كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران مافی كوتله‌ی سائیرونه‌

تاریق حه‌رب: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدیی چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2019.12.01 11:19 AM
59 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

گه‌وره‌ پسپۆری یاسایی عێراق تاریق حه‌رب له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیی پێویستی به‌وه‌ نییه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و حكومه‌تی ئێستاش ده‌بێته‌ كاربه‌رێكه‌ر.
تاریق حه‌رب وتیشی بریاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدیی له‌ واده‌ی راگه‌یاندنییه‌وه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریی بكات

ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌ هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریی بكات، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كوتله‌ی سائیرونه‌ تائێستا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی بكرێت به‌ فه‌رمی و كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ سائیرون پێكبهێنرێت ئه‌وا ئه‌وان مافی وه‌رگرتنی سه‌رۆك وه‌زیرانیان هه‌یه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق

تاریق حه‌رب راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 15 رۆژ له‌ دیاریكردنییه‌وه‌ كاندیده‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا و راده‌ستكردنی ناوی وه‌زیره‌كانی به‌ په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌باره‌ت به‌ وه‌زیره‌كانیش گه‌وره‌ پسپۆری یاسایی عێراق ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانیش مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 2ی ساڵی 2019 .


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ