موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەی، ئێران بە مەرجەعی دینی خۆیان نازانن .. بەڵکو ئێرانییەکان باوکی موقتەدا سەدر ( محمد بن محمد صادق الصدر) بە ھاوکاری ڕژێمی بەعس دەزانن، چونکە ھیچ فەتوایەکی دژی شەڕکردن بهرامبهر ئێران دهرنهكرد بەڵکو بە ناوی پارێزگاریکردن لە عێراق ڕەوایەتی بە شیعەی عێراق داوە، دژی ئێران شەڕ بکەن.
ھەروەھا موقتەدا سەدر نەجەفیش بە مەرجەع نازانێ، چونکە سەدر دەڵێت:"دەبێت مەرجەع ناتق بێت نەک بێدەنگ لە کێشەکانی وڵات"، بۆیه نەجەف بە مەرجەعێکی بێدەنگ دادهنێت.
موقتەدا سەدر شیعەیەکی نەتەوەییە، بە مانایەکی تر لای موقتەدا عەرەببوون لە پێش شیعە بوونە.. بۆیە بەردەوام پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بە گوێرەی باردۆخی سیاسی لە بەرزونزمیدایە.
سەدر دەیەوێ لە بەرامبەر نفوزی ئێران میحوەرێکی تر لە ڕێگای بەرژەوەندیی دروستکردن لە ناو عێراق بھێنێتە ئاراوە، کە جێگا بە پێگەی سیاسی و ئابوریی ئێران لەق بکات، ئەویش میحوەری سعودیە و میسرە.
لە ئێستاشدا تورکیا لە بنیاتنانەوەی پەیوەندیەکانییەتی لەگەڵ میسڕ و سعودیە، بۆیە ڕوو تێکردنی عێراق لە تورکیا بۆ بەھێزکردنی ئەو میحوەرەیە.
موقتەدا سەدر و مستەفا کازمی ڕایانوایە، ئێران وەک موشەخۆرێکە لەسەر جەستەی عێراق دەلەوەڕێ، جگە لە تاڵانکردنی عێراق یەک تومان لە بنیاتنانەوەی عێراق سەرف ناکات.
له بهرامبهردا تورکیا و سعودیە و میسر ئامادەن بە سەرمایەگوزارییەکی باش بێننە عێراقهوه.
ـ تورکیا ئامادەیە پێنج ملیار دۆلار لە بواری بەرھەمھێنان بخاتەگەڕ.
ـ سعودیە لەم سەردانهی کازمی بۆ سعودیە، ئامادەیە ٣ ملیار دۆلار لە بواری بەرھەمھێنان بخاتەگەڕ.
ـ میسڕ ئامادەیە لە بەرامبەر ناردنی نەوت و غاز، کارەبا و وزەی تر بۆ عێراق دابین بکات.
کازمی و سەدرییەکان تەواو لەو ھاوکێشە گەیشتوون ھەر دژایەتی یا ناکۆکییەک لەگەڵ تورکیا واتە خنکاندنی عێراقە له بێ ئاوی
١- کورد کە لە بنەماڵەی بارزانی خۆی دەبینێتەوە.
٢- سوننەی عەرەب و تورکمان.
کە لەو ڕێگایەوە توانیوویەتی بەردەوام ژیان بە بەر توندڕەوەکانی سوننە وەک ( داعش ) بکات.
لێرەوە کازمی و سەدرییەکان پێیانوایە، ئەگەر ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا بە پەیڕەوکردنی سكاڵاکەی پاریس لە دژی تورکیا قووڵتر بکەنەوە، ئەوکاتە تورکیا لە جیاتی وەبەرھێنان، تەواوی کارتەکانی لە بڕینی ئاو و تەشقەڵەکانی بارزانی و سوننە و تورکمان لە لایەک و داعشیش لە لایەکی ترهوه بەکاردەھێنێ، سهر و كازمی دڵنیاشن لەوەی ئەگەر سكاڵایەکەش بەرنەوە، تورکیا ئامادەنییە یەک دۆلاریان وەک قەرەبوو پێبدات.
جگەلەوەش، چاک دەزانن ئەوکات تورکیا لە ژێر ناوی دژایەتیکردنی تیرۆر ھەڵمەتە سەربازییەکانی زیاتر دەکات و شنگال و مهخموریش کە لە ناو قوڵایی دەسەڵاتی بەغدایە دوو ئامانجی ھەڵمەتە سەربازییەکانی تورکیا دهبن، ھەر بۆیەشە حکومەتی عێراق خۆی ھەوڵی چارەسەركردنی کێشەی شنگال دەدات.
ئەمەش دەبێتە مایەی ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخی عێراق، دیسانەوە ئێران لە ڕێگای حەشدی شەعبی بەھێزهوە دەگەڕێتەوە ناوچە سوننە نیشەکان و سەر سنورەکانی ھەرێمی كوردستان.
ههروهها حەشدی شەعبی لەژێر ناوی پاراستنی سەروەریی عێراق، تەواوی ناوچە سوننەنیشنەکانی کەرکوک و موسڵ کۆنترۆڵ دەکات. لە ھەمووشی ترسناکتر ئەوەیە، دەستبەسەر تەواوی گێڵگە نەوتییەکانی دەشتی نەینەوا و مەخمور و گوێر و دیبهگە و کەرکوکدا دەگرێت.
کاتێک داھاتی ئەو نەوتە بکەوێتە دەست حەشدی شەعبی، ئەوکات حەشدی شەعبی دەبێتە دەوڵەتێک لە ناو دەوڵەت، بەڵکو وەک سوپای پاسدارانی ئێران کۆنترۆڵی سەرجەم جومگە سیاسی و ئابورییەکانی وڵات دەکات.
دڵشاد مهجید