لێهاتوویی له‌ جوڵاندنی سۆزی جه‌ماوه‌ر

كازمی.. شاره‌زایى و زۆرزانى له‌ هونه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیگشتی

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.09.12 08:49 PM
1186 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

سازگار ئه‌مین
مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له‌ زانكۆی سلێمانی

کازمی بە لێهاتوی خۆی و ئەتەکیەت و شارەزایی و زۆرزانی و هونەرەکانی پەیوەندیگشتی خەڵک بۆ خۆی کۆدەکاتەوە، ئەمانەی لای خۆشمان بە پارە و دەمانچە و تەعینات بن دیوار و بەرتیلدان و کۆبونەوە و چاوترساندن و  خەڵک بۆ خۆیان کۆدەکەنەوە.
هەرچەنده‌ هەردوولا یەک ئامانجیان هەیە بەڵام ڕێگەی زانستی و شارەزایی و هەوڵ و کاریزما و کەسایەتی سەرکردە هێندەی پارە نەدەویست و خەڵکیش هێندە لەخۆت توڕە ناکەیت و شوێنکەوتەکانیشت لەبەر ماددە نا بەڵکو بە دڵ و دڵسۆزانە دوات دەکەوتن لانی کەم شوێنکەوتەکانت کەسانی نوخبەی کۆمەڵئەبن و نەک ....ئا ئەمەیە کە دەڵێن کەسی شیاو لە شوێنی شیاو.

كازمی به‌ باشی هونه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیگشتی به‌كارده‌هێنیچ بۆ جوڵاندنی سۆزی جه‌ماوه‌ر

بەڕێزان ئەوەی لێرەدا گرنگە کەسایەتی سەرکردەیە کە بە تەنها بە قەد سوپایەک بەهێزبێت لە کاتێکدا هێندەی سەرکردەکانی لای خۆمان دەست کراوە نییە لە سەرفکردندا و سەرنجی زۆری لەسەرە، ئەمەیە پێی دەوترێت مەهارە کە زۆرجار بە خوێندکارەکانی دەڵێم ئەگەر کەسایەتی پەیوەندیگشتی مەهارەی نەبێت، دونیا پارە بێت لەژێر دەستی بێت وەک هەڵم بە ئاسمانی دەبات... 

لە ژێر چەپۆکی بابی خۆمان باوەش دەکەین بە میواندا

هەرچەندە کازمی عەرەبە و هەرگیز پشتگیری ناکەم و دونیایەکە لە سیناریۆ و زۆرزانی، بە سەرکردە و دۆستی خۆمانی نازانم، بەڵام ناخم ئەسوتێ کە ئەوانەی لای خۆمان بوونەتە مەخسەرە بەدەستیەوە لەبەر خراپی و نەزانینیان ...
ئەفسوس لەژێر چەپۆکی بابی خۆمان باوەش دەکەین بە میواندا، جێی خەمە خەڵکی دڵشکاوی شارەکەم شوێن سەیارەی بێگانەیەک کەوتوون تا دیدارێکی لەگەڵ سازبکەن هێندە ئازاریان بەسۆیە، بەهۆی بیست و چەند ساڵ بێ متمانەی دەسەڵاتی کوردیی.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ