عێراقى نوێ له دواى ساڵى 2003 ه‌وه سه‌ره‌ڕاى پرۆسه‌یه‌كى سیاسى داسه‌پاو و به خێرا كه باشترین ده‌ستووریشى بۆ نووسراو خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه به كه‌مو كورتى و ئینتیقائى , به‌ڵام دواتر نه‌ى توانى عێراق بگه‌یه‌نێته مه‌نزڵ و كه‌نارى ئارامى .
یه‌كێك له ده‌رهاویشته‌كانى ئه‌م پرۆسه سیاسیه نه‌زۆكه ئه‌وه بوو خاكى عێراق بووه گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى وڵاتانى ئیقلیمى و زلهێزه‌كانى جیهانیش , سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌عه‌راتى ئتنیكى و تائیفى له عێراق و ناوچه‌كه كه ئاكامى زۆر ماَوێرانكه‌رى به دواى خۆیدا هێنا كه ئێستا خه‌ڵكى عێراق به تایبه‌تى شیعه‌كان كه له هه‌ڤده ساڵى ڕابردوودا باڵاده‌ستى عێراق بوون له هه‌موو كه‌س زیاتر له‌م حوكمڕانیه بێزارن و سێ مانگه له سه‌ر شه‌قامه‌كانن داواى گۆڕینى ئه‌م سیستمه ده‌كه‌ن .
ئه‌مریكا و ئێران
ئه‌گه‌رچى ئه‌مریكاو ئێران هه‌ر له ساڵى 2003 ه‌وه له شه‌ڕى داگیركردنى عێراقه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شیان هه‌بوو , ئه‌مه كاتى خۆى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ ڤۆكسى زۆریان خسته سه‌ر , دواتریش به حوكمى پێگه‌ى گرنگى ئێران له عێراق و په‌یوه‌ندى له مێژینه‌ى مه‌زهه‌بى نێوان هه‌ردوو وڵات به تایبه‌تى هه‌ردوو حه‌وزه‌ى قوم و نه‌جه‌ف , شه‌ڕى داعش‌یش وێشتگه‌یه‌كى تر‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان ئێران و ئه‌مریكا بوو ئه‌گه‌رچى دژایه‌تى ئێران بۆ داعش له ڕووى مه‌زهه‌بیه‌وه بوو , به‌ڵام دژایه‌تى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى دیاره و لێره‌دا له‌وه‌یه بوار نه‌بێت باسى بكه‌م , به‌ڵام هه‌ماهه‌نگى نێوانیان له وه‌ده‌رنانى داعش له موسڵ و تكریت و دیاله و شوێنه‌كانى تریش ته‌نانه‌ت ده‌گوترا هێزه ئاسمانى ئه‌مریكاو هێزه‌كانى حه‌شد ى نزیل له ئێران به هه‌ماهه‌نگى ته‌واو یان هه‌یه .
له لایه‌كى تره‌وه وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ى پێشووتر ى عه‌ره‌بستانى سعودیه كۆچكردوو شازاده سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى به ئاشكرا‌و وه‌كو گله‌ییه‌كیش له ئه‌مریكا بێژێت ( ئه‌مریكا عێراقى له سه‌ر سینیه‌ك له زێڕ پێشكه‌ش به ئێران كرد ) كه ڕوونه مه‌به‌سته‌كه‌ى .
له دواى ساڵى 2005 یشه‌وه له دواى نووسینى ده‌ستوورو پێكهێنانى كابینه‌كانى حكومه‌ت هه‌مووجار پێكهێنانى كابینه‌كان كارێكى قورس و پڕ له سه‌ر ئێشه بوو , عێراقیه‌كان نه‌یانده‌توانى ئه‌و كاره بكه‌ن ده‌بوو له ده‌ره‌وه به پرۆسیسێكى قه‌سرى ئه‌نجام بدرێت به تایبه‌تى ئه‌مریكاو ئێران .
له ئێستادا و له دواى خۆپیشاندتنه‌كانى تشرینى 2019 ه‌وه كه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه هاوكێشه‌كانى ناو عێراق هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه ته‌واو به پێچه‌وانه‌ى جارانه‌وه یه , عادیل عه‌بدولمهدى ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرا و خه‌ڵك خوازیارن :-
1.بارى گوزه‌رانیان باش بكرێت
2.كۆتایى به حوكمڕانى حزبه تائیفیه‌كان بێت
3.هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
4.ئێستا دادگاییكردنى بكوژانى خۆپیشانده‌رانیتشیان بۆ زیادكردووه.
5.كۆتایى هێنانى به ده‌ستوه‌ردانى ئێران له كاروبارى وڵات .
به‌ڵێ ئه‌مریكا و ئێران به هاوبه‌شى كاندیدیان بۆ پێكهێنانى كابینه‌كانى حكومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرد تا دوا سه‌رۆك وه‌زیرانیش عادیل عه‌بدولمهدى هه‌روابوو , به‌ڵام ئه‌وه‌ى له دواى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى عه‌دولمهدى هاتۆته ئاراوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا ده‌خوازێت كاندیدێك دیارى بكرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت دوور بێت له هه‌ژموونى ئێران و ئه‌وه یه‌كێك له داخوازییه‌كانى خۆپیشانده‌رانى عێراقیشه كه شیعه‌ن زۆرینه‌یان , ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاكه‌ى له 29/12/2019 ده‌ركه‌وت كاتێك فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا له قائیم په‌لامارى بنكه‌و باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبیان دا .
له هه‌مانكاتیشدا ئه‌مریكا ئێرانى تۆمه‌تباركرد به په‌لامارى بنكه‌و باره‌گاكانى و كوشتنى به‌ڵێنده‌رێكى ئه‌مریكى له K1 كه‌ركوك , سه‌رۆك تره‌مپ وتى ئه‌وه‌ى په‌لامارى باڵوێزخانه‌كه‌مانى دا له به‌غداد ئێران بوو ئه‌وه‌ى هاوڵاتیه ئه‌مریكیه‌كه‌ى كوشت ئێران بوو, ئیتر هیچ بوارێك بۆ شه‌ڕى بریكاره‌كانه نه‌ماوه ئه‌مریكاو ئێران ڕووبه‌ڕووى یه‌ك وه‌ستاون .
له كۆتاییدا ڕوداوه‌كان و پێشهاته‌كانى نێوان ئه‌مریكاو ئێران به خێرایى ده‌ڕۆن و ئه‌وه‌ى له شه‌وى 2/3 / 1/ 2020 كه به كوشتنى سه‌ردار قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران و هاوڕێكانى و ئه‌بومهدى موهه‌ندیس جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداد ئه‌و ئاماژه‌ده‌ده‌ن كه كۆتایى هاوبه‌شى و هه‌ماهه‌نگى نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره گه‌وره له عێراق هات .