بۆچى به‌ بنه‌ماڵه‌ییكردنی پارتی له‌ هه‌موویان قورستر بوو؟

حيزبى بنه‌ماڵه‌.. له‌ پارتییه‌وه‌ تا نه‌وه‌ی نوێ

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.09.22 03:40 PM
1433 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

یەکەم: پارتی
لە ساڵی ١٩٤٦دامەزراوە، تا لە ململانێی شەستەکان و کۆتایی حەفتاکان دەکرێت بە حیزبی بنەماڵە، زیاتر لە ٣٠ ساڵ دەخایەنێت.
دووەم: یەکێتی
لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزراوە، تا لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ وە یەکێتی بەرەو حیزبی بنەماڵە دەبرێت زیاتر لە ٢٥ ساڵ دەخایەنێت.
سێیەم: گۆڕان
لە ساڵى ٢٠٠٩ دامەزراوە، تا لە ساڵی ٢٠١٧ بزوتنەوەکە دەخرێتە دەستی بنەماڵەوە، کەمتر لە ١٠ ساڵ دەخایەنێت!
چوارەم: جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ
لە ساڵی ٢٠١٨وه‌ دامەزراوە، لە فەترەی کەمتر لە تەنھا ١ ساڵ دەکرێت بە حیزبی یەك کەس و بنەماڵەکەی!
پێنجەم:
پرۆسەی بە بنەماڵەییکردنی پارتی سەختر بوە وەك لە بە بنەماڵەییکردنی یەکێتی! ھەروەھا بە بنەماڵەییکردنی گۆڕان و نەوەی نوێ زۆر ئاسانتر بووە وەك لە بە بنەماڵەییکردنی یەکێتی! 

شەشەم:
لە بە بنەماڵەییکردنی پارتی، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد و مام جەلال و ھاوڕێکانیان بەگریی دەکەن. لە بە بنەماڵەییکردنی یەکێتی کاك نەوشیروان و ھاوڕێکانی بەرگریی دەکەن! لە بە بنەماڵەییکردنی گۆڕان و نەوەی نوێ، ئێمە و ھاوڕێکانمان بەرگریی دەکەین!
حه‌وته‌م:
بەرگریکردن و بەگژاچوونەوەی بە بنەماڵەییکردنی حیزبەکان، لە پارتی تا نەوەی نوێ، ھەنگاو بە ھەنگاو لاوازتر دەبێت!
پرسیار:

لەبەرچی ئەو بەرگریکردنە بێھێز دەبێت؟ ئایا گەنجەکانی سەدەی رابردووی کورد لە لاوانی ئێستا ئازاتر و بوێرتر بوون؟ ئایا سەرھەڵدانی بەرژەوەندیی و ماڵی دونیا نوخبەی سیاسی ئێستای کردوە بە کۆیلە و ملکەچ؟ پرسیارێکە و بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ توێژینەوە!
سەرنج:

کەسانێكی زۆر پرسیار لە دیدەگای من، سەبارەت بە حیزبە ئیسلامیەکان، دەکەن! بە کورتی: من دژی بە ئایدیۆلۆجیکردنی ئایین و بەکارھێنانی ئایینی حەنیف و پیرۆزی ئیسلامم بۆ بەرژەوەندی سیاسی! 
بەرگريی لە شکۆی خۆتان بکەن و کۆیلەتی رِەتبکەنەوە!

نوسینی:
ڕابوون مه‌عروف ـ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری نه‌وه‌ی نوێ


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ