گەورەکردنی ڕۆڵی بارەگای بارزانی و خۆتێھەڵقوتانی لە ھەموو پرسەکانی حزب و حکومەت و پەیوەندیەندیdەکان .. خۆی لە خۆیدا پێمان دەڵێ پارتی وەک حزب و ئۆرگانەکانی بە تەواوەتی ئیفلیج کراوە و ھیچ دەنگ و ڕەنگ و کاریگەرییەکی لەسەر بڕیاڕ و ژیانی سیاسیی نەماوە.. ئەمە لە لایەک.. لە لایەکی تر ھەڵسوکەوتی بارزانی لە ڕێگای بارەگاکەیەوە پێمان دەڵێ مەترسی و تارمایی ئەگەری بڕیارێک و حوکمێکی تاکڕەوانە بەڕێوەیە..!!!
بارزانی لە جیاتی حزب و کۆمیتەی سەرکردایەتی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و تیمی پارتی کۆدەبێتەوە..!! بارزانی لە دەرەوەی حزب و ئۆرگانەکانی حزب داوای کۆبوونە و دانیشتن لەگەڵ ھاوسەرۆکی یەکێتی دەکات و ھەرخۆشی ھەوڵەکە لەبار دەبات..!!
کۆمیتەی سەرکردایەتی و پەیوەندییەکانی پارتیش نەک بێ دەنگەی لێ دەکات.. بەڵکو ئاگاداریش نییە..!!
ڕۆڵی سەرۆکایەتی ھەرێمی بە بەراوورد لەگەڵ ئەو کاتهی کە خودی خۆی سەرۆکی ھەرێم بوو .. ئیفلیج کردووە و لە قاڵبی داوە و دەور و گاریگەریی بەسەر ھیچ پرسێک نەھێشتووە.
لێرەدا بۆمان ھەیە بپرسین و بڵێین بارەگای بارزانی.. بە تەمای چیە..؟؟
دوای ئەوەی مهسعود بارزانی لە دەرگای سەرۆکایەتی ھەرێم لە سیاسەت و بڕیاری ھەرێم دوورخرایەوە ..!
وادیارە ئەمجارە بارزانی دەیەوێ لە پەنجەرەی بارەگای بارزانییهوه بێتەوە ناو سیاسەت و بڕیاری ھەرێمی كوردستان ..!!
ئەمەش پێشھاتێکە و جێگای تێڕامان و پرسیارە.. ئایا ئەم جوڵانەی بارزانی، بۆ جێپێ قایمکردنی حکومەتە پڕ قەیراناوییەکەی کوڕەکەیەتی ( مەسرور بارزانی) ..
یانیش پلانێکی تری لەژێر سەرە و بە تەمای موغامرەیەک و موفاجەئهیەکی سیاسیی و سەربازی ترە ..؟؟
ئەو گومان و پرسیارەش لە خۆڕایی نییە.. چونکە ناکرێت، بە ھەموو ئهو قەیرانەی ڕووبەڕووی ھەرێمی كوردستان دەبێتەوە.. لەیەک کاتدا .. حەشد بە بۆردمانی ھەولێر تاوانبار بکەی.. پەکەکەش بە سیخۆریکردن و باڵێکی یەکێتیش بە خائین و گێرەشوێن تۆمەتبار بکەی..!!
لە کردنەوەی ئەو بەرەو سەنگەرانە لەیەک کات و زەماندا.. موفاجەئەیەکی بارزانی بە دوور نازانم..!! ھیوادارم شەڕ و قەیرانی تر نەبێت و عاقیبەتەکەی خێر بێت ..!!
دڵشاد مهجید