ڤایرۆسێکی فرە ڕەهەند

قه‌یرانی كۆرۆنا.. ماركسی زیندوو كرده‌وه‌

هونەر تۆفیق 2020.03.26 02:17 PM
891 جار خوێندراوەتەوە

ئەم پیاوە کارڵ مارکس، لەهەموو قەیرانە داراییە جیهانیەکاندا زیندوودەبێتەوە . تێڕوانینە ئابووریەکانی بۆ سەرمایەداری (کاپیتالیزم) دەکەوێتەوە بەرباس و خوێندنەوەوە .
تەنگانەی بڵاوبوونەوی کورۆنا، بەقەد هەڕەشەکانی بۆسەر تەندروستی مرۆڤایەتی ، بەهەمان شدەت ڕەخنەکان بەئاڕاستەی سەرمایەداریدا چڕبوونەتەوە . پەتای کورۆنا جگە لە کارەساتە تەندروستیەکەی ، کۆمەڵێک گرفتی تری بیری مرۆڤایەتی خستەوە کە سەرمایەداری دڵنیایی دابوو لەوەی ڕوونەدەن ، بەڵام ڕوویاندا . بۆیە ئەم ڤایرۆسە فرە ڕەهەندە بەتایبەتی بۆ سیستەمی سەرمایەداری .
سەرمایەداری جگەلەوەی سیستەمێکی ئابووری یە ، کەلتوور و تێڕوانین و جیهان بینیشە . ئەم سیستەمە دڵنیایی پاراستنی تەندروستی جیهانی ، داکۆکی لە بازاڕ و داهاتی ئازاد ، سەلامەتی ژینگە ، ئەمنی جیهانی ، بە مرۆڤایەتی دەدا . بەڵام لەبەردەم کورۆنادا هیچکام لەو بەڵێنانە نەهاتنەدی . لەئەگەری درێژەکێشانی ئەم پەتایە بۆ چەند مانگێکی تر ، بەڵێنی دیموکراسی سیاسیش لە وڵاتێکی وەک ئەمریکادا لە ئێستاوە مایەی مشتومڕە .


دوێنێ ڕوسەکان ڕاپرسی گۆڕینی دەستوریان لەوادەکەی خۆی دواخست بەهۆی بوونی پەتای کورۆناوە . ئەمریکاییەکانیش لەچەند مانگی داهاتوودا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکایانە . ئەگەر کورۆنا بەردەوام بێت ، دەشێت ئەوانیش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوابخەن ، ترامپ وەک نوێنەری سەرمایەداری جیهانی بەبێ هەڵبژاردن لە کۆشکی سپیدا بەردەوام بێت !!
لە پاش جەنگی جیهانی دووەمەوە ، سەرمایەداری هێندەی ئەم ساتانەی لاواز و بێدەستەڵات نەبووە . فشارەکانی بازاڕی نەوتی ڕوسیا و کێبڕکێ ی سعودیەی عەرەبیش لەگەڵ ڕوسیادا ، هێندەی تر ئەمریکا و سەرمایەداریان هەراسان کردووە .

لە پاش جەنگی جیهانی دووەمەوە سەرمایەداريی هێندەی ئەم ساتانەی لاواز و بێ دەستەڵات نەبووە 

فلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا ، سەرسامی خۆی بۆ ستالینی دژە سەرمایەداری ناشارێتەوە و شانازی دەکات بەوەی ئەگەر بە میراتگری دەوڵەتی سۆڤیەت وێنای بکەن . کورۆنا بۆ پوتین باشترین دەستکەوتی تۆڵەکردنەوەبوو لەم ساتەدا ڕەخسا . لەلایەکەوە بە زیادکردنی هەناردەی نەوتی هەرزان بازاڕی نەوتی ئەمریکی (نەوتی بەردین ) لەناوخۆدا پەک خستووە کە زیانی ملیارەها دۆلاری بە کۆمپانیا نەوتیە ناوخۆییەکانی ئەمریکا گەیاندووە ، لەلایەکی ترەوە لەڕێگای گەیاندنی کۆمەکە پزیشکیەکانیەوە بۆ ئیتاڵیا و وڵاتانی تری ئەوروپا ئەو ئابڵۆقە ئابووریە ئەوروپیەی شکاند کە بە فشاری ئەمریکا فەرزکرابوو بەسەر وڵاتەکەیدا . ئەمەش لێدانێکی تری هاوشێوەی کورۆنایە لە سەرمایەداری جیهانی - ئەمریکی .
ئەم ڕووداوانە لەداهاتوودا فۆرمی ڕاستەقینە وەردەگرن . نە سەرمایەداری لەم فۆرمە کۆنەیدا دەمێنتەوە کە بۆخۆی دروستکردووە و نە مارکسیەتیش لەو فۆرمەدا دێتەوە کە پارتە کۆمۆنیستەکان هەیانبوو 

ڤایرۆسێکی فرە ڕەهەند
هونەر تۆفیق
ئەم پیاوە کارڵ مارکس ، لەهەموو قەیرانە داراییە جیهانیەکاندا زیندوودەبێتەوە . تێڕوانینە ئابووریەکانی بۆ سەرمایەداری (کاپیتالیزم) دەکەوێتەوە بەرباس و خوێندنەوەوە .
تەنگانەی بڵاوبوونەوی کورۆنا، بەقەد هەڕەشەکانی بۆسەر تەندروستی مرۆڤایەتی ، بەهەمان شدەت ڕەخنەکان بەئاڕاستەی سەرمایەداریدا چڕبوونەتەوە . پەتای کورۆنا جگە لە کارەساتە تەندروستیەکەی ، کۆمەڵێک گرفتی تری بیری مرۆڤایەتی خستەوە کە سەرمایەداری دڵنیایی دابوو لەوەی ڕوونەدەن ، بەڵام ڕوویاندا . بۆیە ئەم ڤایرۆسە فرە ڕەهەندە بەتایبەتی بۆ سیستەمی سەرمایەداری .
سەرمایەداری جگەلەوەی سیستەمێکی ئابووری یە ، کەلتوور و تێڕوانین و جیهان بینیشە . ئەم سیستەمە دڵنیایی پاراستنی تەندروستی جیهانی ، داکۆکی لە بازاڕ و داهاتی ئازاد ، سەلامەتی ژینگە ، ئەمنی جیهانی ، بە مرۆڤایەتی دەدا . بەڵام لەبەردەم کورۆنادا هیچکام لەو بەڵێنانە نەهاتنەدی . لەئەگەری درێژەکێشانی ئەم پەتایە بۆ چەند مانگێکی تر ، بەڵێنی دیموکراسی سیاسیش لە وڵاتێکی وەک ئەمریکادا لە ئێستاوە مایەی مشتومڕە .
ئەمڕۆ ڕوسەکان ڕاپرسی گۆڕینی دەستوریان لەوادەکەی خۆی دواخست بەهۆی بوونی پەتای کورۆناوە . ئەمریکاییەکانیش لەچەند مانگی داهاتوودا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکایانە . ئەگەر کورۆنا بەردەوام بێت ، دەشێت ئەوانیش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوابخەن ، ترامپ وەک نوێنەری سەرمایەداری جیهانی بەبێ هەڵبژاردن لە کۆشکی سپیدا بەردەوام بێت !!
لە پاش جەنگی جیهانی دووەمەوە ، سەرمایەداری هێندەی ئەم ساتانەی لاواز و بێدەستەڵات نەبووە . فشارەکانی بازاڕی نەوتی ڕوسیا و کێبڕکێ ی سعودیەی عەرەبیش لەگەڵ ڕوسیادا ، هێندەی تر ئەمریکا و سەرمایەداریان هەراسان کردووە .
فلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا ، سەرسامی خۆی بۆ ستالینی دژە سەرمایەداری ناشارێتەوە و شانازی دەکات بەوەی ئەگەر بە میراتگری دەوڵەتی سۆڤیەت وێنای بکەن . کورۆنا بۆ پوتین باشترین دەستکەوتی تۆڵەکردنەوەبوو لەم ساتەدا ڕەخسا . لەلایەکەوە بە زیادکردنی هەناردەی نەوتی هەرزان بازاڕی نەوتی ئەمریکی (نەوتی بەردین ) لەناوخۆدا پەک خستووە کە زیانی ملیارەها دۆلاری بە کۆمپانیا نەوتیە ناوخۆییەکانی ئەمریکا گەیاندووە ، لەلایەکی ترەوە لەڕێگای گەیاندنی کۆمەکە پزیشکیەکانیەوە بۆ ئیتاڵیا و وڵاتانی تری ئەوروپا ئەو ئابڵۆقە ئابووریە ئەوروپیەی شکاند کە بە فشاری ئەمریکا فەرزکرابوو بەسەر وڵاتەکەیدا . ئەمەش لێدانێکی تری هاوشێوەی کورۆنایە لە سەرمایەداری جیهانی - ئەمریکی .
ئەم ڕووداوانە لەداهاتوودا فۆرمی ڕاستەقینە وەردەگرن . نە سەرمایەداری لەم فۆرمە کۆنەیدا دەمێنتەوە کە بۆخۆی دروستکردووە و نە مارکسیەتیش لەو فۆرمەدا دێتەوە کە پارتە کۆمۆنیستەکان هەیانبوو 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ