ئیتڵاعات وردەکاریی دۆخى تەندروستی بارزانی دەستكەوتووە

هەڵكردنی ئاڵاكە.. دیزاینی ئێران بۆ قۆناغی دوای مەسعود بارزانی

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.08.07 12:11 AM
11283 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

‎چێنەر عـەوڵا 

بە دوای نمونەیەکی هاوشێوەدا دەگەرام، ئاخۆ لەکوێی دنیادا نمونەیەکی وا پێشتر هەبوە کە وڵاتێک ئاڵای هەرێمێکی فیدرالی وڵاتێکی تر هەڵکات بەبێ ئەوەی ئاڵای ووڵاتە سەرەکیەکەی لەگەل دابنێ، لەگەل ئەوەی نمونەی وا پێشتر نەبوون، ئەی کەواتە ئەوەی ئێران دەیکات مانای چیە ؟
چونکە زۆرێک لە قەلەم گەرمەکانی کوردایەتی پیرۆزبایان بەو بۆنەیەوە راگەیاند.
ئایە بەراست ئێران دەیەوێ پێمان بڵێ دانی بەسەر بەخۆی کورداستاندا ناوە؟ (لە عورفە دەولیەکە هەلدانی ئاڵا بەتەنیا بەو مانایەیە).
بێگومان هەموومان دەزانین کە ئەوەی ئێران پەیامێکی تری لە پشتە کە پەیامەکەش تەنها ئامانج بچوککردنەوە و سوککردنی زیاتری ئاڵای کوردستانە بە گشتی سێ پەیام لەم جولەیەی ئێران دەخوێندرێتەوە :-
١- پەیامێکە بۆ کوردانی ئێران:
بیرتانە دوو حیزبەکەی دیمۆکرات هەر دوو ساڵ جارێک چەند کەسێکیان وەکو چالاکی دەچنەوە ناو شارەکانی ئێران و ئاڵای کوردستان هەلدەدەن و لە سۆشیال میدیای خۆیان دەیکەن بە هەرایەکی گەورە کە چالاکیەکی گەورەیان ئەنجامداوە ئەوەتا بە ئاڵای کوردستانەوە دەسورێنەوە، ئەمەش وەکو گەرمکردنی هەستی کوردایەتی لە رۆژهەلات بەکار دەهێنرا، ئێستا ئەو رێگایەشیان نەما چونکە ئەوەتا ئێران بە دانشتوانی شارەکوردیەکانی دەڵێ پێوست ناکا پەمپ بخۆن بەو شتانە خۆمان کێشەمان لەگەل ئەو ئاڵایە نیە وا خۆمان لە تاران هەلیدەدەین.

فرۆكەخانەی میهرئاباد ـ ساتی گەیشتنی نێچیرڤان بارزانی بە تاران

٢- پەیامێکە بۆ کوردانی ئێراق:
پێمان دەڵێ کوردانی ئێراق ئالای هەرێمەکەتان پەیوەندی بەخەباتی گشتی کوردانەوە نیە، ئاڵای کیانی هەرێم و سیستەمێکی دوو حیزبیە کە لەسەر بنەمای دیکتاتۆریەتی عەشایەری بنیادنراوە ئێمە کێشەمان لەگەلیان نیە و مەقبولن لامان بۆیە وا تێمەگەن ئێمە دژی هەرێمەکەتانین ئەوەتا ئالاکەشتانمان هەلداوە.
٣- پەیامێکە بۆ خودی ناوخۆی پارتی:
بە حوکمی ئەوەی پارتی عیلاقەیەکی هاوشێوەی باب و کوڕایەتی بە ئێرانیەوە دەیبەستێتەوە، ئێستاش ئیتلاعاتی ئێران ئاگاداری وردەکاری باری تەندروستی مەسعود بارزانیە دەزانن هەم بیروهۆش هەم جەستەییەن نەخۆشەو ناتوانێ ماوەیەکێ دوورودرێژتر کۆنترۆلی بەسەر حیزبەکەیدا هەبێ. لەو لاشەوە کورەکەی کە خۆی بە جێگرەوەی باوکی دادەنێ سەرمایەو و عیلاقات و پەیوەندیەکانی زیاتر روو لە رۆژئاوایە و هەولی نزیک بونەوە لە ئەوروپا لەرێی فەرەنسا و سویسراوە وە ئەمریکا لەرێی راگواستنی پارەیەکی زۆر و لۆبیەوە دەدا ئەوەش مەرغوب نیە لای ئێرانیەکان کە پارتی بەو ئاراستەیە بروا بۆیە بەو شێوەیە پەیامیان نارد کە کەسی مەرغوبی ئێمە دەبێ جێگرەوەی سەرۆکی پارتی بێ دوای نەمانی، بەکورتی (بە مەسرور دەڵێن نێچیر مەرغوبی خۆمانە و جێگرەوەی بارزانیە).

لە ئێستادا ئێرانییەكان پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی دەكەن بۆ جێگرتنەوەی مەسعود بارزانی

ئەمە لەکاتێکدا لە هیچ سەردانێکی مەسعود بارزانی بۆ ئێران ئەوەی بۆ نەکراوە، وە تەنانەت بەفلیمەکانیان هەولی سوکایەتی و شکاندنی کەسایەتیشیان دەدا چەند مانگێک پێش ئێستا.
جگە لەوەی کە لە دانیشتنە رەسمیەکەیان لەگەل نێچیر بارزانی ئالاکەیان لابردبوو ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ئەو ئالا هەلدانە لە دەرەوە بۆ راگەیاندنەکان تەنها هەدەف ناردنی ئەو پەیامانەی سەرەوە بوو.
هەر بۆ زانیاریتان هەفتەی رابردوو لە بازارچەی شاری بانەی رۆژهەلات پیاوانی رژێم چەندین دوکانی موبایل فرۆشیان پشکنی بوو بەدوای ئەو کەسانەوەن کە لەزگە و قەپاغی موبایل لە شێوەی ئالای کوردستان دەفرۆشن. ئەوەی پێی بگیرێ ئەگەر هەیە تا شەش مانگ زیندانی بکرێ!


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ