حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ چی به‌سه‌ر هات ؟

حه‌سه‌ن زیره‌ك.. له‌ نێوان مردنى ئاسایی و تیرۆركردندا

ئاریان عه‌لی 2019.08.20 04:11 PM
1360 جار خوێندراوەتەوە

ئاریان عه‌لی

نوسه‌ر 

حه‌سه‌ن زیرەک وەک ژیانێک پڕاوپڕلە داهێنان و لێوان لێو لە دەربەدەری، هونەرمەندێکی ئاسایی نەژیاوە و ژیانیشی ژیانێکی ئاسایی نەبووە، ئەو لەناخۆشترین ڕۆژگارەکان لە خێزانێکی هەژار لەدایکبوو ساڵی ١٩٢١ لە شاری بۆکان ھاتۆتە دنیاوە.
کۆچی دوایی ساڵی ١٩٧٢ ژەهر خوارد دەکرێت بەدەستی ساواک: کورتکراوەی "سازمان اطلاعات و امنیت کشور" ه کە بەمانای ڕێخراوی ئاگاداری - ئاگاداربوون- لە - ئاسایش -ی وڵات، دێت وەک چاو گیوێی شای ئێران دوای سەرنەکەوتنی "مصدق" ساڵی ١٩٥٧ زایینی- ١٣٣٥ ئێران لەژێر چاودێری CIA ئەمریکی و بەڕاوێژکاری دە کەس لە گەورە ڕاوێژکارانی ویلایەتە یەگرتۆکانی ئەمریکا، بۆ پاراستنی ڕژێمی شا هانشای ئێران لە مەترسێکانی نەیارانی ناوەوەو دەرەوە دامەزرا، یەکێ بوو لە بەناوبانگترین دەزگا ئەمنێکانی سەردەمی خۆی.

لە ناسکترین قۆناخی تەمەنی زیرەک دا باوکی دەمرێ و دایکی شوو دەکاتەوە، ئەم زەمینە لاوازه و پێشهاتە ناخۆشانە منداڵێکی هەشت نۆ ساڵە ناچار دەکات بکەوێتە کارکردن، خۆی لەژیاننامە شیعرێکەیدا لەدیوانە شیعری هونەری " چریکەی کوردستان "دا باسی کردووە، ئەو هەژاری و دەربەدەری و بێکەسی و بەد بەختییەی زیرەک، بەنێو تونێلێکی تاریکی ژیانیدا گوزەر دەکات، لەنێون برسییەتی و بێکاری و بێ جێگەیی و نەخۆشی دا جێگۆڕکێ و ئازار و گۆڕی دەکات و پێیەکی لە هەڵهاتن و پێیەکی لەبەندینخانە دەبێ.
بێکاری و بێکەسی، ناچار سەری پێ هەڵدەگرێ و باری خراپی ئەویندارییش ناچاری دەکات ڕوو بکات بەدیوی عێراق، لە پێنجون بەرەو سلێمانی و کەرکووک، هەولێر و موسڵ تا دەگاتە بەغداد.

حەسەن زیرەک منداڵ بووە کاتێک باوکی کۆچی دوایی کردووە و دایکی شوی کردووەتەوە


زیرەک لەم هەموو کارکردن و دێ و شار وڵات گەڕانەدا، ئەگەر چی قەدەر و پێشهاتەکانی پاش نابن، بەڵام بەردەوام دوو سەرمایەی خودی خۆی هەبوە و بەکاری هێناوە، یەکەمیان: زیرەکی و لێهاتوووی، زیرەکی لەهەرکارێکدا کە کردوێتی هەتا ئەگەر بەناچاریش بووبێ هەمیشە زیرەیکی و لێهاتووی خۆی نواندوە سەرنجی خەڵکی بۆ خۆی ڕاکێشتوە، دوەمیان: دەنگ خۆشی و هونەری گۆرانی گوتنەکەی هەر لە دەو یانزە ساڵیەوە، لەهەرکیوێ دەنگی هەڵهێناوە دەورووبەری گڕوئەبڵەق کردووە.
زیرەک پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ڕادیۆی کرماشان دادەمەزرێ ومیدیای زەندی دەخوازێ و دەبێتە خاوەن کارو خاوەن ماڵ و خاوەن خێزان، لەگەڵ باشترین هونەرمەندانی مۆسیقا لەڕادیۆی کرماشان، زیرەک بەوتاقیکردنەوەی کە لە ڕادیۆی بەغداد هەیبوو، بۆیە زەمینەیەکی باشی بۆ ڕێک خست و بەتەواوی لێهاووی خۆی دەخاتە کار باشترین گۆرانێکانی خۆی بەجوانترین شێوە تۆماردەکات و لە ڕادیۆشەوە بەگەرمی بڵاودەکرێتەوە، جەماوەرێکی زۆر بۆ ڕادیۆ پەیدادەکات و گۆرانێکانی بە ئێران کوردستاندا بڵاودەکرێتەوە. 


لەگەڵ میدیا دەبن بە ژن و مێرد، هەردووکیان خێزانێکی هونەری پێکدێنن و زیرەک وەک گۆرانیبێژ و کارمەندی ڕادیۆ، هەروەها بەهۆی "میدیای زەندی" خێزانی کە جگە لە هەواڵ خوێندنەوە و هاوبەشی کارەکانی زیرەکی دەکرد، هەروەها بەرنامەی " ئێمە و گوێگرەکان "ی پێشکەش دەکرد.
بەپێی بەڵگەکانی ساواک خۆی، لەکتێبی "جنبش چپ در ایران بە ڕوایت ساواک- جلداول" بڵاوکراوەتەوە، ساواک چۆن بەتوندی چاودێری هونەرمەند حەسەن زیرەک و خێزانەکەی کردوە، لەبەڵگەنامەی ژمارە ۷٦۳ / ۳۱۱۱/د-م ی ڕۆژی ۳۰ی ۱۰ی۱۳٤۰ هەتوای کەدەکاتە ۱۹٦۱ زاینی دا هاتوە " بەرنامەی ڕادیۆی تاران، بووە بەئامڕازی پەیوەندی کردن بە کوردانی عێراقوە، لەبەر ئەوەی ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی ئێمەو گوێگران پەیامی حەسەن زیرەک لە ڕێگەی ژنەکەیەوە ڕەوانکراوە بۆ کەسێکی عێراقی دانیشتووی شاری کەرکووک.

هونەرمەند حەسەن زیرەک لە کاتی تۆمارکردنی یەکێک لە گۆرانییەکانیدا

هەر ئەو بەڵگەنامەیەی ساواک باسی ئازاردانی زیرەک و زیندانی کردنی لە عێراق و سلێمانیدا دەکات، واتا حەسەن زیرەک لە عێراق بە تاوانی جاسووسی بۆ ئێران گیراوە.
کەچی عێراق لە ڕێکەوتی ٤/ ۷ /۱۳٤٦ لە مەرزی خەسرەو بە گیراوی دیداتە دەست ئێران، هەر ئەو بەڵگەی ساواک دەنووسێ لەئێران بە تاوانی جاسوسی خراوەتە زیندان، دیارە ئێرانیش کە تاوانی جاسووسی دەداتە پاڵ حەسەن زیرەک دەبێ جاسووسی حوکومەت و لایەنێک بێت دژ بە ئێران!!

لەم ڕاپۆرتەی ساواک پشتگیریەکی تەواو بۆ قسەکانی زیرەکی تێدایە، کاتێ لە کاسێتی "ئەبو سەباح" زیرەک باسی گیانی خۆی دەکات لە عێراق و ئێران و زۆر بە ڕاستگۆیی و دڵ پڕ لە حەسرەت و ژانەوە دەڵێ : ("خوا کردی من لەهیچا نەبووم")ئەگەر کەسانێک هەن ئێستاش گومان لەو هەموو ئازار و ڕاستگۆییەی هونەرمەند حەسەن زیرەک دەکەن! ئەی بۆ ئە م بەڵگانەی ساواک چی دەڵێن؟
ژیانی زیرەک، وەک ژیانی میلەتەکەیەتی، کورد! زیرەک لە هونەر هیچی کەم نیە بەڵام ئەوەتا لەگەرمەی تەمەنی جوانی و داهێناندا ئێران و عێراق پێکەوە لەیەک کاتدا دەرگای هونەر بەڕویدا دادەخەن، ڕۆژبەڕۆژ ژیانی ناخۆشتر و زەحمەتر و دەربەدەرتر دەبوو، لەئەنجامی ئەو زۆڵمە دوو دەوڵەتییە، زیرەک لە خێزانەکەی جیابۆوەو ئەو ماڵەی کە لەگۆرانێکەیدا دەڵێ: چەندم بێخۆشە ناوماڵ، دەرگای ئەو ماڵەشی لێداخرا و هەر بەخونچەیی ساکارو ئارەزووی کچی جێدێڵیت. 

گۆڕی هونەرمەند حەسەن زیرەک لە بۆکان


ساواک چی دەويست لە حەسەن زیرەک ؟
حەسەن زیرەک خۆی دەڵێت: ساواک دەیەوێت بچمە ئەودیو ئیشیان بۆ بکەم! چەندی دەڵێم ئەمن هی ئەو جۆرە شتانەنیم و" سەووادێشم" نییە! ئێوە چۆن ئیسفادە لەمن ئەکەن!؟
دەڵێن ئەتۆ بە ماڵوە بڕۆ بۆ عێراق ئێمە پارەیەکی زۆرت دەخینە ئختیار و خۆشمان خەڵکت بۆ دەنێرین و تۆش هەرچی زانیاریت هەیە پێیان بڵێ و ئەوانیش بۆ ئێمەی دەهێننەوە! هەڵبەت ئەم جۆرە شتانە بەمن ناکرێت و ئەگەر پێشم بکرێ نایکەم با ساڵی دوو سێ جار تێم هەڵبدەن و بە هەژاریش دەژیم و بەڵام ئەو کانیەی ئاو لێ خواردۆتەوە هیچ کاتێک بەردی تێ ناخەم و خیانەت لە خاکەکەی عێراقیش ناکەم، لەناو خەڵکیش سەربەرز دەژیم، لەدوایدا بەشۆخیەوە پێکەنی گوتی: بەتەنیا بەربەرەکانێی دەوڵەتیش دەکەم...!

بەڵێ کرۆکی مەسەلەکە لێرەدایە، ئیتڵاعات دەیەوێ زیرەک ئەو ناوو دەنگ و هونەرەی کە هەیەتی بۆ ئەوان بەکاری بێنێ و خیانەت لەبراکانی خۆی بکات. لەبەرمبەریشدا چەند پارەی بوێ بیدەنێ، زیرەک خیانەتی نەکرد و بەهەژاری ژیا، بەڵام ساواک بە ژەهر کوشتی، ڕاستیشیکرد زیرەک بەتەنیا بەربەرەکانێی دەوڵەتی کرد و گیانی خۆی لەسەر دانا.
خێزانی زیرەک، رابیعە خانم سەبارەت بەلێدانەکانی زیرەک دەڵێت : ئەوانی لە زیرەکیان ئەدا ساواک بوون، ئەگەر نا ئیستوارئێک، لەکرماشانەوە بۆچی چەقۆکێشێ لەسنە و کرماشان دێنێ و دێ لەزیرەک دەدات؟!
هەروەها لەبارەی نەخۆشێکەی زیرەک دەڵێت: زیرەک هیچ جۆرە نەخۆشیەکیشی نەبوو، ئەو ڕۆژەی چووە شاییەکە بۆ گۆرانی وتن، ئێوارە ئاگاداریان کردمەوە زیرەک لە بیمارستانە و نەخۆشە! کەچووم لەنەخۆشخانەبوو ئاگای لەوڵات نەبوو، ژنێک لەوێبوو منی بینی زۆر دڵی پێم سووتا و منی بردە ژێزەمینەکەوە و گووتی: من لە ڕاهی خوا بۆتی باس دەکەم، زیرەک هونەرمەندێکی گەوریە و کەسی نییە!، با خوێنەکەی بزر نەبێ و دکتۆرەکانیش باسی ناکەن و نەخۆشییەکەی دەشارنەوە.

هەروەها ڕابەیعەخانم دەڵێ : کە زیرەک لەنەخۆشخانە هاتە دەرەوە ئاوا باسی هۆی نەخۆشیەکەی کرد، گوتی: من چووە دەرەوە، کە گەڕامەوە ژنە شاگردێک قاپێک ئاشی هێناو گوتی: ئەمە بۆ ئاخای زیرەکە، لەگەڵ ئیستیکانێک قەنداغ، لە شیوەکە دووکەوچکم خوارد، بەڵام قەنداخەکەم خواردەوە، کەچووین بۆ شاییەکە لەکاتی گۆرانی وتن سەرم گێژی خوارد و ڕەهێڵ بوومەوە.
خێزانکەی دەڵێت : پاش ئەو نەخۆشیە زیرەک ڕاستەڕێ نەبووەو دواجار لەتەمەنی پەنجاو یەک ساڵی هەر بەو نەخۆشیە کۆچی دوایی کرد.
ڕوونبوەوەبۆمان کە ئیتڵاعات، ساواک چیان لە حەسەن زیرەک ئەویست و کە زیرەکیش ئەوەی ئەوان ئەیڵین نایکات، ئەوە ئەوانیش ئەو خواردنە ژەهراویەیان بەزیرەک داو، دواجار لەڕۆژی ۲٦/ ۲/ ۱۹۷۲ هەر بەو نەخۆشیە کۆچی دوایی کرد.

سوود لەم سەرچاوە وەرگیراوه‌: 
ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت، نووسینی د.مەولود ئیبراهیم حەسەن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ