ترەمپ و دەوڵەتی شاراوە و کورد

ترەمپ.. دیكتاتۆرێك له‌ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیدا

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.01.17 10:59 AM
1097 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

د. ڕێبوار فەتاح
چوار دانە ساڵی ڕەبەقە، ترەمپ ڕقوکینە لەنێو گەلی ئەمەریکی و جیهاندا دەچێنێ؛ بەرپرسە لە بەرامبەر پەلکوتان و لەخۆباییبوونی هاوئەقڵی خۆی،  ئۆردۆغان، پۆتین و زۆری دیکە. ترەمپ دوژمی گەلانێك بوو کە لە هەموو لایەك زۆرتر پێویستیان بە هاوکاری بوو. دوژمی کورد و فەلەستینیەکان بوو. سەرسام بوو بە دکتاتۆر. ترەمپ هەموو قانونێك، نەریتێك و بەهایەکی خستە ژێر پێیەوە، کە ئێمە مرۆڤ ڕێزی دەگرین. 
ترەمپ پێی بە هەموو سیستمێکدا نا. وەك حاکمی ڕەها لە ئەمەریکادا ڕەفتار و گوفتاری کرد. دەتوانم بڵێم، هەموو بڕیارێکی بەبێ ئاگاداری دەستگای پەیوەندیدار، بە ئارەزووی خۆی، داوە و لەڕێی تویتەرەو پەخشی کردوون.
ترەمپ، وەك زۆر لە دکتاتۆرەکانی جیهان، خۆی بە شتێکی دیکە دەزانی، نەك مرۆڤ. ئەم خۆی لەسەر مرۆڤەوە دەدی، کتومت وەك دیکتاتۆرە گزگلەکانی کوردستان و عێراق.
چ لایەن و چ سیستمێك بەرپرسە لە دەسەڵاتدان بە کەسێکی وەك ترەمپ؟ پرسێکە ئەمەریکیەکان ڕزگاریان نابێ لێی. پێش ئەوەی کاندید بکرێ، هەندێك سەرکردەی ئەمەریکا، بە تایبەتیش ئۆباما، دژی کاندید کردنی بوو. کەچی هەر سەرکەوت.

رەمپ پەڵەیەکیی ڕەشە لە مێژووی ئەمەریکادا

ئێستا ئەمەریکیەکان خۆیان ددان بەوەدا دەنێن، کە ترەمپ پەڵەیەکیی ڕەشە لە مێژووی ئەمەریکادا. 
هەڵبەت ئەمەریکایەکان ناتوانن لۆمەی کەسی دی بکەن، خۆیان نەبێ. گەر بیانەوێ پێشبکەون، یەکەمین هەنگاویان دەبێ ئەوە بێ، کە سیستمێك دابنێن دەرفەت بە دەروون-ناساغی و ەك ترەمپ نەدات سەربکەوێتە سەر پەیژەی دەسەڵات. ئەوەی ئەمەریکا ڕووبەڕووی دەبێتەوە بۆ پاراستنی بەهاکانی، تەفروتونا کردنی دەوڵەتی شاراوەیە. ئەو دەسەڵاتەی لە پشتی پەردەوە، بڕیاری چارەنوسساز دەدات لە ژیانی ئەمەریکادا.
دووەم پرس کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، مەودای بڕیاردانی سەرۆك کۆمارە. ئایا دەکرێ سەرۆك کۆمار، ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی هەبێت و هیچ دەستگایەك یان لایەنێك نەبێ سنورێکی بۆ دابنێ!
 کوردیش یەکیەکە لە قوربانیەکانی ترەمپ. لکاندنی ترەمپ بە تاوانەوە (ئیمپیچمێنت) دەرفەتێکی گرنگە بۆ کوردی ڕۆژئاڤا، سکاڵای قانونی تۆمار بکەن. تاوانی ترەمپ بەرامبەر بە کوردی ڕۆژئاڤا زۆرن؛ لە نێویاندا، هاوکاری تورکیا لە کوشتنی سەدان، بگرە هەزاران، هاوڵاتیدا؛ هاوکاری تورکیا لە پاکسازی نەژادی کوردی سوریادا؛ بێدەنگبوون و هاوکاری ترەمپ لە بەکارهێنانی لەشکرێکی بەکرێگیراوی ناقانویدا لە پاکسازی ڕۆژئاڤادا. ئەمانە تاوانن، سەرکردە ئەمەریکیەکان خۆیان ددانی پێدا دەنێن. تاوانی ئاسایی نین؛  تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین و لە قانونی نێودەوڵەتیدا جێیان کراوەتەوە. ئەم تاوانانە لەوێدا نەوەستان، هەتا ئەمڕۆ تورکیا، لە ئەنجامی بڕیاری تەمپ-دا، سامانی ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاڤا دەدزێ؛ سەدان بگرە هەزان هاوڵاتی بێ سەروشوێنن کردووە و دەکات. 

تره‌مپ و ئه‌ردۆغان دووانه‌ی جینۆسایدی كورد له‌ سوریا

 

هەڵبەت کورد هەرگیز ناتوانێ هەنگاوێکی کاریگەر لە سەکۆی نێودەوڵەتیدا بنێ؛ بەڵکو لای گرنگە دوو سەربازی تورك بکوژێ، نەك سەکۆی نێودەوڵەتی بە خۆیەوە سەرقاڵ بکات و دەرسی هەموو دیکتاتۆرەکان دابدات. سیاسەتی کورد هێشتا لە ئەقڵێکی بەسەرچووی عەشایەریدا قەتیسە، کە تا ئەمڕۆ هیچ حزبێك یان کەسێکی کورد، لێی ڕزگار نەبووە. 
هەرهیچ نەبێ، ئەمەریکایەکان، لە دوا ڕۆژی دەسەڵاتیدا، ترمپی-یان تێكشکاند. ئەمە گەلی کوردستان لە هەموو پارچەکانانیدا، بەرامبەر پرسێکی زۆر گرنگ جێدێڵێ: تاکەی گەلی کوردستان ئەو سەرکردە و حزبە بەسەرچووانەیان قبووڵە! تاکەی گەلی کوردستان پێ نانێتە ناو دنیای نوێوە!


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ