![ئه‌ردۆغان هیچی بۆ مورسی نه‌كرد و ئێستاش دۆستی عه‌بدولفه‌تاح سیسی یه](https://dynamic.politicmedia.net/root/root/images/212872021_16074591010.jpg)
ئەوەی ئەردوگان و ئاکەپە لە چەند ساڵی رابردوو دەستیان بۆ برد مانۆڕێکی سیاسیی بوو کە لە ڕووی سیاسیی و پەروەردەیی و ستراتیژییەوە بە زیان شکایەوە بۆ بزاڤی ئیسلامیی و بەتایبەت رەوتی گەشەسەندووی ئەزموونی حوکمڕانی ئیخوانەکان، دواتریش ئەردوگان جگە لە لێدوانی میدیایی خۆی لێ نەبان و بێ ئاگا کرد و بەو ڕادەیە نەگەیشتە فریادیان.
ئەردوگان کەوتە لاسایی کردنەوە و شوێنپێ هەڵگرتنی دەوڵەتێکی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام بە ڤێرژنێکی سوننی. وەلانانی بیر‌و ئایدۆلۆژیای کەمالیزم و خۆ ئامادەکردن بۆ دۆخی ئەتاتورکیزمی دینی و سواربوون لەسەر شەپۆل و ھەستی سوننەگەرای دینی و سەلەفیەتی عەرەبی بەرەو خەلافەتێکی سوننی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بە تەفرەدانی ئاین و بەکارھێنانی شەعیرە و سەمبولەکانی، بە یارمەتیدانی خەتی ئیخوانی و ختوکەدانی هەستی ئاینی و پۆپۆلیزمی خەڵکیی.
ئەوانە بەشێک بوو لەخەون و پاکێجی ئەردوغان و سوڵتانیزمەکەی کە هەموو دەوڵەتە بەناو ئیسلامیەکان پشتگیری‌یان دەکرد، بەڵام بە پێچەوانەوە زیانی کوشندەی لە دۆستەکانیدا و دوو دەوڵەتی دوای بەهاری عەرەبی ئیخوانیی کردە قوربانی بۆی، ئەردوگان دەیویست هەموو هالەی سوننە ئیخوانییەکان بخاتە ژێر باڵەکانی خۆی و بەکاریان بهێنێت و بگرە بەکاریشی هێنان تا لە دواجاردا بە زیان شکایەوە وەک ئەوەی بینیمان لە میسر و تونس.
تورکیا و ئاکەپە کە هەرگیز ناتوانن ئیخوانی بن بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی بەرھەمھێنانی ڕق و شۆڤێنیەت و مۆدێلی توندرەویی ئاینی بوون، سەیر بوو ئیخوانەکان بەو میتۆد و گوتارە تۆلێرانس و میانڕەوەی خۆیانەوە بە تۆپزیی کەوتبوونە پشتگیریی ئەم خەلیفە فاشیستەوە بە تایبەتی چەندین ساڵە کورد لەژێر جەبری ئەو ستەمکاریانەی خەلیفە و پرۆسەی سڕینەوە و ئایسیمیلاسیۆن و شەرعیەتی دیموکراسیدا گەمە بە چارەنوسیان دەکرێت و هەزارانیان توند دەکرێن لە زیندانەکانداو ئیخوانەکانیش بێدەنگن!
دیدی خورافە و زیندوکردنەوەی خەلافەتێکی سوننی لەلایەن ھەندێک تایپی دینی و دەوڵەتی کلاسیکیی ناوچەکەوە بۆ ئەردوغان قەڵغان بوو دواتریش کە کۆدەتا ڕویئەدا خەلیفە بێدەنگی لێدەکرد تا بارانەکە خۆشی دەکردەوە و پەیوەندیەکانی چاک ئەکردەوە لەگەڵ کۆدەتاچیان وەک ئەوەی کردی لەگەڵ ئیسرائیل و شازادە محمد بن سەلمان و فەتاح سیسی و ئێستاش قەیس سەعید، دەبوو ئیخوان بەو میتۆدەی خۆیان هەرزوو گەمە و موغازەلەیان ڕاگرتایە لەگەڵ ئەم پیاوەی کە تەواوی مێژووی ئیخوانی بەکارهێنا بۆ دەسەڵاتگەریی خۆی.پێدەچێت هاوکێشەکان دوای کۆدەتاکەی تونس بەسەر شەرعیەتی پەرلەمان و نەهزەدا گۆڕانی قوڵ بەخۆوە بگرن و چیتر تورکیا ئەو ڕۆڵە میحوەرییەی نەمێنێت لە ناوچەکە
توركیا پێشتر هه‌نارده‌ی هێزه‌كانی خۆی كرد بۆ جه‌نگی (ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا) و گرتنی هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ و چه‌ندین جاریش هاتووه بۆ قوڵایی خاكی سووریا و سەرێکانی و عەفرین و كه‌ناراوه‌كانی میسر و یەمەن و پاکستان و قەتەر و چه‌ند وڵاتێكی‌تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
له‌كاتێكدا ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ له ساڵی 1994ـه‌وه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی وڵاتی ئه‌رمینیادا مایه‌وه تاوەکو ساڵی 2020 و به پشتگیریی توركیا و ئازه‌ربایجان دیسان خرایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئازه‌ربایجانی هاوپه‌یمانی توركیا و ئه‌مه‌ش بۆ ئێران ره‌نگه جوڵه و قهڵهمڕهوییهكی مه‌ترسیدار بووبێت.
دوای ئه‌وه لێدوان و به‌یته شیعرییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له نمایشێكی سه‌ربازیی له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان له مانگی 12-2020 له هه‌مبه‌ر بردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه، كه باسی سنووره‌كانی توركیای گه‌وره و سه‌ربه‌خۆیی رووباری ئاراسی كرد له‌نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان، دۆخه‌كه‌ی به‌ته‌واوی گه‌یانده لووتكه و ئێرانی باش توڕه‌كرد و به ده‌ستوه‌ردانی زانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی فارسه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی خسته حاڵه‌تی نائاساییه‌وه، تا گه‌یشته جه‌نگی بانگهێشتكاریی و لێپرسینه‌وه‌ی باڵیۆزانی هه‌ردوولا له ئه‌نقه‌ره‌و تاران و لێدوانی تووندی دژبه‌یه‌ك بەتایبەتی ئێران ئیتر لەو گەمەیەی ئەردوگان و ئیخوان تێگەشت کە باڵەکانیان کردبوویەوە تا ئەوپەڕی دنیا.
بۆیە بە توندی دژی لەشکرکێشی و دەخالەتی تورکیا بۆ خاکی عێراق و وڵاتانی سوننی هاتە دەنگ، پێدەچێت هاوکێشەکان دوای کۆدەتاکەی تونس بەسەر شەرعیەتی پەرلەمان و نەهزەدا گۆڕانی قوڵ بەخۆوە بگرن و چیتر تورکیا ئەو ڕۆڵە میحوەرییەی نەمێنێت لە ناوچەکە.