نوسهر و توێژهر
دکتۆرا له پهیوهندیيه ئابورییه نێودهوڵهتییهکان
ئهندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامهنووسانى نێودهوڵهتى
سهرۆکى ئینستیتیوتى مێدیتریانه بۆ توێژینهوهى ههرێمایهتى
سیستەمی دەنگدان و هەڵبژاردن لە ئەمریکا زۆر ئاڵۆزە، بەجۆرێک هەڵبژاردنی سەرۆک لە هیچ وڵاتێک هێندەی ئەمریکا ئاڵۆز نییە؟. ئەوەش لەبەرئەوەی لە ئەمریکا لەلایەک دەنگدانی گشتی -Popular Vote هەیە، لە لایەکیش سیستەمەکە سیستەمی ئیلکتۆرەڵ کۆڵێج-Electoral Collegeە. ئەلیکترۆڵ ئەو دەستە یان ئەو نوێنەرانەن کە ویلایەتەکان دەنگ ئەدەن بە نوێنەرەکانیان کە ژمارەیان (٥٣٨) کەسن (٤٣٥یان ژمارەی ئەنجومەنی نوێنەران+ ١٠٠ یان ئەندامانی ئەنجومەنی پیران واتە Senate سێنەیتەکان+ ٣ دانەشیان بۆ واشنتۆنە کە پایتەختە). ئەو کەسەی ئەبێت ببێتە سەرۆک پێویستە (٥٠+ ١) بهێنتت واتە (٢٧٠) دەنگ.
لە ساڵی (٢٠٠٠) جۆرج دەبلیوبۆش بە زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگ دۆڕاندی لە دەنگدانە گشتیەکاندا بەرانبەر ئێڵگۆڕ، بەڵام دواتر بوش لە ئیلیکترۆڵەر ڤۆتەکە بردیەوە. لە ٢٠١٦ شدا هیلاری بە (٣) ملیۆن دەنگ بردیەوە، بەڵام ترامپ (٣٠٤) دەنگی لە ئەلیکترۆڵەر ڤۆتەکە بەدەستهێناو بردەوە. بۆیە پێشبینی کردن قورسە تا کۆتا خولەک بزانرێ کێ ئەبێت بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان.
لای خۆمەوە (وەک چاودێرێکی بەردەوامی هەڵبژاردنەکە) تا ئێستا (٨) خاڵم تۆمارکردوە، کە زۆر مەحاڵە دۆناڵد ترامپ ببێتەوە بە سەرۆک؛
یەکەم/ ئەو پارەیەی کە دیموکراتەکان و بایدن بۆیان هاتوەو کۆیان کردۆتەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەندین هێندەی ئەو پارەیەیە کە ترامپ و کۆمارییەکان هەیانە. بە ئاشکرا دیارە کە بایدن ڕۆژانە وتارێک یان دوان پێشکەش ئەکا، بەڵام ترامپ ڕۆژی وا هەیە هەشت وتاری هەیە، خۆی سەردانەکان ئەکات بە ناچاری نەک میدیاکان (بە پارە) بۆی بگوێزنەوە.
دووەم/ تا ئەم چرکەیە کە (٢٤) کاتژمێری دەنگدان ماوە، بایدن (٨) پۆینت لە پێش ترەمپەوەیە. جاری پێشوو ترەمپ (٥) خاڵ لە پێش کلینتنەوە بو لە ئەلیکتۆرەڵ ڤۆتەکە و بردیەوە.
سێهەم/ ترەمپ هەموو شتی بەدەست نییە، ناتوانێ هەموو شت بکات، ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگ ساز ئەکا لە هۆتێلەکەی خۆی سبەینێ، کەچی سەرۆک شارەوانی دی سی رێگەی نادا بەهۆی کۆرۆنا و چەندین بیانوی یاسایی ترەوە.
لۆبی جولەکە و فیگەرە گەورە و کەسێتیە دیارەکان پێیانواتە جۆ- بایدن سەرۆکی داهاتووی ئەمریکایە
پێنجەم/ هەموو دوو ساڵێک دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەکرێ، وا باوە چ حیزبێک لەو هەلبژاردنەدا زۆرترین کاندیدی دەرچوو ئەو حیزبە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیش ئەباتەوە.
شەشەم/ تا ئێستا (٤٠) ویلایەت رەنگی شین و سوریان هەیە، واتە یەکلابوەتەوە دەنگی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانن. بەڵام (١٠) ویلایەت هەیە ڕەنگی خۆڵەمێشین و پێیان ئەوترێ دەنگی جۆلانە واتە بەملاو لادا ئەکەون (Swing State) لە ناو ئەو دە ویلایەتە دوو ویلایەتی زۆر زۆر گەورەو گرنگ و یەکلاکەرەوە هەیە کە فلۆریدا و پەنسلڤانیایە لە هەردوکیان بە چەند پۆینتێک بایدن لە پێش ترەمپەوەیە.
حەوتەم/ ترەمپ کەسێکە لە ڕووی پەیوەندییە گشتیەکانەوە -Public Relation ەوە هیچ هاوسەنگیەک نە لە قسەکردن نە لە کەسێتیەکەی دا نییە. قسەی حەلەق و مەلەق زۆر ئەکا، گاڵتەی بە دەمامک و کۆرۆنا دێ لە تویتەکەی ئەمرۆی دا نوسیویەتی کوڕەکەم کۆرۆنای هەبو بە (١٥) دەقیقە چاک بو!
هەشتەم/ لۆبی جولەکەو فیگەرە گەورە و کەسێتیە دیارەکان پێیان واتە جۆ- بایدن سەرۆکی داهاتوی ئەمریکایە. هەر لەسەرەتاوە «دەیڤید هارس» کە کاری سەرەکی ئەوەیە کاریگەری لەسەر سیاسەتى ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا دروست بکا و لۆبیستە، ئاماژەی ئەوە ئەکا کە بایدن سەرۆکی داهاتوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.