*شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ ی ئەیلول.
*ساڵ ٢٠١٨.
قاسم سلێمانی لە ھەولێرە.
*پارتی سورە لەسەر ئەوەی دەبێ کاندیدەکەی(د.فوئاد حوسێن) ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق.
*شوێنی دانوستان ماڵی كۆسرەت رسوڵە لە ھەولێر.
*باڤڵ تاڵەبانیش بێ ئەوەی بانگ کرابێ لەوێیە.
*وەفدێکی پارتی بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەگەنە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ.
*حاج قاسمیش دێت.
*بافڵ تاڵەبانی خۆی ھەڵدەداتە سەر قاچەکانی نێچیرڤان بارزانی و لێدەپاڕێتەوە کە رێگە بدەن بەرھەم ساڵح ببێتە سەرۆک کۆمار. ئەگەر ئەو بەرھەم ساڵح بکاتە سەرۆ کۆمار، ھەم سکرتاریەتی یەکێتیی بۆ بە میرات بەجێ دەمێنێت و ھەمیش رێشمەکەی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری دەکەوێتە دەست.
*بافڵ ئاخیرەکەی سیعری لەسەر ھەمووی دانا.کۆسرەت رەسوڵ بە سەت ملیۆن دۆلار نەیفرۆشت.
*حاجی دەڵێ مادام پارتی رازی نییە، ئەویش پشتگیریی بەرھەم ساڵح ناکات.
*حاجی ئەو شەوە لە ھەولێر بەسەر دەبات تا سێی بەرەبەیانی ٢٦ی ئەیلول، بەڵام نەک لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ.
*ھەمووان وا دەزانن وەرەقەی بەرھەم ساڵح سووتاوە! تازە حاجی بڕیاری داوە...
*ئەو بەیانییەی کە وەفدی یەکێتیی دۆڕاو و پارتیی براوە! بەرەو بەغدا بەڕێوە بوون، بەرھەم ساڵح میوانی موقتەدا سەدر بوو لە نەجەف!
*بافڵ بەرھەمی بە حاجی فرۆشتبوو، زەرەر لە نیوە بگەڕێتەوە!...کار برھم تمام شد.
*کۆسرەت رەسوڵ بۆ ھەڵگێڕانەوەی ھاوکێشەکان بەرھەم ساڵحی نەفرۆشت، سیعرەکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بوو!
*ئەمریکا لەسەر خەت بوو. نزیکەکانی بەرھەم ساڵح ھەموو دەیانزانی کە حاجی و بریت مەکگۆرک لە مێرگەپان، پلانی ١٦ ئۆکتۆبەریان موسادەقە کرد. بۆیە دەبوو ببێ.
*ئێران و ئەمریکا لە لایەک و بەریتانیای عوزما لە لایەکەی دیکەوە، کڵاوێکی حەسیریی باشیان لەسەر سەربەخۆییخوازەکانی ناو پارتی نا؛ پێیانوابو ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ وەحدەی وەتەنی، ئەمریکا و ئێران لەسەر سەری خۆیانیان دادەنێنن!!! بەرھەم ساڵح نیوەی ئێران و نیوەی ئەمریکای لەگەڵ بوو. حاجی لە ھەقیقەتدا، ھەمووانی ھەڵپەڕاند.
*کۆسرەت رەسوڵ بۆ ھەڵگێڕانەوەی ھاوکێشەکان، چاوپۆشی لە پارە و ئێرانییەکان کرد. وایزانی بەرھەم ساڵح پیاوی ئێرانە، بەڵام نەیزانی ستراتیژیستی سیاسەتی قوڵی ئێران و ئەمریکایە لە ناوچەکەدا بۆ ئەو قۆناغە. بەوەش نەک ھەردووکی، بگرە پارتیشی دۆڕاند.
*ئێ ! ئێستا لە ساڵوەگەڕی حاجیدا، ئەوجا شێخ نەھرۆی کوڕی شاھی کەسنەزان...
*تەقەکردن لە ماڵەکەی لەلایەن حیمایەکانی فەخامەت و دواترێ داوای لێبوردنی فەخامەت و چوونە بەرپێی لە ماڵەكەی، ھاوكاتە لەگەڵ دەنگۆی ئەوەی کە کوڕی شاھی کەسنەزان و بڕبڕەی پشتی تەریقەتی قادری و تەکیەی تاڵەبانی (کە ھەوڵ دەدرێ لە سلێمانی بەدەر بکرێت) کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکی داھاتووی عێراق.
*ئیتر حاجی تۆڵەی دەکرێتەوە یان نا؟ ئەوە شتێکی دیکەیە. ئێران ئامادەیە ھەزار حاجی و شوێنکەوتووی حاجی بکاتە قوربانیی مانەوەی خۆی.
*بۆیە شێخی کەسنەزان لە خۆڕایی ناچێتە بەر ماڵی شێخی نەقشبەند. ئامادەیە ماڵ و تەکیەشی بباتە ھەولێر! بۆیە دەڵێن نەکەی یا شێخ با سلێمانی بکەینە نەجەف.
*پێدەچێ ھەم بۆ ئێران و ھەم بۆ ئەمریکای دوای حاجی و ترەمپ، سەمامێکی دیکەی ئەمان لە غیابی ئەحفادی تاڵەبانی ( بە تایبەتیش کە گەورە کوڕی تاڵەبانی بەیعەتی پێداوە)، بە دوای جێپێیەکدا بێت لە کۆشکی سەلام. شێخ لە سلێمانی دەمێنێتەوە؛ چەندی زەویی دەوێ با داگیری بکات!
*بۆ ئێران، ئەمریکا، سوننە و پارتی کوڕی شاھی کەسنەزان نەک عەیبی نییە، بگرە دووشەشیشە.
*بۆیە رێبازی حاجی بەردەوامە. ئەگەر بەرماڵەکەی لە مەخمورە، ئەوا بەردەمۆرەکەشی لە واشینگتۆنە.
رێبوار کەریم وەلی