کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی ئینشیقاقێکی عەلی باپیر دامەزرا كه ئه‌وكات به (باڵه توندڕه‌وه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) ده‌ناسران به‌رامبه‌ر ماڵی مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز كه میانڕه‌وتر بوون و زیاتر نماینده‌ی ئیسلامی میللى كورده‌وارییان ده‌كرد، عه‌لى باپیر کە ئەو سات پێی وابوو رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامى تەنها بۆ بنەماڵەیەک قۆرغ کراوە و گەندەڵی و پاوانخوازیی دوورکەوتنەوە لە شەریعەت هەیە و شورا و دەستاودەسکردنی دەسەڵات پەیڕەو ناکریت، بۆیە ئەوه‌ی پێیهەزم نەکرا و له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئینشیقاقی كرد.
کۆمەڵ لە ساتی دامەزراندنیەوە ئەندامان و لایەنگرانی بریتی بوون لەو کەسانەی کە لە ئینشیقاقەکەدا هاتنە ناو کۆمەڵ و هەروەها کەسانی توندئاژۆ و باگراوه‌ند جیهادی و كۆمه‌ڵێكی تر له خەڵکی ئاسایی کە باکگراوندی ئیسلامی‌یان هەبوو.
لە ساتی دامەزراندیەوە ئەم حیزبە "عەلی باپیر" ئه‌میریه‌تی و ئێستاش سەرۆکیەتی و دەسەڵاتی ڕەهای هەیە و لە هەموو کۆنگرەکاندا ڕكابه‌ری نه‌بووه و خۆی بۆ پۆسته‌كه‌ی هەڵبژاردووتەوە و دەستبەرداری كه‌سی یه‌كه‌می حیزب نه‌بووه، خزم و زاوا و کەسانی دەوروبەری پۆسی باڵایان وەرگرتووە، بۆ نمونه عه‌بدولستار مه‌جید زاوای عه‌لی باپیر له كۆنگره ده‌نگی یه‌كه‌می هێنا له كابینه‌ی پێشوو یه‌ك وه‌زیر درایه كۆمه‌ڵ ئه‌ویش عه‌ر عه‌بدولستار مه‌جید وه‌ریگرت، ئێستاش سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵه له په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها سەرقاڵی پێگەیاندنی کوڕەکانیشیەتی و هەروەها لە ناو ئەندامان و لایەنگرانی تەنها کەسە کە موقەدەس و بڤە و کاریزمایە و بەهیچ شیوەیەک ئەڵترناتیڤی نییە.
مانگی ٢ی ئەم ساڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست و تێیدا دوبارە ئەم زاتە خۆی هەڵبژارد و و لێ لە کاتی کاندیدکردنیدا هەروەک هەندێک هاوڕێم لەناو کۆنگرەکەدا ئاماژەیان پێدا چەند ڕستەیەکی وتووە لە بارەی خۆکاندید کردنەوەی وتوویەتی "حەزدەکەم کەسێکی تر ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ و من دەستم ئاوەڵاتر دەبێت، وە ئەگەر ئەندامانی کۆنگرە هەڵمبژێرنەوە بە ئەمیری خۆیان ئەوا دڵیان ناشکێنم) دواجار کە وتراوە دواین بڕیاری خۆت بدە وتویەتی: " به‌رپرسیارێتی من لێی ڕاناکەم و بۆیشی ڕاناکەم"، بۆیە بۆ جاری چواره‌م به كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كه هه‌ڵبژێدرایه‌وه به‌ڵام له بری ئه‌میر ئه‌مجاره نازناوی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی له یه‌خه‌ی درا.
لە بارەی گۆڕینی ناوی ئەمیر بە سەرۆک"ڕەنگە تەنها حەزێکی غەریزی خۆی بێت بۆ وشەی سەرۆک"، چونکە ئەمیر ناوێکی ناجۆرە و کۆنە و زیاتر باکگراوندێکی توندڕه‌وی هەیە و بۆئێستای ئەو گونجاو نییە.
بەڵام لە بارەی لێکردنەوە و تەرککردنی وشەی (ئیسلامی) یەوە، کۆمەڵ پێیوایە بە نەمانی ئەم وشەیە زیاتر پێگەی جەماوەری فراوان دەبێت و لەڕووی ڕێکخستن و ئۆرگانییەوە گەشە دەکات لایەنگر و دەنگدەر و هەواداری زۆر دەبێت، به‌ڵام به‌و بڕیاره‌ی كۆنگره نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری نائیسلامی پێیانه‌وه نالكێ به‌ڵكو خه‌ڵكه ئیسلامیه‌كه‌شیان له خۆیان كرد.
شه‌قامی ئیسلامی خۆیان هه‌ڵگرتووه تاوه‌كو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا تۆڵه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵ بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ی له كۆنگره‌دا لێیان كرا
ڕەنگە کۆمەڵ وای بیر کردبێتەوە کە تەرابوونی دەنگە ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەوانەی کە ئومێدیان بە بزوتنەوەی گۆڕان و حیزبە ئیسلامیەکانی دی نەماوە و خەڵکی ئاسایی کە باکگراوندیی ئیسلامیان نییە یان زویرن لە حیزبە دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵاتەکان، بە لێکردنەوەی وشەی ئیسلام لە خۆی، سەرجەم ئەم جەماوەرە کۆبکاتەوە، بەڵام ئەمە هەڵەیەکی کوشندە بوو وە پێشبینییەکی چەوتە بۆ کۆمەڵگای ئێستای کوردستان و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ته‌ڵه‌یه‌كی دانراوه و به كۆمه‌ڵدا ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه پێشینه‌ی هه‌یه و پێشتر ئەزموونی حزبه ئیسلامییەکانی وڵاتانی عەرەبی کە گۆرانكارییان لە ناو و ناونیشانیان کردووە و زیاتر مه‌یلی خۆیان به‌ره‌و دیموكراسی و مه‌ده‌نی بردووه، ده‌ره‌نجام ئەوانیش توشی هەرەسی فیکری و جەماوەری و ئۆرگانی هاتوون وه‌ك له میسر و تونس و مه‌غریب و عێراق.
هەڵبەت بەلابردنی وشەی (ئیسلامی) چیدی خەڵکی ئیماندار ئەو هەست و سۆزە ئاینییەی نامێنێت بۆیان، وەک ئیماندارێک هەست بە نامۆی دەکات بەرامبەر کۆمەڵی دادگەریی چونکە ئەوەی دەنگی بە کۆمەڵ داوە و لایەنگریەتی دەنگدان و پاڵپشتیکردنی کۆمەڵی وەک عیبادەت و تەقوا و ئەرکی ئاینی هەژمار کردووە، هەرگیز کەسێکی نوێژنەکەر و بیروباوەڕ لەق لە ناو کۆمەڵدا جێگای نییە و هەڵناکات لەگەڵیاندا دوو ڕێگای هەیە یان ڕادەست بوون یان ماڵئاوایی، ئیتر چۆن چاوه‌ڕی ده‌كه‌ن خه‌ڵكه نا مولته‌زیمه‌كه بچێته پاڵیان بۆ هه‌ڵبژاردن.
بۆیە خەیاڵى گۆرانكاریی و ریفۆرم و کۆکردنەوەی سەرجەم دەنگە ناڕازییە ئیسلامی و غەیرە ئیسلامیەکان و لەژێر چەتری کۆمەڵی دادگەریی نەزۆکە و هەمووان دەزانن کە ئەوانەی سەرکردایەتی ئەم حیزبە دەکەن هەمان کەسانی ئاینی و جیهادیی ڕەوتی ئیسلامی سیاسین لە کوردستانن،
هه‌ر كه له كۆنگره‌دا بانگه‌وازیان بۆ لابردنی وشەی (ئیسلامی) كرد له كۆمه‌ڵ، ڕاستەوخۆ شەپۆلێکی ناڕەزایی تەواوی جەماوەر و خەڵک و شه‌قام و سۆشیال میدیای هەژاند، بۆیه شه‌قامی ئیسلامی خۆیان هه‌ڵگرتووه تاوه‌كو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا تۆڵه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵ بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ی له كۆنگره‌دا لێیان كرا، چونكه خەڵک هەرگیز چاوەڕێی ئەوەی لێ نەدەكرا دەست بۆ ئەو پیرۆزییە ببات، بۆیه كۆمه‌ڵ مەرگی خۆی مسۆگەر کرد بۆ هەڵبژاردنەکانەکانی داهاتوو، وە جەماوەر و خەڵکی ئاسایی موسوڵمان و باکگراوند ئیسلامی بە دوای بەدیلدا دەگەڕێن و ڕەنگە یان ئیعتیكاف بكه‌ن و نه‌چنه ده‌نگدان یان پەنا ببەنە بەر پاڵپشتیکردنی ره‌وته ئیسلامییەکانی تر.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە چەند کەسی دیار و سەرکردایەتی کۆمەڵ هەر زوو لە پەرچە کرداردا هەڵوێستی خۆیان لە میدیاکان دژی ئەوە ڕاگەیاند کە لێکردنەوەی وشەی (ئیسلامی) کارێکی هەڵەیە و لێی زەرەرمەند دەبین..
ڕه‌خنه‌یه‌كی قورسی دیكه كه له ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه، ئه‌وان ئازایەتی ئەوەیان تیانەبوو کە بڵێن وشەی (ئیسلامی) لە ئه‌میر گرنگتر و پیرۆزترە بۆیه ئه‌میر ده‌كه‌ین به سەرۆک به‌ڵام (ئیسلامی) نابێت ده‌ستكاریى بكرێت و وه‌ك خۆی با بمێنێته‌وه.
بۆیە تا گه‌یشتن به هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، خۆری کۆمەڵ بەرەو كزى دەڕوا و وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر نامێنێته‌وه لای جەماوەری ئیسلامی و غەیر ئیسلامی و لەو دوڕیانی ئیسلام و دژەکەیدا دەمێنێتەوە، بۆیه باشترین به‌دیل بۆ كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌بوو خۆی ناوبنێت (کۆمەڵی دادگەریی ئیسلامی کوردستان) و له كۆنگره‌ی پێنجه‌میشدا به دڵنیاییه‌وه وشه‌ی (ئیسلامی) ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ ناوی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵه قورسه‌كه چاك ده‌كه‌نه‌وه.