"كاتێك یەكسانیی، ناعەدالەتیی بەرهەم ده‌هێنێ"

من و نیشتیمان.. لە منداڵییەوە چاوەڕێی بابە نووئێلین

ئاریان عه‌لی 2019.12.29 07:49 PM
940 جار خوێندراوەتەوە

ئاریان عه‌لی

نوسه‌ر 

ــ ئەگەر یۆنان، خاوەنی؛ سۆکرات و ئەفلاتوون و ئەرستۆ بێت
  و ئیتاڵیا، خاوەنی؛ لیۆناردۆ دا ڤینچی،...
ئەڵمانیا؛ ئەلبێرت انیشتاین،...
ئەمریکا؛  گرەیس هۆپەر ،هاوارد ئایکین،مایکڵ جاکسن،...
بەریتانیا؛ چارلی چاپلن، ستیڤن هاوکینگ،...
ئەمە نموونە ئەو زاناو ئەکتەر و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و خاوەن بەهرانەن، ناویان لەمێژوو دەمێنتەوە،  جێگەی شانازی  نەتەوەەکانیانن دواجاریش مرۆڤایەتی....
 بۆچی لەنیشتیمانی ئێمە هیچ کەسێک لەو ناوەنە نییە؟ یان ئێمەی کورد کێمان هەیە مابێتەوە و ئێستا بەهرەمەندێک بێ؟
ــ یان ئەوەتا ئێمەش خاوەنی ئەو کەسانەین کە لە سۆشیال میدایادا بوونەتە پاڵەوان و دەمسپی، هەر ڕۆژە و کەسێک درووست دەبێت، ئەبێتە فیگەرێک کە قسەی باش و خراپ بەو خەڵکە ئەفرۆشێتەوە، بەشێوەیەک وایان کردوە هەموو جوانێکانی ئەم نیشتیمانە لەناو ببرێت، لێرە ئەوندەی گرنگی بە کچە مودێلێک و ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی ساڵ و وتەبێژەکانی ناو سۆشایل میدیا دەدرێت، گرنگی  بەو نووسەر و ڕووناکبیر و داهێنەرەنەی خۆمان  و بەهەرەی کەسێک، گەنجێک، نادرێت کە هەر ئەو گەنجەیە دەبێتە داینەمۆی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی نەتەوە و کۆمەڵگاکەی، هەر لەلایەن ئەوکەسانەی ناو سۆشیالمیدا بەهرەمەندان بێ بەهەرە ئەکرێن...

ڕاستە بەهرە و سەلیقە لەگەڵ بوونتایە واتە درووست لەگەڵتا لەدایک ئەبێ یان ئەوتا ئەگەر ژینگەکەت، وڵاتەکەت، نیشتیمانەکەت دواجار خاکەکەت، ژینگەیەکی واهای تێدابوو بتوانیت دەست بەخەونەکەت، بە هیواکەت، یاخوود بەهرەکەتەوە بگری و  لە نیشتیمانکەتدا بیدۆزیتەوە، چ خۆشبەختیەکە کە ئەبینیت تۆ وڵاتەکەت نیشتیمان، نەتەوەکەت،کەلتورەکەت، دواجار خۆت بەرەوپێش ئەبێ چ فەخرێکە.

بەختى ئێمە (کورد)، لە نیشتیمنێکا لەدایک بووین هەر لە ئەزەلیوە داگیرکراوین، کەلتوور و شارستانیمان بردراوە، شتێک نییە بڵێن ئەمە شارستانی ئێمەیە

بەختی  ئێمە (کورد)، لە نیشتیمنێکا لەدایک بووین هەر لە ئەزەلیوە داگیرکراوین، کەلتوور و شارستانیمان بردراوە، شتێک نییە بڵێن ئەمە شارستانی ئێمەیە، ئەوەتا لەباکورەوە تاوەکوو باشوور  یەک تاکمان یەک کورد خاوەنی خۆی نیە، ئاخەر ڕۆژ نیە شەڕێک  لەنێوان کورد و تورک، فارس، عەرەب، نەبینین و نەبیستین، دوای دابەش کردنی کوردستان لە لایەن سایکس و  بیکۆ  لە ۱۹۱٦ وە،  وەک یاری هەڵدانی زار کە ژمارە چوار بێتەوە وەلە غیابی  و شانس کورد و نەبوونی دەوڵەتی پێنجەم دابەشکراینە چوار بەش بەسەر چوار دەوڵتدا..!!
ئێمە وەک یەکەمین پارچە لەدوای تێپەڕاندنی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر بووینە خاوەنی هەرێمی خۆمان، بەجۆرێک  چاوەڕوانی ئەوەمان لێ دەکرا خۆبەڕێەوە بردنێکی وەهامان هەبێت، کەچەندین کەسی لێهاتوو و بەهرەمەند پەروەردەبێت سوودیێک بەنیشتیمانەکەمان بگەیەنن بەڵام ئەوەتا ئەگەر هەشبن    سەرئەنێنەوە و ئەچـنە وڵاتانێکی تر کەڕێــز  لە خۆیان و بەهــرەکـانیـان بگرن... بەجۆرێک شـۆڕش نە ئیسفادەی هەبوو نە گرنگی، ئەمەی کە دەیڵێم بێ پەروایی منێکی گەنج نییە بەڵکوو ئەو پاشخانەو لێکەوتانەیە،  کەدوای چەندین ساڵی حکومەتە خۆماڵێکەمان تەنها ئەوەمان بینی  کۆمەڵێک کەس زەنگین بوون، ئێمەش لە بەردەرگاوە تا ئێیستا چاوەڕێن گیرفانی ناعەدالتی ئەوان پڕبێت، حەقیقەتی شۆڕشمان بینی، ئەوتا لەو واقیعا ئەژین کە نووسەری  بەناوبانگی بەریتانی "جۆرج ئۆروێڵ"، ئەو لە ساڵی ۱۹٤٤ لە کتێبی مەزرای ئاژەڵاندا دەڵێت:
"ساتێک هەیە خەونی یەکسانی و خۆشگوزەرانی شۆڕش بەسەر واقیعی ستەم و ناعەدالەتیدا دەکات و سەردەکەوێت!
بەڵام ئەم خەونە لەسەر کورسی واقیع دەگۆڕێت: سپێدەیەک هەمووان بەخەبەر دێن و دەبینن مەکینەیەک بەڕێوەیان دەبات کە ناوی یەکــسانییە، کەچی ناعەدالەتی بەرهەم دێنێت؛ ناوی ئازەدییــە، کەچی  کۆیلایەتی فەراهەم دەکات، ئەمەش ئەو ساتەیە کە ئیدی شتێک نەماوە بەناوی خەونی ئازادی و
 یەکسانییوە! "
لەم هەرێمە تاڵان فرۆشیا، بەشێوەیەک سەریان لێتک یاوین  جیاوازی ماف و ئەرک و بەهرەو خەونەکانمان بۆ ناکرێتەوە، تۆ ئەگەر ناسیاوەێک یان لە کۆڵانەکەو کادیرێک یان ئەندام لقێک و ئەندام مەکۆیەکی تێدا نەبێ، ژیانت فەوتاوە چونکە زەمەن وات لێ ئەکا تەنانەت بۆ بەدەست هێنانی مافی خۆت واستەکەیت،  بەجۆرێک گەنجێکی دوای ڕاپەرین  بگرە دەزانێن  خاوەن دەسەڵاتەکانی ئێمە خاوەنی برا کوژین، خاوەنی هەڕاجکردن و فرۆشتنی نیشتیمانن، مێژوویەکی دێرینن لە تاڵان چێتییان هەیە، بە ئێستاشەوە....

ساتێک هەیە خەونی یەکسانی و خۆشگوزەرانی شۆڕش بەسەر واقیعی ستەم و ناعەدالەتیدا دەکات و سەردەکەوێت

ئێمە خاوەنی بەهرەین بەڵام دەرفەت لە هیچ کوێێ نییە، ئیتر چۆن ئەتوانین بەهەرمەندێکمان لێدەرچێ کە بزانێن لە نیشتیمانێکدا دەژین لە جیاوازی ڕەگەزیتەوە بەجۆرێک ڕەگەزی بەرامبەرت زیاتر لەپێشترە هەتاوەکوو تۆ، تاوەکو جیاوازی ئەوەی تۆ کوڕە هەژارێکی و بەرامبەرکەت دوڵەمەندێکە،  دەبینیت ئەو بە ئازادانە باسی گەورەی و پانوو بەرینی نیشتییمان دەکات لە هاتنەدی خەون و بەهرەکانیا، باسی ئەو ئاسمانە فراونە ئەکات کە لەم سەری ساڵەدا بچێت چ جێگەیەک، کۆتایی خۆشێکانی تێدا بەسەربەرێ، بۆ نموونە لەسەر بوورجی خەلیفەوە یان بۆ سویسرا بۆسەر یاری بەفرین نا لە هۆڵندا لە نیشتیمانی گوڵ و  چوون بۆ  ڤینسیای ئیتاڵیا یان   لەباشترین کەنار دەریاکانی جیهاندا بۆ بینینی

 مانگ و هەڵدانی یاری ئاگرینەکان کۆتا ساتەکانی ساڵی ۲۰۱۹  بەڕێدەکات...
ئێمەش لەسووچێکی بەجێماوی ئەم وڵاتەدا لە ناو تراژیدیا ناعتدالەتیدا و خەرەندی نایەکسانی  ، ئەگەر کەسێکی ئەبقەری و خاوەن بەهرە لەدایک بێت  هەرزوو بەهەرەکەی پێ لەبار ئەبەن، لێرە چیتر هیچ بەهرەمەندێک لەدایک نابێ، تەنها دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبەین کەی شانۆکە کۆتای پێدێت...
ئیتر چۆن خەونێک بەهەریەکی نۆی لەدایک ئەبێت، کە تۆ هەست بەو هەموو ناعەدالەتی و نا یەکسانیەی کە ژیانی سەدان گەنجی ئەم وڵاتەی لەناوبرد، یان ئەوتا چاوڕێ بابەنوێل بیت ئەو بابەنوئیلەی لە منداڵیەوە  نیشتیمان و من چاوڕێن هێشتا نەگەشتووە، نیشتیمان چاوەڕێی ئەوەی لێدەکات ڕۆژێکی نوێ دەرکەوێت و سەربەخۆبێت، منیش چاوەڕێ ئەو  ددادپەروەریە ئەکەم لەنیشتیمان تێدا ئازادبین، بێ ئەوەی خۆمان بدەینە پاڵ هیچ ڕەنگێک سەرکەوین، بێ ئەوەی کویلەیەتی ئەو کەسانە بیبنن کە شانازی بە خۆیانەوەئەکەن...


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ