پارتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیى یه‌كێتی نییه‌

ڕەھەندی سیاسیی پرسەنامه‌كانی بارزانی باوک و کوڕ بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.06.25 07:29 PM
1076 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

یادگار عه‌لى ـ مامۆستای زانكۆ / قاهیره‌

نوسینی لەسەریەكی ئەو پرسەنامانە بۆ بەرێز (كۆسرەت ڕەسوڵ) لە لایەن (كاك مەسعود) و بەرێز (مەسرور بارزانی) بەبۆنەی كۆچی دوایی (خەسو)ـیان، ڕاستە لە ڕواڵەتدا پرسێكی كۆمەڵایەتییە، بەڵام ڕەهەندی سیاسیشی هەیە و دەرخەری ئەو ڕاستیەیە تائەمكاتەش؛ كێشەی ئەوان لەگەڵ ھاوسەرۆكانی یەكێتییە و گرفتێکیان لەگەڵ سەركردایەتی پێشوی یەكێتی كەئێستا بوەتە (ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی) نیيە و ھیوای ئەوان؛ وەك پارتی و ماڵی كاك مەسعود؛ ئەوەبو سەركردایەتی نوێی یەكێتی ھەر ئەو بەڕێزانەی پێشو بوایە.. بەڵام ئەنجامەكانی كۆنگرە، بەحەز و ویستی ئەوان نەبو، شۆكێك بو تائێستاش بەرینەداون، ھەر ئەوەش وایكرد پیرۆزبایی لە(ھاوسەرۆكان) نەكەن و دوای تێپەڕبونی ئەو ماوە زۆرەش؛ ھیچ كۆبونەوەیەك لەنێوان یەكێتی و پارتی بەڕێوەنەچێت.
دەردەكەوێت دورەپەرێزی پارتی لەگەڵ یەكێتی زیاتر لەسەر ئاستی كێشەی شەخسی خاوەن بڕیاری ئەو حیزبەیە لەگەڵ (ھاوسەرۆكان)، كە بەشێكیان لە ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم و ھەندێكی تریشیان لەململانێكانی ڕابردوی نێوان سەرۆكی دەزگای ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و سەرۆكی دەزگای زانیاری سەرچاوەیان گرتوە، دورنیە بەشێكی كەمیشی بۆ شكاندنەوەی دەستی پارتی و (كاك مەسعود) لەلایەن (ھاوسەرۆكان) بگەڕێتەوە، كاتێك نەیانھێشت (فوئاد حسین) لەسەر كورسی سەرۆككۆماری عێراق دابنیشێت.

بارزانی هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كۆنی یه‌كێتی نییه‌

سەركردایەتی نوێی یەكێتی درك بەو ھاوكێشەیە دەكات، نایەوێت وەک سەركردایەتی پێشو، نەرمی و دەستپێشخەری كەزۆرێك بە(سازش)ی ناودەبرد، لەبەرامبەر پارتی و خواستەكانی بنوێنێت.. ئەم سەركردایەتیە زۆرترین ڕەخنە و قسەیان لەسەر (سازش)ـی سەركردایەتی پێشو لەبەرامبەر پارتی بوە و تاڕادەیەكی زۆر مانەوەشیان بەندە بەوەی بتوانن پێگە و سەنگی ڕاستەقینە بۆ یەكێتی بگێڕنەوە. سڕینەوەی ڕاگەیەنراوی دوا كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیش كەخزمەتێكی بچوكی بەحكومەتی (مەسرور بارزانی)دەكرد، بەڵگەی ئەو ڕاستیەیە.. بەڵام ھەرگیز مەرجنیە ھەڵوێستی حەقیقی تیمی یەكێتی لەحكومەت و پەرلەمان ھەمان شتبێت.

پارتی ئه‌مری واقیع ره‌تده‌كاته‌وه‌ و داننانێ به‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی

ھەلومەرجی ئابوری، سیاسیی و تەندروستیی ھەرێمی كوردستان ڕۆژ بەڕۆژ لەخراپەوە بۆ خراپتر دەچێت.. بەشێكی ئەنجامی ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتییە.. ئەگەر بێت و پارتی كەھەمو جومگە ڕاستەقینەكانی دەسەڵاتی لەهەرێمی كوردستان بەدەستەوەیە بابەتیانە و بەرپرسیارانە مامەڵەنەكا و دەستپێشخەری ئاساییبونەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی نەكات و گرێی دەروونی و شەڕی كۆنەقین بەلاوەنەنێت و نەیەوێت تێبگا لەوەی كەئێستا بڕیاری حەقیقی یەكێتی لای سەركردایەتی پێشو نەماوە و دەبێ مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقیع لەگەڵ یەكێتی بكات، ئەوا؛ دەبێ چاوەڕێی تەنگژەی قوڵتربین كەڕەنگبێ کەمترینیان ڕاگرتنی بەشداری یەكێتی لەحكومەت و پەرلەمان و بەدوایدا؛ ئیفلیجبونی تەواوەتی دامەزراوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەزۆنی سەوز و سەرھەڵدانی كێشەگەلێكی وابین كەچارەسەركردنیان ئێجگار لەوانەی ئێستا ئەستەم تر بێت.. وەك شێرپەنجەیە؛ تادەقەیەک درەنگتر پشكنین و چارەسەری بۆبکرێت، ئومێدی چاكبونەوەی كەمتر دەبێت.
پرسەنامەكەی (مونا قەھوەجی)یش؛ ئاماژەی جەختكردنەوەیە لەسەر پەیوەستبون بەسیاسەتی ئێستای پارتی لەبەرامبەر یەكێتی، لەكاتێكدا دەبو پێكھاتەكان ڕۆڵی بێلایەنانە و ئاشتیخوازانەیان لەكێشەی نێوان لایەنەكان ببینیایە، نەوەك هەڵوێستی خۆیان لەسەر لایەنێكی سیاسی دیاریكراو ساغبكەنەوە.. لەدوای كۆنگرەی چواری یەكێتیەوە ئەوە یەكەمجار نیە نوێنەری توركمانەكان لەپەرلەمان، پشتی پارتی بەحسابی خۆیان بۆ لەزەویدانی پشتی یەكێتی دەگرێت.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ