پارتی ده‌یه‌وێت جورئەتی نەوە نوێی یه‌كێتی تاقیبکاتەوە

پارتی و یه‌كێتی.. دەستپێکی ململانێیەکی مەترسیدار یان پێکەوە هەڵکردن

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.28 03:57 PM
1643 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

دەشتی عه‌بدولره‌حمان
-کوردستان و ناوچەکە لە بەردەم چەندین پرس و پێشهاتی سیاسی و ئابوری مەترسیدار و،جیهانیش بە گشتی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، لە بەردەم ئاڵنگاریەکی گەورەی مرۆییدایە. بێ گومان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەو سەرکەوتن بەسەر هەریەک لەو ئاڵنگاریانەش، لە گشت کات زیاتر،کورد پێویستی بە یەکگرتوویی و لە خۆ بوردوویی، پاشان ڕاو تەکبیری ئاقڵانەو نیشتیمانیانەیە.کەچی بەداخەوە لەم ساتەوەختە دژوارەدا، دەبینین یەکێتی و پارتی، وەک دوو هێزی سەرەکی و گەورەی کوردستان، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، زیاتر لە جارێک پەیوەندیەکانیان تا ئاستێکی مەترسیدار تەشەنەی سەندو گەر هەوڵی نێوەندگیری نەبوایە دوور نەبوو بچێتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارەوە.

- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پاش چەندین ساڵ ململانێی ناوخۆیی و دوورکەوتنەوەی سەرکردایەتیەکەی لە خەم و ئامانجە گشتیەکانی، دواجار کۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست و وەک میکانیزم تا ڕادەیەکی باش سەرکەوتوو بوو. کە تیایدا نەوەیەکی نوێ هاتە سەر تەختی دەسەڵاتی یەکێتی و لە بەرامبەریشدا ئەو نەوەیەی کە بە درێژایی چەندین ساڵ بەشدار بووە لە ناوەندی بڕیاردانی ئەو حزبە، تا ڕادەیەکی باش پاشەکشەیان کردوو دوورکەوتنەوە لە سەنتەری بڕیارو تڕۆپکی دەسەڵاتەکانی یەکێتی.

نه‌وه‌ تازه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماده‌نین هیچ سازشێك بۆ حزبه‌ ركابه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن

 

- لە ڕابردوودا، هەمیشە ئەم نەوە نوێیە، وەک نەیارێکی سەرسەختی پارتی و ئۆپۆزسیۆنێکی توندی نەوە کۆنە دەسەڵات بەدەستەکەی ناو یەکێتی خۆی دەردەخست و ئۆباڵی داڕوخانی پێگەی جەماوەری یەکێتی و لاوازبوونی لە جومگەکانی حوکمڕانی، دەخستە ئەستۆی نەوە کۆنەکە و تاوانباری دەکردن بە تەنەزول و سازش کردن لە بەرابەر پارتیدا. کە هەر ئەمەش وای کرد، لە کۆنگرە چوارەم، زۆرترین کۆمەکی تەنزیمی و جەماوەری بکرێن و سەرکەوتنی گەورە بە دەست بێنن بەسەر نەوە کۆنەکەدا.

-لە ئێستادا پارتی زۆر مەبەستیەتی لە ڕێگەی چەند کردەیەکی ئیستیفزازانە، تواناو جورئەتی ئەم نەوە نوێیە بەرامبەر خۆی تاقی بکاتەوەو لەسەر ئەو ئەساسەش بنەمای پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکێتیە نوێیەکەدا بۆ داهاتوو دابڕێژێت. وە لە بەرامبەردا ئەم نەوە نوێیەش، کە تازە جڵەوی دەسەڵاتی یەکێتی گرتۆتە دەست، ئامادەنیە لە ژێر هیچ پاساوێکدا، تەنەزول لە بەرامبەر پارتی بکات و خۆی شەرمەزاری جەماوەرە توڕەو ئومێدارەکەی بکات. کە وەک بینیمان لە بەرامبەر هەر یەک لەو کارە ئامانجدارانەی پارتی، کاردانەوەی توندی نواندو لەو ڕێگەیەوە پەیامی ئامادەیی یەکێتیە نوێیەکەی بۆ هەر جۆرە بەربەرەکانێیەک لەگەڵ پارتیدا دوپات کردەوە.

پارتی مەبەستیەتی توانا و جورئەتی نەوەى نوێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بەرامبەر خۆی تاقیبکاتەوە

لەگەڵ ئەوەی ئەم هەوڵانەی پارتی، لەم ساتە وەختە هەستیارەدا، ئەو پەڕی هەست نەکردنە بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و بە ئەولەویەت وەرنەگرتنی ئەرکە سەرەکیەکانی قۆناغەکە.

وە جیا لەوەش گەر نیەتی ئەوەی نەبێت خۆی لەگەڵ یەکێتی نوێ بگونجێنێت و هەر بەردەوام بێت لەسەر تاک ڕەویی و خواست و ئامانجە ناڕەوا حزبیەکانی، دوور نیە لە ئایندەیەکی نزیکدا کوردستان توشی ململانێ و ماڵوێراینیەکی گەورە ببێتەوە بە هۆی لێکتێنەگەیشتن و تەنەزول نەکردنی یەکێتی و پارتی بۆ یەکدی.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ