ڕیفراندۆم شەرعیەتی یاسایى ماوه‌ ؟

چیرۆكی ڕیفراندۆم

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.09.24 11:47 PM
1578 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

ڕێبه‌ر حه‌سه‌ن

*کێ ئەندازیاری ڕیفراندۆم بوو ؟
لە ڕواڵەتدا سەرۆکی پێشوی هەرێم ئایکۆنی ڕیفراندۆم بوو،بەڵام لە هەقیقەتدا سەرۆکی حکومەتی ئێستا ئەندازیاری ڕیفراندۆم بوو .

*بیرۆکەی ڕیفراندۆم چۆن دروست بوو ؟
سەرۆکی حکومەتی ئێستا بۆ دروستکردنی لۆبی لە ئەمریکا چاوی بە چەند سیناتۆرێکی خانەنشیکراوی ئەمریکا دەکەوێت و بیرۆکەی ڕیفراندۆم لەو دیدارەدا دروست دەبێت، سیناتۆرەکان لە بەرامبەر دەستکەوتنی پارەدا کۆمەڵێک ئومێد و بەڵێی ساختە بە سەرۆکی حکومەتی ئێستا دەدان،ئەویش دوای گەڕانەوە لە ئەمریکا ئەم پرسە دەوروژێنێت.

*بۆچۆنی ناوخۆی پارتی لەسەر ئەم پرسە چی بوو ؟
لەناو پارتی دوو بۆچونی دژ بەیەک دروست دەبێت لەسەر پرسەکە،چونکە سەرەتا بڕیار ئەدەن وروژاندنی پرسەکە وەک کارتی فشار بەکاربهێنن دژی بە عێراق، بەڵام دواتر لێکەوتەکانی بە جۆرێکیتر دەبێت، هەروەها گرژیەکی زۆر لە ناخۆی پارتی دروست دەکات بەوەی کە سەرۆکی حکومەتی ئەوکات بە تەواوی دژی پرۆسەکەیە، سەرۆکی حکومەتی ئێستاش ئەم دژایەتی ئامۆزاکەی بە لێدان دژ بە خۆی دەبینێت و ئەم تێڕوانینە سورتری دەکات لەسەر پرسەکە.

وێنه‌یه‌كی یادگاریی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم


*هەڵوێستی هێزە سیاسیەکان لەسەر ڕیفرادۆم چی بوو ؟
وەک هەمیشە هێزە سیاسیەکان،کە من ناوم ناون (قازە سیاسیەکان)دوای ئەو ڕوداوانە دەکەون کە پارتی دەیاخولقێنێت،هەروەها بەر چاوڕونیەکی ئەوتۆیان لەسەر پرۆسەکە نەبوو،چونکە زانیاری ناڕاستیان پێدرابوو لەسەر ڕیفراندۆم و پشتگیری وڵاتان.

*نامەکە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بڕیاری پەشیمان بونەوە لە ڕیفراندۆم ؟
دوای فشارە ئیقلیمی و دەرەکیەکان و گەشتنی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،پارتی و یەکێتی و خودی مەسعود بارزانی و پاڤێڵ تاڵەبانی ڕێدەکەون بۆ ساڵێک ڕیفراندۆم دواخرێت،هەر ئەو ئێوارەیە پاڤێڵ تاڵەبانی بەیاننامەی دواخستنی ڕیفراندۆم بڵاو دەکاتەوە،بەڵام بەخێرای مەسرو بارزانی دێتە سەرخەت و گوریسەکە دەکاتەوە بەخوری و فەشەل بەو ڕێکەوتنە دێنێت و سورەبێت لەسەر ئەوەی ئەگەر لە زۆنی سەوزێش نەکرێت ئەوا لە زۆنی زەرد هەر ڕیفراندۆم دەکەن.

*تورکیا هەڵوێستی چی بوو لەسەر ڕیفراندۆم ؟
دوو ڕای جیاواز دروست بوو لەسەر هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر ڕیفراندۆم ، بەشێک پێیوابوو ئەم پرۆسەیە بە فتی تورکیا دەکرێت و گەمەی تورکیا لە ناوچەکەدا ، بەشێکی دیکەش بڕوای وابوو تورکیاش وەک ئێران سەرسەختانە دژی ڕیفراندۆمە،بە دوو هۆکار لەوە دڵنیا دەبیتەوە کە تورکیا دژی ڕیفراندۆم بووە،
یەکەم_ئەوەی خێرا هاوهەڵوێستی ئێران بوو،هەروەها لەگەڵیشیدا ڕێکەوتنی کرد بۆ فەشەل پێهێنانی ڕیفراندۆم،
دووەم_ئەو دژایەتیە سەرسەختەی نێچیرەڤان بارزانی بۆ ڕیفراندۆم هەیبوو ئاماژەیەکی ڕوونبو بەوەی کە ئەم دژبونە خواستی تورکیایە.

ریفراندۆم كه‌لێنی تری خسته‌ نێوان دوو ئامۆزاكه‌


*لە ڕووی یاسایەوە ڕیفراندۆم شەرعیەتی هەیە ؟
نەخێر،چونکە دادگای باڵای عێراق ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی پەسەند نەکرد و بەڕازەمەندی حکومەتی هەرێم پرۆسەکەی هەڵوەشاندەوە.

*دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ؟
ئەوەی دەرخست کە پرۆسەکە بێ ڕاوێژ و بێ دیراسە کراوە،هەروەها ئەوەی دوپاتکردنەوە کە ئێمە چارەنوسمان بەندە بە عێراقەوە،چونکە ئەمە خواستێکی سیاسی جیهانیە،پاشان بۆ شەقامی کوردی ڕونبویەوە کە سەرکردایەتی کورد شکستی هێناوە لە حکومڕانی،چونکە سەرباری هەموو خراپی حکومڕانی کوردی خەڵک ڕاستگۆیانە متمانە و ئومێدی بە ڕیفراندۆم بەخشی و هەروەها بۆ دروستکردنی دەوڵات بڕوای بە پرۆسەکە هەبوو، نەک ئەوەی ئێستا یادکردنەوەکەی کراوە بە کەرەستەیەک بۆ ووروژاندی هەستی ناسۆنالستی کوردی،


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ