عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه‌دا

زه‌نگێكی مه‌ترسیدار.. جیهان له‌ به‌رده‌م قه‌یرانی كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.31 11:10 AM
691 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

بیلال ڕه‌وف ـ پسپۆری ئابوریى
گومان لەوەدا نییە كۆڤید ـ ١٩ بە تەواوی كاریگەریی لەسەر سەرجەم سێكتەرەكان لە جیهان داناوە، بە تایبەت ئابوریی و بەرهەمهێنان، لەم ڕوانگەشەوە قەیرانی ئابوریی و بەرهەمهێنان و بازرگانیی لە تەنگەژەی قوڵدایە، بۆیە دروستبوونی كەمی سەرچاوەكانی ژیان خۆراك و پێداویستیە سەرەكییەكان ( ئەگەرێكی بەهێزە و لەئێستاوە لە زۆر ناوچە و شوێنی جیهان ڕووبەڕووی بونەتەوە و ئەگەری فراوان بوونی زۆرە).

ئەم هۆكارانەش وامان لێدەكات گریمانەی كەمی پێداویستیە سەرەكییەكان بكەین:
- هەر لەسەرەتاوە كۆڤید ـ ١٩ كاریگەریی لەسەر ئابوریی جیهان داناوە بە ڕادەیەك لە ئەگەری بەردەوامی كاریگەرییەكانی پێشبینی داڕمان و هەڵوەشانی سیستمی ئابوریی جیهانی لێ دەكرێت.
- كۆڤید ـ ١٩ لە تەواوی وڵاتانی جیهان بڵاوبۆتەوە بە وڵاتانی پیشەسازیی و بەرهەمهێن و خاوەن هێزی ئابوریی گەورە.
- بەشێك لە وڵاتان لە دۆخی كەرەنتینەكردن و داخستنی كارگە و پیشەسازییەكانیانن وبڕی بەرهەمیان نزیكە لە سفر.
- لە زۆربەی وڵاتان كارگە و پیشەسازیی بچوك بە تەواوی زیانیان بەركەوتووە و ڕووبەڕوی داخران بوونەتەوە كە بەرهەمی ئەمانە ناكرێ نادیدە بگیرێ و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە پڕكردنەوەی پێویستییەكان.

- لە زۆربەی وڵاتانی جیهان جۆر و بڕی بەرهەمیان گۆڕیووە بۆ پڕكردنەوەی پێویستیە سەرەكییەكانی ناخۆی خۆیان، وەك هاندانی كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ كەرەستەی تەندروستیی.

لە دۆخی نالەبار و كێشە وڵاتان هەناردەكردنی پێویستیە سەرەكییەكان ڕاده‌گرن

- لە دۆخی نالەبار و كێشەدا، وڵاتان لە هەوڵی دابینكردنی پێویستیە سەرەكیەكاندان، هەناردەكردنی پێویستیە سەرەكییەكان ڕاده‌گرن لەپێناو دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی خۆیان نمونەی وڵاتانی ئەوروپا هەناردەكردنی خۆراك و مادەی پاككەرەوە و تەندروستیی ڕاگرتووە.

- لە دۆخی لەمشێوەیە شڵەژانی ئابوریی ڕووئەدات دابینكردنی كەرەستەی خاو، دەستی كار و سەرمایە ڕوبەڕوی گرفت ئەبێتەوە.
- دیاردەی شاردنەوە و قۆرغكاریی كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەو بەدەستهێنانی خۆراك و پێویستیەكان ئەبێت.

له‌ عێراق وەك وڵاتێكی بەكاربەر و هەرێمی كوردستانیش وەك بەشێك لە عێراق كاریگەریيەكان قورستر دەبن

- لە زۆربەی وڵاتان سەرەتای وەرزی كشتوكاڵ و چاندنە و كاتی زۆری ئەوێ بۆ كاتی كۆكردنەوەی بەروبوم.

تائێستا كاریگەرییەكان نەگەشتووه‌تە ڕادەی تەواوەتی بۆگەیشتن بەو قۆناغانەی باسكراوە، بەڵام هەنگاوی ناوە و لە ئەگەری زیاتر تەشەنەكردنی كۆڤید ـ ١٩ و نەدۆزینەوەی چارەسەر، لە كۆتایی مانگی ئایندەوە بەئاسانی هەست بەلێكەوتەكانی ئەكرێت.
له‌ عێراق وەك وڵاتێكی بەكاربەر و هەرێمی كوردستانیش وەك بەشێك لە عێراق كاریگەریەكان قورستر دەبن.
لەكاتی تردا لێكەوتە ئابورییەكانی كۆڤید ـ ١٩ لە ڕووی ناوخۆیی و ناچەیی و جیهان لەسەر هەرێمی كوردستان لێك ئەدەینەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ