یه‌کێتی نیشتمانی فاکته‌رێکی گرنگی شۆڕشی ڕه‌وای گه‌لی کورد له دژی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری به‌عس و به‌شێکی دیاری مسۆگه‌ربوونی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌یه که له کوردستاندا ده‌بینرێت، ئه‌گه‌ر کیانێکی کوردی له ئێستادا ده‌بینرێت، بێ گومان به‌شێکی به‌رچاوی له ئه‌نجامی خه‌باتی یه‌کێتی وه‌ک حیزبێکی شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن سیاسه‌ت و دیپلۆماسی بووه.
حیزبێکی وه‌ک یه‌کێتی هه‌میشه شانازیشی به‌وه کردووه که ئازادی ڕاده‌ربڕین و بۆچوونه جیاوازه‌کانی تێدا بینراوه، وه‌ک هه‌ندێک حیزبی بنه‌ماڵه‌یی نه‌بووه که ته‌نیا یه‌ک که‌س بڕیار به ده‌ست و قسه‌ی کۆتایی ناو ئه‌و حیزبه بێت، یه‌کێتی وه‌ک نموونه‌یه‌کی جیاوازی حیزبایه‌تی کوردی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که وێڕای بیر و بۆچوونه جیاوازه‌کان چۆن حیزبێکی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری له بواره جیاجیاکاندا بووه.
ئه‌مانه‌ش که به لاوه بنرێت، ده‌بێت دان به‌وه‌شدا بنێین که له قۆناغی پاش نه‌خۆشی و مردنی جه‌نابی مام جه‌لال، یه‌کێتی دژوارییه‌کی زۆری به خۆوه بینی. بیر و بۆچوونه جیاوازه‌کان به ئاراسته‌ی جه‌مسه‌ربه‌ندیدا برا. نکۆڵی له‌وه ناکرێت که چه‌ندین باڵی نێو یه‌کێتی له‌م ساڵانه‌دا به هه‌ر شێوازێک هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی ئامانج و ده‌سه‌ڵاتی زیاتری خۆیان داوه به‌ڵام ڕاستگۆیانه بڵێین که سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناکۆکییانه و چه‌ندین جه‌مسه‌رییه، له‌وه‌دا هاوبه‌ش بوون که یه‌کێتی وه‌ک حیزبێکی یادگاری مام جه‌لال پارێزراو بێت.
ئه‌و نه‌وه‌ی که پێشتر یه‌کێتی نیشتمانیی سه‌رکردایه‌تی و به‌ڕێوه ده‌برد ئێستا به‌ره به‌ره شوێنه‌کانی خۆیان ده‌ده‌نه که‌سانی یه‌که‌می بنه‌ماڵه‌که‌یان. نه‌وه‌ی یه‌که‌م خه‌باتی شاخی به باشترین شێواز و زۆرترین ده‌سکه‌وت ته‌واو کرد، له خه‌باتی شار و له ده‌سه‌ڵاتیشدا ئه‌گه‌رچی که‌م و کوڕی هه‌بووه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک هه‌مان ڕۆڵ و کاریگه‌رییان هه‌بووه. شێوازی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ئه‌وان تایبه‌ت به خۆیان بووه، ئه‌گه‌ر وه‌ک سیاسه‌تی حیزب مامه‌ڵه‌یان کردووه به‌ڵام هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتیش له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌واندا بینراوه.
ئێستا نه‌وه‌ی دووه‌می یه‌کێتی به پێی ئه‌نجامه‌کانی کۆنگره ده‌بێته سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م حیزبه. نه‌وه‌یه‌ک که گڕ و تینێکی زیاتریان پێوه ده‌بینرێت، ئه‌وان وره‌یه‌کی باشتریان بۆ سه‌رخستنی ئامانجه‌کانی یه‌کێتی به پێی گۆڕانکارییه‌کان هه‌یه. ئه‌وان له ڕووی یاساییه‌وه ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تیان له ده‌نگی کۆنگره به ده‌ست هێناوه و به‌و پاڵپشتییه‌وه ده‌توانن یه‌کێتی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی زیاتر ببه‌ن.
له‌م قۆناغه‌دا ڕه‌نگه هه‌ندێک کێشه‌ش له نێوان نه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌مدا ببینرێت، نه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا که دامه‌زراوه، زیاتر له هه‌وڵی پاراستنی پێگه‌ی خۆیاندا ده‌بن به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کان و ئه‌نجامی کۆنگره وا ده‌کات که بڕیار به ده‌ستی یه‌کێتی، نه‌وه‌ی دووه‌م بن.
ته‌نیا کێشه‌یه‌ک له نه‌وه‌ی دووه‌مه‌دا ده‌بینرێت په‌سه‌ندکردنی سیسته‌می هاوسه‌رۆکییه بۆ ئیداره‌دانی یه‌کێتی، سیسته‌مێک که له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌کانی باشوردا نامۆیه و ڕه‌نگه له‌م کاته‌دا بتوانێت تا ڕاده‌یه‌ک نیگه‌رانی و کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵام بۆ داهاتووی یه‌کێتی به قازانج نابێت.
نه‌وه‌ی دووه‌م پلانێکی نوێی بۆ یه‌کێتی پاش کۆنگره‌ی چواره‌م هه‌یه. پلانێک که له سه‌ر ئاستی کوردستان، عێراق، ناوچه‌که و جیهان ورده‌کاری پێویستی بۆ داڕێژراوه. له سه‌ر ئاستی کوردستانی، یه‌کێتی هه‌وڵی پاراستنی یه‌کڕیزی نێوماڵی کورد ده‌دات، به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا که زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه کورد پێویستی به ته‌بایی و پێکه‌وه‌بوون هه‌یه نه‌ک په‌رته‌وازه‌یی. ئه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکرێت که نه‌وه‌ی دووه‌می یه‌کێتی بڕوای به هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی له کوردستاندا هه‌یه و نایه‌وێت به لای هه‌ندێکه‌وه وه‌ک حیزبێکی پاشکۆ و په‌راوێزخراو بێت.
نه‌وه‌ی دووه‌م هه‌وڵی باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عێراقیش ده‌دات و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و واقیعی ناوچه‌که له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ش له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی که هه‌وڵ ده‌دات له گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش په‌یوه‌ندییه‌کی نوێی بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی کوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت.
به گشتی ده‌توانین بڵێین که یه‌کێتی هه‌مان یه‌کێتی پێش کۆنگره‌ی چواره‌م نابێت، حیزبێک ده‌بێت که له سه‌ر ده‌ستی نه‌وه‌ی دووه‌م گۆڕانکاری زۆر جیاواز به خۆوه ده‌بینێت، گۆڕانکارییه‌ک که هێز و کاریگه‌رییه‌کی دیکه ده‌به‌خشێته یه‌کێتی، حیزبێک که پلان و به‌رنامه‌ی نوێی له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا ده‌بێت.