پرۆفیسۆر د.یاسین سهردهشتی
مامۆستای زانكۆی سلێمانی ـ مێژوو
کاتێک پارتی بە هاوکاریی عەشیرەتە کوردە چەکدارەکانی تورکیا لەهەکاری لەحوزەیرانی ١٩٧٨دا، نزیک بە ١٠٠٠ پێشمەرگەی یەکێتیان قەتوڵوعام کرد، چەندین سەرکردەی یەکێتیان کەوتەدەست.
یەک لەوانە عەلی عەسکەری بوو. پارتی (قیادە مۆقەتە) کە تازە خۆیان ڕاگەیاندبوو وم خاوەنی بستە ئەرزێکیش نەبوون لە باشووری کوردستان، هەر لەوێ (دادگایەکی) سەرپێیان پیکهێنانا بۆ سزادانی سەرکردەکانی یەکێتی.
لە دادگاکییکردنی عەلی عەسکەرییدا، ناوبراویان بە تۆمەتی بەکریگیراویی بۆ بەعس و شای ئێران و ئیمپریالیزم تۆمەتبارکردووە و بێ هیچ بەڵگەیەک خیانەتی عوزمایان خستۆتەپاڵ و ئیعدامیان کرد.
ئەوەی ئەم حیزبە ئامادەیە لە لاوازترین قۆناغی ژیانی خۆیدا نەیارەکانی بێ هیچ بەڵگەیەک بەتۆمەتی سیخوڕیی و بەکرێگیراویی سزابدات شتێکی شاراوە نییە و مێژوو سەلماندوویەتی، بەڵام ئەوەی کە خودی ئەو هێز و کۆنە نەیارانە لە ئەمڕۆدا ببنە ئامراز و بەڕێکەر و بەشدار لەو ستەم و بێدادیی و چەوسانەوە و چەواشەکارییەدا و ڕێگە بەوە بدەن بە ناوی حکومەت و دادوەرییەوە ستەم دەرحەق بە لاوانی چالاکوان و رۆژنامەنووس و ئازادییخوازی بادینان بکرێ و بێ هیچ بەڵگەیەک تۆمەتی سیخوڕیی و تیرۆریستییان بدرێتەپاڵ و سزابدرێن، ئەوە تاوانە هەرە گەورەکەیە!!