په‌یوه‌ندیی نێوان نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ره‌و كوێ ؟

یه‌كێتی.. قۆناغی ده‌ستپێكردنی سه‌ركردایه‌تی نه‌وه‌ی دووه‌م

رێبین عومه‌ر 2020.02.09 11:09 AM
556 جار خوێندراوەتەوە

رێبین عومه‌ر

نوسه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانی

ئەم چەند رۆژە بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی یەكلاكەرەوە دەبێت هەرچەندە یەكێتی لەگەڵ گرفتە ناوخۆییەكان دەمێكە دەست و پەنجەی نەرم كردووە واتە شتێكی نوێ نییە ئەم مقۆمقۆیانەی كە ئێستاهەیە و بۆتە ماییەی بگرەو بەردەی سیاسی.  ئاراستەی سیاسی ئەم حزبە گۆڕانكاری بەسەریەت و گۆڕانكاری جەوهەری لە بەڕێوبردنی ئەم حزبە روودەدات.
رۆڵی نەوەی دووەمی حزب زیاتر دەبێت بەڵام هەندێگرفت و ساردوسڕی لە نێوان نەوەی یەكەم و دووەم دروستدەبێت بەڵام بەتەواوەتی ناگاتە ئاستی ساردوو سڕی راستەقینە بەڵكو ئارگومێنتەكان بۆ كەم كردنەوە و زیاد كردنی دەسەڵات زیاد دەكەن، پێدانی دەسەڵات بەكوڕەكان وادەكات سەری گەورە لەو بگرەو بەردەیەش دەستهەڵگرن، ئەنجوومەنی پیرانەكە بەرژەوەندییەكانی خۆیان تەنها دەپارێزن و دۆخی یەكێتی بەتەواوەتی دەكەوێتە دەست نەوەی دووەم كە ئێستا سەركردایەتین، لەناو ئەو ئەنجوومەنە گروپێك لە گەنج و پیاو ژن كە ئەزمونی زۆریان هەیە و سەلار و دەستەبژێر و سەنگینن دەبنە واجیهەی یەكێتی.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌كردایه‌تی ـ 2020.1.14

 

 سیستمی هاوسەرۆكایەتی یەكێتی دابەشكردنی رۆڵە بۆ ماوەیەكی دیاری كراو گونجاوە تائەم قۆناغە تێدەپەڕێت بەڵام بۆ دوورمەودا بەزیان بۆ بەڕێوبەرایەتی یەكێتی دەشكێتەوە چونكە درێژە بەپەتای فرەجەمسەری دەدات.  سروشتی كۆمەڵ و پارتە سیاسییەكان لە رۆژهەڵات ئەوەی دەوێت كە سەنتەرێكی بەهێز ئاراستەیان بكات و دوورلەتەنگانە ژیانیان بگۆڕێت، كۆنگرەی راستەقینەو یەكلاكەرەوەی یەكێتی ئەم چەند رۆژەی كەماوە دەیگەیەنێتە ئامانجەكەی خۆی.

 سیستمی هاوسەرۆكایەتی یەكێتی دابەشكردنی رۆڵە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو

 

 لەسەر ئاستی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەكان و ئاستی هەرێمی و جیهانی گۆڕانكاری روودە دات.

لە نێوان نەوەی یەكەم و دووەم دروستدەبێت بەڵام بەتەواوەتی ناگاتە ئاستی ساردوو سڕی راستەقینە 

ئاستی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ تەواوی هێزە كوردستانی و عێراقییەكان لەمەی ئێستا باشتر دەبێت و ئاستی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی وەك خۆی نامێنێت چونكە چیتر رێبەرایەتی تازەی یەكێتی ئەو هامشییە پسندناكات و نایەوێ لەگەڵ هاوبەشێكی ناڕاستەقینە بەردەوامبێت كە گۆشتەكەی خواردووە و ئێسقانەكەشی پارچەپارچەئەكات. بەتەواوەتی یەكێتی دەكەوێتە دەست نەوەی دووەمەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ