پرۆژه‌كه‌ به‌ "خیانه‌ت" ناوده‌بات

كەناڵی ئاویی ئه‌سته‌نبوڵ.. ململانێ ئەردۆغان و ئیمام ئۆغڵو توندتر دەكات

شادمان رۆسته‌م 2019.12.15 02:19 PM
640 جار خوێندراوەتەوە

شادمان رۆسته‌م

نوسه‌ر
چاودێری سیاسیى

دروستكردنی كەناڵێكی تری دەستكردی ئاویی لەشاری ئیستەنبوڵ یەكێك بو لەبەڵێنەكانی ئەكپارتی بۆ ھەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١١.
ئەردۆگان لە ئەنقەرە وتی لەزوترین كاتدا دەست ئەكەین بە دروستكردنی پرۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی سەر ڕاڕەوی Bosporusو فراوانكردنی توانای بازرگانی وڵاتەكە.

پرۆژەكە ئەكەوێتە بەشە ئەوروپیەكەی ئەو شارەو ئامانجلێی گرێدانی دەریای ڕەش و مەڕمەرەیە پێكەوە. پڕۆژەكە پانیەكەی ٤٠٠ مەترە و درێژی ٤٥ كیلۆمەترە و توانای تێپەڕبونی ١٦٠ كەشتی ھەیە لەڕۆژێكدا.
ئیمام ئۆگڵو پرۆژەكە بە خیانەت لە خەڵكی شارەكە ئەزانێت چونكە ئەوەندەی تر ژینگەی شارەكە پیس ئەكات و زیانی زۆر بە ئاوی شارەكە ئەگەیەنێت. لەبەرمبەردا ئەردۆگان ئەڵێت: باشترە بێدەنگ بێت و خەریكی ئیشی خۆی بێت پرۆژەكە تەنیا لایەنی بازرگانی نیە و بەڵكو پرۆژەیەكی ستراتیژی سیاسیە و من ئێستا نامەوێت وردەكارییەكانی باسبكەم.

نه‌خشه‌ی پرۆژه‌كه‌

ئیمام ئۆگڵو خۆی بە نوێنەری خەڵكی شارەكە ئەزانێت و بە پرۆژەیەكی شێتانەی ئەزانێت و پێیوایە پرۆژەیەكی ئاوا پێویستی بە بۆچونی تەواوی دانیشتوانی شارەكە ھەیە و ناكرێت بۆچونی تەنیا كەسێك بەسەر خواستی شارەكە بسەپێنرێت.
ئەكرەم ئیمام ئۆگڵو بڕیاریداوە ۆركشۆپێك ڕێكبخرێت بۆ خەڵكانی ئەكادیمی تا بۆچونیان لەبارەی زیانەكانی ئەو پرۆژەوە ئاشكرا بكەن.

پێشتر ئەكرەم لە چەند بانكێكی حكومی داوای قەرزیكردبو بۆ پڕكردنەوەی بودجەی ٢٠١٩ ی ئیستەمبوڵ بەڵام ھیچكام لەو بانكانە پارەیان نەدا بەناوبراو چونكە بانكەكان ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری بەرات ئەلبایرەقی وەزیری دارایی و زاوای ئەردۆگاندان. بەناچاری ئەكرەم داوای قەرزی لە بانكی Deutsche Bank ی ئەڵمانی كردوە و ئەوان ١٢١ ملیۆن دۆلاریان داوەتێ بۆ پڕكردنەوەی بودجەكەی.
ئەكرەم ئیمام ئۆگڵو لە پارتی جەھەپەی ئۆپۆزسیۆنە و لەدواین ھەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا دوو جار لە بینالی یەڵدرمی سەرۆكوەزیرانی پێشوی توركیا و كاندیدی ئەردۆگان بۆ شارەوانی ئیستەنبوڵی بردەوە.

به‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ ئیمام ئۆغلۆ قه‌ڵای ئاكه‌په‌ی روخاند

دۆڕانی ئەردۆگان لە ئیستەنبوڵ سەرەتایی دەركەوتنی كۆتایی خۆی و ئیمبراتۆریەتەكەیەتی، هه‌فته‌ی پێشوو ئەحمەد داود ئۆگڵو كەپێشتر سەرۆكوەزیرانی توركیابو لە سەر پشكی حیزبەكەی ئەردۆگان پارتێكی نوێی دامەزراند و لەیەكەم لێدواندا داوای ئاشكراكردنی سەروەتی سەرۆك حیزبەكانی توركیای كرد. چاوەڕێ ئەكرێت لەنزیكترین كاتدا عەلی باباجان وەزیری دەرەوەی پێشوی حكومەتەكەی ئەردۆگان حیزبێكی تر ڕابگەیەنێت.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ