مورته‌زا لاخانى (murtaza lakhani ) ناوێكى دیارى نێو كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و جیهانه، ناوبراو به‌ڕیتانیه‌و به ره‌گه‌ز پاكستانییه، خاوه‌ن و سه‌رۆكى كۆمپانیاى فرۆشیارى نه‌وتى هه‌رێمه به‌ناوى ( IMMS )، ناوبراو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه، یه‌كێك بووه له ده‌ڵاڵه‌كانى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و به‌هۆیه‌وه سامانێكى گه‌وره‌ى ده‌ستكه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه له‌ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو، رووبه‌رووى كێشه بۆته له‌گه‌ڵ "مید بانكى" لوبنانى و له ئێستاشدا ئه‌و بانكه ( 1 ملیار دۆلار) پاره‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى بلكۆك كردووه، ئه‌و بلۆكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و كه‌مبوونه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه له بانكه‌كانى لوبنان، له‌سه‌ر فشارى خۆپیشانده‌ران و بڕیارى حكومه‌تى لوبنان، هه‌موو جۆره تحویل و بردنه ده‌ره‌وه‌ى دراوى یۆر و دۆلار بۆ ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌كرا.
مورته‌زا له 9ى مانگى مانگى رابردوو، داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كردۆته‌وه، بانكه‌كه‌ش له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه، به‌وه‌ى كه ناتوانن ئه‌و پاره‌یه‌ى بده‌نه‌وه و پابه‌ندن به یاسا و رێنماییه‌كانى وڵاتى خۆیان، ناوبراویش له دادگاكانى لوبنان سكاڵاى تۆماكردووه‌و داواى قه‌ره‌بوو ده‌كات.
مورته‌زا له 9ى مانگى مانگى رابردوو، داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كردۆته‌وه، بانكه‌كه‌ش له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه، به‌وه‌ى كه ناتوانن ئه‌و پاره‌یه‌ى بده‌نه‌وه
به‌پێى رێنمایى و یاساكانى وڵاتى لوبنان ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆى بخاته خاوه‌نى ئه‌و پاره‌یه و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وان دڵنیاده‌بنه‌وه له گه‌یشتنى پاره‌كه بۆ هه‌رێم، ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه ئه‌و پاره‌یه بده‌نه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌س خۆى نه‌كردۆته خاوه‌نى ئه‌و پاره‌یه و مورته‌زاش بۆته واجیهه‌ى بابه‌ته‌كه.
ئاشتى هه‌ورامى كه ئێستا یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى وزه زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام حساباتى نه‌وتى لاماوه و ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ش یه‌كێكه له هاورێ نزیكه‌كانى ناوبراو .
ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه هى مورته‌زایه چۆن له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كۆمپانیایه‌ك ئه‌وه‌نده قازانجى ده‌بێت ئه‌وه‌شى پرسیارى به‌رپرسانى بانكه‌كه‌شه ؟