سفرکردنەوەی ئامۆزاکان و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ستراتیژيی

ترس و ئامۆزاكان.. پچڕانی پەیوەنديی خوێن لە ناو بازنەی دەسەڵاتدا

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.08.05 04:34 AM
1013 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

بەختیار نامیق
بە درێژایی مێژو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ئاستێکی زۆر کاتێک باوکەکان دەستەڵاتیان گرتوەتە دەست هەموو جومگە هەستیارەکانی ئەو دەستەڵاتەیان بە ئامۆزا و زاوا و خوشکەزا و خزمانی خۆیان پڕ کردوەتەوە جا ئەگەر ئەو دەستەڵاتە گەورە بوبێ یان بچوک، یان بڵێین لە کوێرە دێیەکیشدا بوبێ، بەڵام کاتێک باوکەکان دەمرن ئەوا کوڕەکانی کاتێک دێنە شوێنی باوکەکانیان بۆ مانەوەیان و نەمانی ترس لە دەستەڵاتیان یەکەم کارێک کە دەیکەن دورخستنەوەی کەسە نزیکەکانی خۆیانە، واتا پچڕاندنی پەیوەندی خوێن لە ناو بازنەی دەستەڵاتدا، ئەوەی بە پلەی دوەمی خۆێن دێت ( ئامۆزا) دوریان دەخەنەوە یان دەیان کوژن.

زۆرکات ئەم پچڕاندنی خۆێنە نەک لە نێوان ئامۆزاکاندا ڕودەدا دەگاتە بەرزترین خۆین کە براکانە، لە مێژوەوە دوای مردنی باوکەکان ئەم سڕینەوەی خوێن و ئامۆزایانە هەبووە لە مەغۆلەکانەوە تا دەگاتە جەنگیزخان لە نزیکیشدا حکومی سەدام تا دەگاتەوە ناو ماڵێ کەریم خانی زەند و ململانێکانی ناو میرنشینەکان و تا ناو حەرەمسەرای عوسمانیەکان و حەوزەی سەفەوییەکان.

لەگەڵ ئەم باسانەدا وڵاتە زلهێزەکان کاتێک دەست دەکەن بە فراوان خوازی بەپێی سنوری دەستەڵاتیان ئەو وڵات و هەرێمانەی دەستەڵاتی تەواوەتیان هەیە تیایاندا کار لەسەر پلانی ناوەی سەرکردەکان دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان واتا نەوەی سەرکردەکان، لەم نێوەندەدا تورکیا و ئێران لە عوسمانی و سەفەویەوە دوای ڕێککەوتنەکانیان تا ئێستا هاوبەرژەوەندین و پلانی هاوبەشیان هەیە، لە ئێستادا هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە هەرێم دوو زۆنە و هەر زۆنەی بە پێی ڕێککەوتنامەی ستراتیژيی سەر بە وڵاتێکە (زۆنی زەرد تورکیا و زۆنی سەوز ئێران).

دواى مەرگی سەرکردەکان کار لەسەر ئەم پلانە دەکەن چواردەوری نەوەی سەرکردە پلە یەکەکان لە خوێن و ترس پاک بکەنەوە لە زۆنی سەوز زووتر جێبەجێ دەکرێت لە زۆنی زەرددا بە هێواشتر چونکە مەسعود بارزانی تائێستا ماوە

هەر کامیان کارێک بکات لە هەرێم بەرژەوەندیەکانی ئەوی تریان لەبەرچاو دەگرێت، بە لەبەر چاوگرتنی ڕێککەوتنە کۆنەکان و تازەکانیان بە نمونە تورکیا لە سوریا کار دەکات و ئێران لە عێراق هەردووکیان بەرژەوەندی دوولایەنەی یەکتر دەپارێزن وەک نوێنەری یەکتر لە هەر شوێنێکیان مامەڵە دەکەن، لە هەرێمیش بە هەمان شێوە.

دوای مەرگی سەرکردەکان کار لەسەر ئەم پلانە دەکەن کە چواردەوری نەوەی سەرکردە پلە یەکەکان لە خوێن و ترس پاک بکەنەوە، لە زۆنی سەوز زوتر ئەم پلانە جێبەجێ دەکرێت لە زۆنی زەرددا بە هێواشتر چونکە مەسعود بارزانی تا ئێستا ماوە، دوای گۆڕانی ڕێڕەوی بەریەککەوتنە گەورەکانی وەک ئەمریکا و چین و قوڵبونەوەی ململانێکانی بەرەی ڕوسیا و تورکیا و ئێران و چین لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ و هاوپەیمانەکانی چی تورکیا چی ئێران کار لەسەر خۆ داڕشتنەوە و پتەو کردنی خۆیان دەکەن، لەم دوو زۆنەشدا کار بۆ دەستەڵاتی یەکەمی نەوەکانی مام جەلال و مەسعود بارزانی دەکەن، لە بەرامبەردا سفرکردنەوەی ئامۆزاکان، لە زۆنی سەوزدا نەهێشتنی دەستەڵاتی ئامۆزاکان ( ئاراس و لاهور و براکانی ) لە زۆنی زەردا نەهێشتنی دەستەڵاتی ئامۆزاکان (نێچیر و درێژکراوەکانی)، ئەمەش گەڕانەوەیە بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی و پارتی و گواستنەوەی بۆ نەوەی دوەمی سەرکردە پلە یەکەکانی شاخ کە بە ڕێککەوتنی پەنجا بە پەنجا ناسراوە، ئیتر حیزبەکانی تر وەک پشک دەکەونە سەر هەمان سفرە.

ئەگەرچی گۆڕان دەیەوێت ئەم مۆدێلە بگۆڕێت و کار لەسەر نیشتمانی بوون دەکات بەڵام پرۆسەیەکی مەدەنیانەی درێژخایەنە بۆ گۆڕینی ڕەسمی ئەم دابەشکاریيە و لە ئێستادا کە بەشدارە لە دەستەڵات تائاستێک توانیویەتی ببێتە بەشێک لە ناو دەستەڵاتەوە کار بۆ ئامانجەکانی دەکات کە بە نیشتمانیکردنی دامەزاراوەکانی ناو دەستەڵاتە.
لە ناو ئەم هاوکێشانەدا ئەمریکا و ڕوسیا و چین لە بەرامبەر هەرێمى كوردستان و لە بەرامبەر ئێران و تورکیا هیچ ناکەن و تەنها دۆخێکی سەقامگیریان دەوێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیاکانیان کە چی ئێران و تورکیا ئەم خاڵە لەبەرچاو دەگرن لە بەر هەژمونی دەستەڵاتی خۆیان.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ