بارزانی باوك بووه‌ته‌ ته‌ره‌فگیر له‌ ململانێی كوڕ و برازاكانیدا

پارتی له‌ سه‌رده‌می باڵه‌كاندا

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.05.12 03:14 PM
717 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

‫یادگار عه‌لی ـ مامۆستای زانكۆ

خوێندكاری دكتۆرا ـ میسر

‫لەماوەی ڕابردودا پارتی بەڕاستی بوبێت یان بۆ ئیستیفزاز و گاڵتەجاڕی، لەكاتی كێشەكاندا؛ بەیەكێتی دەوت: (نازانین لەگەڵ كام یەكێتی كۆبینەوە)، قسەكەشیان ڕاستبو، چونكە یەكێتی فرە كوێخا و كوتلە و باڵ بوو..
لەحەقیقەتدا؛ بڕیاری سیاسی و خیتابی میدیایی یەكێتی دوای كۆنگرەی چوارەم جیاوازترە لەپێش كۆنگرە و ئەو قسەیەی پارتی پێیدەگوتن، ئێستا ئەگەر بۆ كەس نەشێت، بۆ حاڵی پارتی خۆی دەشێت. 
پارتی ئێستا یەك باڵ و یەك دەنوك نیە و تەنها كەمێك تەماشای خیتابی كەناڵەكانی (KURDISTAN 24 و RUDAW) و لێدوان و وتار و هەڵوێستی بەرپرسانی حیزبی و حكومی ئەو حیزبە لەسەر پرسە جیاوازەكان بكەین بە ئاسانی لەوە تێدەگەین.

بارزانی باوك بووه‌ته‌ ته‌ره‌فگیر له‌ ململانێی كوڕ و برازاكانیدا


زۆر كەس وایان بیردەكردەوە تا (كاك مەسعود) لەژیانا بێ كێشە داخراوەكانی نێو پارتی لەتاریكیدا دەمێننەوە، بەڵام دەركەوت ئەوە ڕاست نییە، بەڵكو خودی (كاك مەسعود) خۆی، بەكردنەوەی (بارەگای بارزانی)، ناكۆكیەكانی بردە قۆناغێكی تر، تەنانەت بو بەتەرەفیش لەنێوان باڵەكان..
كێ‌ ویستی لەزاری پارتیەكان خۆیانەوە ئەو واقیعە بزانێت، با دوا وتاری بەڕێز (ڕێبوار كەریم وەلی) بخوێنێتەوە.. (باڵی باڵادەست) كە ماڵی (كاك مەسعود و مناڵەكانی) سەركردایەتی دەكەن و كۆنترۆڵی دارایی، هێز، پەیوەندییەكان، حكومەت، پەرلەمان و زۆربەی سەركردایەتی حیزبەكەیان كردوە، هەڵوێست و كردارەكانیان بوەتەهۆی ئاڵۆزكردنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئەو یەكێتیە نوێیەی كە تائێستا ئەوان بەبرا گەورە و مەرجەع نابینێت و لەقسەیان دەردەچێت.
ئەو جەماعەتەی ناو پارتی، لەو ماوە كەمەی ڕابردودا؛ كێشە و گرفتی زۆریان لەهەرێمی كوردستان ناوەتەوە، لەوانە: كێشەی زەینی وەرتێ، دژایەتی دانانی سەرۆككۆمار، مامەڵەنەكردن لەگەڵ سەركردایەتی نوێی یەكێتی، فەشەلهێنان لەهەوڵەكانیان بۆ سەرخستنی (ئەورەحمان مستەفا) لەپشكی یەكێتی بۆ وەزارەتی داد لەبەغدا، تێكدانی یەكڕیزی ناو پەرلەمانی كوردستان، ئاڵۆزكردنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ هەمو هێزە سیاسیەكان بەتایبەت یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی و تێوەگلاندنی كەمینەكان لەشتگەلێك بۆ بەرژەوەندی تەسكی حیزبی.

مه‌سرور بارزانی خوازیاره‌ ئامۆزاكه‌ی له‌ ململانێكه‌دا ببه‌زێنێ


ئێستا ئەوان (كاك نێچیرڤان)ـیان ناردوەتە سلێمانی ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ یەكێتی بۆ ڕێكبخات، هەروەها داوایان لێبكات تیمی یەكێتی بایكۆتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكەن.. بۆ دورخستنەوەیان لەیەكێتیش، لەمكاتەدا؛ بزوتنەوەی گۆڕان پۆستباران دەكەن.! 
لە ڕاستیدا بۆئەوەی تێگەیشتنەكانی یەكێتی لەگەڵ ئەو حیزبە بێئەنجام نەبن، دەبێت بزانرێت لەناو پارتیدا؛ لەگەڵ كێ‌ كۆبونەوە و ڕێككەوتن و قسە دەكرێت، گرنگیشە پارتی لەوە تێبگات وەزعی ناوخۆیی یەكێتی وەك پێشو نەماوەتەوە، گرنگتر لە هەموو ئەوانەش؛ پارتی بزانێت چارەسەری كێشەكان لەگەڵ یەكێتی لەدەباشان دەكرێت، نەك هیچ جێگایەكی تر.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ