پارێزگارێكی بێدەنگ لە نێوان شەڕی ئامۆزاكاندا

کیسەچاکەی ئەردۆغان و دیژلەمەکەی دکتۆر هەڤاڵ

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.08.06 12:39 AM
2120 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە گەرمەی سوتانی وڵاتەکەیدا، لەبری دڵدانەوەی زیانلێکەوتوان و دابینکردنی شوێن بۆ لێقەوماوانی، کیسە چای بۆ فڕێدان، ئەوەش بوو بە گەورەترین رەخنەی ئۆپۆزسیۆن لەسەری.
کارگەیشتە ئەوەی سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆن بڵێ؛ مەگەر چاکەت بە خەڵوزەوە بخۆین؛ وەک ئاماژەیەک بۆ سوتانی هەزاران هێکتار دارستان.
سلێمانیش کە مانگێکە بەهۆی دەستشکاندنەوەی ئامۆزاکانەوە، خەڵک ژیان و گوزەرانی لێ تاڵ بووە، ئارامی شارەکە بۆتە قوربانی هێزە چەکدارەکانیان، بەڵام کاکی محافظ بۆ قاوەڵتی ئەچێتە قاوەخانەیەکی شارەکە و دوای دیژلەمەیەکی فری، وەسف و سەنای خزمەتگوزارییەکانیان دەکات.

ئەردۆغان كیسەچا بۆ خێزانە ماڵ سوتاوەكان هەڵدەدات


لە هەرکوێیەکی دنیا بووایە کە ئەو رەوشەی سلێمانی هەیە، جەنابی پارێزگار یەکەم کەس دەبوو کە بڵێ “ئەوەی ئەگوزەرێ شەڕی دەسەڵاتە” و چیتر ئەو بەرپرس نییە لێی، بۆ ئەوەش کەمترین شت کە بیکردایە، ئیستیقالەیەکی موحتەرەمانە بوو.
وادیارە بۆ هەڤاڵەکەی ئێمە، گرنگ نییە ئارامی شارەکە تێکەچێ یان نا، گرنگ ئەوەیە ئەو رێگەپێدراو بێت کە چەند قردێلەی ئارایشتگا و کافتریایەک بە مقەستی کەرتی تایبەت ببڕێت.
بێ ویژدانی نییە ئەگەر بوترێ کە کاک هەڤال ئەبوبەکر، لاوازترین پارێزگاری شارەکەیە لە تەئریخی درووستبونی سلێمانییەوە تا ئێستا.

 دكتۆر هەڤال قاوەڵتی بەیانی بردە سان كافێ

ئاخر شارێک باخچەکانی زەرد هەڵگەڕابن لە بێ ئاویدا و پارکەکانی بەم هاوینە چاوەڕێی رەحمەتی خوابن بۆ دوو دڵۆپ باران، خەڵکەکەی لە ترسی پێکادانی چەکداری تا بەرەبەیان بەخەبەربن، جەنابی محافظیش لە بەردەم فێنککەرەوەکەیدا باس لە کردنەوەی براندی ئۆتۆمبیلی” هەڤاڵ” بکات.
قورسە بۆ کەسێک کە بە ٢٥٠ هەزار دەنگەوە، بە پشتیوانی حزبێکی وەک گۆڕان کە دامەزرێنەرەکەی نەوشیروان مستەفا ئەمین بێت، کەچی جورئەتی ئەوەی نەبێت، بە دوو ئامۆزا بڵێت” ئارامی شارێکی ملیۆنی مەکەنە قوربانی ئشتیهای سەرۆک بوونی حزبەکەتان”.
ئامانج خەلیل
رۆژنامەوان


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ