامۆ نیه كه ناسر به دوژمنی یه‌كه‌م دابنێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه".
فه‌همی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی نێوان ناسر و ئیسرائیل، ئه‌مه‌ی دوایی هه‌وڵی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ده‌دا به ئامانجی گه‌شتن به ڕێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵیدا به‌ڵام به ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆی كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ڕه‌تیده‌كاته‌وه پابه‌ند بێت به بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، و هه‌ڵوێسته‌كانی خێزانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ناكۆكی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل.
ناسر و ئاشتی و كورده‌كان
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تر كه ئه‌رشیفی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه ده‌رباره‌ی دیمانه‌یه‌ك كه په‌یامنێری ڕادیۆی ئیسرائیلی (ده‌نگی ئیسرائیل)، (عاموس گوردون) ئه‌نجامیداوه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسی جوله‌كه‌ى میسری فه‌ڕه‌نسی (ئیریك رولو) له دوای چاوپێكه‌وتنێك كه ئه‌مه‌ی كۆتایی ئه‌نجامی دابوو له‌گه‌ڵ (عه‌بدولناسر) له پاریس بۆ ڕۆژنامه‌ی لوڤیگارۆی فه‌ره‌نسی.
چاوپێكه‌وتنی ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ رولو له 15ی یۆلیۆی 1963 ئه‌نجامدرا، تیایدا په‌یامنێر هه‌وڵیدا تیشك بخاته‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كانی ڕۆژنامه‌نوسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه سه‌باره‌ت به (عه‌بدولناسر) كه په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی پێكه‌وه‌ی گرێده‌دان. له نێو ئه‌و دۆسییانه‌ى كه رولو سه‌باره‌ت به عه‌بدولناسر گواستییه‌وه" زۆر به باشی كۆنترۆڵی سوپاكه‌ی كردبوو، هیچ كاردانه‌وه و نیشانه‌یه‌كم به‌ده‌ست نه‌هێنا لێوه‌ی سه‌باره‌ت به ئاماده‌گی بۆ جه‌نگێكی نزیك له هیچ قۆڵێكه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بۆم ده‌ركه‌وت سوور نه‌بوو بۆ ده‌ستكردن و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ جه‌نگ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه دوپاتیده‌كرده‌وه كه مه‌ترسی جه‌نگ له لایه‌نى ئیسرائیله‌وه ده‌بێت نه‌وه‌ك میسر".
شایه‌نی باسه (رولو) به نه‌رێنی وه‌ڵامی ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی دایه‌وه له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل (لیفی ئه‌شكول) و (عه‌بدولناسر)، و ڕوونیكرده‌وه:" هه‌رگیز، ناسر، ناگات به كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ئیسرائیلی، ته‌نانه‌ت گفتوگۆ ناكات له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان، و پێشی وایه كه هه‌ر ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ته‌نها له ڕێگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕه‌تیده‌كاته‌وه زه‌نگ بدات له جه‌نگ یاخود ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵام پێی وایه كه ناكۆكی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل خۆی مه‌ڵاس داوه له چاره‌سه‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، و جێبه‌جێكردنی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ سنووره‌كان دابه‌شكردنه‌كه".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئاریشه و قه‌یرانی كوردانی عێراق، (رۆلۆ) هه‌ڵوێستی عه‌بدولناسری له‌م باره‌یه‌وه گواستۆته‌وه ، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دان ده‌نێت به بوونى نه‌ته‌وه‌ى كوردی، به پشتبه‌ستن به دانپێدانانی خودی عێراقییه‌كان به‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌كاتێكی دیاریكراودا، به‌ڵام پێی وایه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاریشه‌یه ته‌نها به دانوستان و گفتوگۆ ده‌بێت، چاره‌سه‌ری كۆتایی به‌پێی بۆچوونى عه‌بدولناسر پشتبه‌ستراو ده‌بێت له میانه‌ى كیانێكی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌هێز كه‌له قاهیره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش خۆبه‌رٍیوه‌به‌رییه‌كی به‌هێز ده‌به‌خشێت به كورده‌كانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی عه‌بدولناسر نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشێت، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆلۆ، بریتیه له خۆبه‌رٍێوه‌به‌رییه‌تییه‌كی تایبه‌ت كه دوور بێت له بیركردنه‌وه‌ی كوردان، به‌بێ ئه‌وه‌ی دیدگای ناسر دیاری بكات.
دۆسیه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى سادات
ئیسرائیل خوێندنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی عه‌قڵی و كه‌سێتی جێنشینی عه‌بدولناسری پشتگوێ نه‌خستبوو، دوای مردنی ئه‌مه‌ی دوایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تى سه‌باره‌ت به ئه‌نوه‌ر سادات ئاماده كردبوو، به‌ڵام چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی له خۆگرتبوو، له‌وانه‌ش سادات له دایكبووی 1911 یه، به‌ڵام له ڕاستیدا له دایكبووی 1918 یه وه‌ك عه‌بدولناسر، و هه‌روه‌ها ژنی دووه‌می (جیهان) به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه، له‌كاتێكدا باوكی میسرییه و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانییه و دایكیشی به‌ریتانیه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له دۆسیه‌ی ساداتدا هاتووه، كه ئه‌رشیفی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه، كه میراتگری عه‌بدولناسر دیدگا و ئاسۆیه‌كی سیاسی نییه و، هه‌روه‌ها ڕاهاتووه له كێشانی ده‌رمانی بێهۆشكه‌ری حه‌شیش و بووه به مافنگی، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا به‌دیار ده‌كه‌وێت له میانه‌ی تێڕوانینی چاوه‌كانی، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی ڕاستڕه‌وانی میسری ده‌كات، و به دوژمنایه‌تی ئیسرائیل ناسراوه، هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كانیدا سه‌رسامی خۆی به ئه‌ڵمانیای نازی نه‌شاردۆته‌وه له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ته‌ندروستیه‌كه‌یه‌تی زانیارییه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كه‌له 6 به‌ڵگه‌نامه پێكهاتبوو ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه (سادات) گه‌شتی كردووه بۆ به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشی دڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ڕه‌نگه هه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش بووبێت كه ڕێگریی كردبێت له ئاماده‌بوون و به‌شداریكردن له ناشتنی جه‌سته‌ی هاوڕێكه‌ی عه‌بدولناسر، گه‌ر پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌و كاتییه ڕاست بوو بێت كه تووشی بارودۆخێكی له‌ناكاوی دڵ بووبێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگا ئاسایشییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سادات، فه‌همی ڕونیده‌كاته‌وه كه ئاره‌زووی كه‌سێتییه‌كی په‌راوێزخراوی هه‌بووه له دیوانی عه‌بدولناسردا، هه‌رگیز ڕۆژێك ئه‌گه‌ری بوون به كاریزمایه‌كی سه‌ركرده‌ی تێدا به‌دینه‌كراوه كه له عه‌بدولناسردا هه‌بووه، به‌ڵام سادات ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێزگرتنانه‌ی قۆسته‌وه به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رفراوان، كاتێك بڕیاری جه‌نگیدا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریدا له 6ی ئۆكتۆبه‌ری 1973.
و: وریا غوڵامى